دەقی وتاری هاوڕێ “کاکۆ عەلیار” ئەندامی کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ لە ڕۆژی کرانەوەی “کۆنفرانسی نەتەوەیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان” لە ستۆکهۆڵم

دەقی وتاری هاوڕێ "کاکۆ عەلیار” ئەندامی کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ لە ڕۆژی کرانەوەی "کۆنفرانسی نەتەوەیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان” لە ستۆکهۆڵم

 

 

میوانه بهڕێزهكان

ئامادهبووانی خۆشهویست

بهڕێزان، كومیتهی ئامادهكاری كۆنفرانسی نهتهوهیی ڕۆژههڵاتی كوردستان

 

به ناوی خۆم و كومیتهی ناوهندی كۆمهڵهی شۆرشگێڕی زهحمهتكێشانی كوردستانی ئێرانهوه، پیرۆزبایی گرتنی ئهم كۆنفرانسهتان لێدهكهم و هیواخوازم له كارهكانتاندا سهركهوتوو بن و ئامانجهكانی ئهو كۆنفرانسه وهدی بێنن.

 

به
ڕێزان!

ئهگهر سهدهی بیستهم مێژوو و ڕێڕهوی مرۆڤایهتی كهوته ژێر كاریگهری و موتڵهقگهرایی ئییۆلۆژیهوه و سهرجهمی باروودۆخی سیاسی، كۆمهڵایهتی و ئابووری مرۆڤ له چوارچێوهی ئیدیۆلۆژیه جیاوازهكاندا پێناسه دهكرا، سهدهی ٢١ به پرسی شوناس و هوویهت دهستی پێكرد. تهنانهت له بەرامبەرر گلۆبالیزم و به جیهانی بوونی لیبرالیزمیشدا گهڕانهوه بۆ خۆ و چهمكی نیسبیهتی كلتووری سهریههڵدا، ههنووكه ئهوهی له ڕۆژههڵاتی ناوهراست دهیبینین وهك ساموئل هانتینگتۆنی بیرمهندی ئهمریكایی له كتێبی شهری شارستانیهتهكاندا باسی دهكا گهڕانهوهیه بۆ ئالا و كهرهستهكانی شوناسی كولتووری، لهبهر ئهوهی كولتوور گرینگه و هۆویهتی فهرههنگی ئهو شتهیه كه بۆ زۆرترینی خهڵك گرینگی ههیه‌. خهڵك له دوای دۆزینهوهی شوناسی نوێ بهڵام زیاتر كۆن دان كه له ژێر ئالای نوێ بهڵام زیاتر كۆندا ڕێپێوان بكهن بۆ چوونه شهری دوژمنانی نوێ بهڵام زیاتر كۆن. ئهمه له ڕوانگهی هانتینگتۆنهوهڕاستیگهلێكی تاڵن كه ڕیشهیان له ڕاستیه كۆنهكاندایه و ناتوانن له لایهن سیاسهتمهداران و بیرمهندانهوه نادیدهبگیرێن، لهبهر ئهوهی بۆ خهڵك كه بهدوای شوناسی كلتووری و سازدانهوهی قهومیهتدان بوونی دووژمن پێویستیه‌.

ئهمهیه دۆخی ههنووكهی ڕۆژههڵاتی ناوهراست، بهشێكی زۆر وڵاتان نووقمی ئیفرات گهرایی ئایینی و قهومین، شهری خهندهقهكان له زۆر شوێن له ئارادایه، ناسیۆنالیزمی توركی ئاوێتهی ئیسلام گهرایی كراوه و بێ پهروا هێرش دهكاته سهر ههموو ئهو خهڵك و بههایانهی لهخۆی ناچن، كۆمهڵگا و وڵاتانی عهرهبی به دوای بههاری عهرهبدا وهیلانی دۆزینهوهی ڕێچكهیهك بۆ دهربازبوونن له قهیرانه ناوخۆییهكانن، به گشتی ساڵیانێكه جیهانی عهرهب لهململانێی سوونهت و مۆدێڕنیتهدا تل دهدا. ئێرانی كۆماری ئیسلامیش كه حهوزهی كار و چالاكی خۆمانه، ڕهش و سپی و عهرهب و عهجهم و جوولهكه و ههموو كهسی لهو ناوچهیه كردۆتهئامانج. خاڵی هاوبهشی ههرسێ نهتهوهكه ڕهنگه لهو قسهیهی "مایكێل دیبدینی” بریتانیاییدا خۆی بدۆزێتهوه كه له كتێبی "زهلكاوی مردوو”دا دهڵێ؛ بهبێ ئهوهی نهفرهتمان بێ لهو شتهی كه نین، ناتوانین ئهو شتهمان خۆش بوێ كه ههین. یهك لهو شتانهی كه نین كورده، ئهوان هیچیان كورد نین.

 

ئامادهبووانی خوشهویست! 

 

تا ئهو جێگهیهی دهگهڕێته سهر بارودۆخی ناوخۆیی ئێران به كورتی چهند خاڵتان عهرز دهكهم كه له ڕوانگهی ئێمهوهدۆخێكیان خولقاندووه كه له ئهگهری ههر سهناریۆیهكدا كۆماری ئیسلامی وهك خۆی نامێنێتهوه‌.

یهكهم؛ پرسی قهیرانی مهشرووعیهتی دهزگای حاكمییهتی كۆماری ئیسلامی، ههنووكه مهشروعییهت و مهقبوولییهتی له نزمترین ئاستی خۆی دایه‌.

دووههم؛ پرسی نهمانی كارامهیی و له دهست دانی توانی زاڵ بوون بهسهر قهیرانهكاندا.

