پەیامێکى پیرۆزبایی بەڕێز مام خدر سكرتێری گشتی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان بەبۆنەى یەکگرتنەوەى کۆمەڵە
بەڕێز مام خدر سكرتێری گشتی بزووتنه‌وه‌ی
دیموكراتی گه‌لی كوردستان پەیامێکى پیرۆزبایى ئاراستەى بەڕێزان عەبدوڵڵاى موهتەدى سکرتێرى
گشتیی کۆمەڵەى شۆڕشگێڕى زەحمەتکێشانى کوردستانی ئێران و عومەر ئیلیخانى زادە جێگرى
سکرتێرى گشتیی کۆمەڵەى شۆڕشگێڕى زەحمەتکێشانى کوردستانی ئێران کرد بەبۆنەى یەکگرتنەوەى
کۆمەڵە.
ئەمەش دەقى پەیامەکەیە :
به‌رێز / كاك عه‌بدوڵا موهته‌دی سكرتێری گشتی
كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی
ئێران
به‌رێز / كاك عومه‌ر ئیلخانزاده
جێگری سكرتێری گشتی
كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تكێشانی
كوردستانی ئێران
سلاوی هاوڕێیانه‌ی گه‌رم..
به ناوی خۆم و مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌یدیموكراتی گه‌لی كوردستانه‌وه خۆشحالیخۆمان ده‌رده‌بڕین به یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو حیزبی كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری
زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان و كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان ، له ناخی دڵمانه‌وه‌ده‌ستی یه‌كگرتنه‌وه‌تان ده‌گوشین و
به چاوی رێزه‌وه له‌و هه‌نگاوه‌تان ده‌روانینهیوادارین ئه‌م پرۆسه پیرۆزه هانده‌ر و نه‌خشه‌رێی گه‌یشتن و به‌دی هێنانی ئامانجه‌كانیگه‌لی كوردستان بێت له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و هه‌ڵهاتنی یه‌كجاره‌كی خۆری ئازادی
،
به‌رێزان له‌م كات و ساته‌دا كه
دۆخی رۆژهه‌ڵات و ئێران به دۆخێكی هه‌ستیاردا پێده‌په‌رێت وه‌ك ده‌بینین ناره‌زایه‌تیه‌كان و هه‌ستانه‌وه‌ی
جه‌ماوه‌ر ئومێد به‌خشه بۆ مافه سه‌ره‌تاییه‌كان و بنیاتنانی وڵاتێكی ئازاد و یه‌كسان
كه ژیان تیایدا شایسته به مرۆڤ بێت .
دووباره پیرۆز بایی یه‌كگرتنه‌وه‌تان
ئاراسته ده‌كه‌ین و جه‌خت له په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوانمان ده‌كه‌ینه‌وه.
هه‌رشادبن.......
هاوڕێتان / مام خدر
سكرتێری گشتی
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان
24\11\2022
ئه‌م بابه‌ته 119
جار خوێنراوه‌ته‌وه
PM:07:19:29/11/2022