سێههم؛ پرسی ئهوهی پێ دهلهن عهدهمی ئینسجامی نوخبهگان(لێكترازانی ههڵكهوتووهكان)، ململانێی دهسهڵاتداران بهبهر چاوی خهڵكهوه‌.

چوارهم؛ كێشه دهرهكییهكانی كۆماری ئیسلامی، ههم له ناوچهكه و ههم له كۆمهڵگای نێونهتهوهییشدا.

 

سهرجهم ئهو كهڵان قهیرانانه و كۆمهڵێك قهیرانی بچووكتر به جۆرێك تهنگیان به كۆماری ئیسلامی ههڵچنیوه كه ئومێد به گۆڕانكاری زۆربهی خهڵكی وڵاتی گرتۆتهوه‌.

پرسیار ئهوهیه لهو هات و نههاته، لهو گهرمهی گۆڕانكاری تهحهوڵاتی كۆمهڵایهتییهدا ئێمه وهك كوردی ڕۆژههڵات چ دهكهین؟ چۆن شهنگی خۆمان له قۆر دێنینه دهر؟

 

بهڕێزان..

ئهوهی ههموومان لهسهر كۆكین مافهكانمانه، له كهس، تهنانهت له نهیارانیشمان شاراوه نییه كه كورد مافی ههیه و تێكۆشانی بۆ دهكات، بهڵام چۆن دهگهین به مافهكانمان؟ ئێمه لێره ڕاسته باسی پرسی كورد دهكهین به گشتی و به حهقیقهتیش پێویسته بیكهین، بهڵام لهبیرمان نهچێتهوه پرس سهرهكی ئێمه كوردی رۆژههڵات و خهبات و تێكۆشانی و بهسهرهنجام گهیاندنی داواكاریهكانییهتی.

 پێویسته به تهعهقول و خیرهد، خواستهكانمان فۆرمۆله بكهین، دوور له ههست و رۆمانتیسم و سۆزداری و به نیگایهكی ئاوێته به واقع گهراییهوه سهیری ڕووداوهكان، بار و دۆخی بابهتی و پۆتانسیهل و توانی خۆمان بكهین، هاورێیان ناكرێت و ناشێت تهنیا لهسهر ههستی خۆمان و لهناوخۆماندا یهكتر هان دهین بۆ كارگهلێك كه لهو قۆناغهدا قابیلی ئهنجام نین. خزمهتی گهوره به گهلهكهمان ههنووكه پرۆمۆت و عهرزهی گوتار و گوفتمانییهتی، ئهركمانه دۆست و هاوپهیمان و هاوبهرژهوهند و هاوسۆزی بۆ پهیدا كهین، ئهركی گشتی و نیشتمانی دیاری بكهین و خهباتی تاك و حیزب هاوتهریب كهین بۆ خزمهت به بهرژهوهندی هاوبهش.

هاوڕێیان كورد سوودمهندی سهرهكییه له ڕووخانی كۆماری ئیسلامی و زهرهرمهندی یهكهمیشه له مانهوهی ئهو نیزامه‌. لهو پهیوهندهدا و كاتێك كه دهزانین كه دهسهڵات به تهنیا به ئێمه ناڕووخێ، پێویستمان بههاوكاری و تهئامووله لهگهڵ هێزه سهرتاسهرییهكان، به پاراستنی بهرژهوهندیهكانمانهوه، هاوكارییان لهگهڵ بكهین و نهسڵهمێینهوه. ئێران به تهحلیلی ههموومان پێویستی به قهراردادێكی كۆمهڵایهتی نوێیه كه هی ههمووان بێت و بۆ ههموان بێت.

 ئهمه پێویستی ئهوڕۆمانه، ڕهنگبێ ههروهك هێگێڵ دهڵێ؛ مێژووی مرۆڤایهتی موتڵهقی تێدانییه، حهقیقهت شتێكی گۆڕدراوه، دراوێكی ئهبهدی نییه، بهڵكوو دهركهوتهیهكه له گهشه و گۆڕان و كشاندایه، له دایك دهبێت و لهناو دهچێت، مێژوو چۆن حهقیقهت بهرههم دێنێت ئاوها له ناویشی دهبات و دهیخاته دواوه و به فۆرمی باڵاتری حهقیقهت جێگای دهگرێتهوه، ههموو حهقیقهتێك بهشێكی نزمه له حهقیقهتێكی باڵاتر، ههموو شتێك مهرجداره، بهڵام له ههموو سهردهم و قۆناغێكدا جۆرێك لههوشیاری ههیه، كه نوێنهرایهتی حهقیقهت دهكات، یان باڵاترین پلهی گهشهی حهقیقهت بهرجهسته دهكاتهوه‌.

 ڕهنگبێ ئهوهی ئهمرۆ پێمان گوونجاوه، سبهی گۆڕانی بهسهردا بێت و داخوازی ئێمهش جۆرێكی دیكه بێت.


ئێمه پێشوازی دهكهین لهو كۆنفرانسه، ڕهنگه وهك خۆشتان بزانن كۆمهڵهی شۆرشگێر كار بۆ بەستنی كۆنگرهی ڕۆژههڵاتی لهدوای كۆنگرهی ١٤هوه، واته ٥ ساڵه له بهرنامهی دایه، ههم پێشكهشی حیزبهكانی ناوهندی هاوكاری كردووە و ههم كۆمهڵانی خهڵكی لێ ئاگادار كردۆتهوه، ئێستاش كه ئێوهی بهڕێز بهو ئهركه ههستاون، پێشوازی لێدهكهین و هاوكارتان دهبین بۆ بهسهرنجام گهیاندنی ئهركهكانتان.

 


ئه‌م بابه‌ته 546 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:09:32:05/11/2019


زۆرترین خوێندراو