|
توند‌و تیژی به‌رامبه‌ر به ژنان: هۆكاره‌كان و رێكاره‌كان
ناهید به‌همه‌نی
(وتاری پێشكه‌شكراو له سێمیناری لێكۆڵینه‌وه‌ی توندوتیژی له‌لایه‌ن
رێكخراوی مافی ژنی كورد، مافی مرۆڤ، له‌نده‌ن،
22ی
نۆڤامبری
2008)
توندوتیژی كه له كۆمه‌ڵگای سوننه‌تیدا ره‌واجی زۆرتره له هه‌نگاوی
هه‌وه‌ڵ‌دا ژن و منداڵ ده‌داته به‌ر په‌لاماری خۆی و له سه‌ر
بناغه‌ی پیاوسالاری دامه‌زراوه.
توندوتیژی و هێرش كردنه سه‌ر ژنان، چین، ره‌گه‌ز، ئایین، نه‌ته‌وه،
بیروباوه‌ڕ، ته‌مه‌ن و ئایدیولۆژی ناناسێت، له سنوور و وڵاتی تایبه‌ت
تێپه‌ر ده‌بێت و له هه‌موو جێگایه‌ك به شێوه‌ی جۆر به جۆر به كار
ئه‌برێت. بنه‌ڕه‌تی ئه‌م ره‌فتاره نامرۆڤانه ده‌رحه‌ق به نیوه‌ی
كومه‌ڵی ئینسانی "پیاومه‌زنی"یه كه تێیدا ژن به مڵكی پیاو
ده‌ناسرێت. پیاو وه‌كوو یه‌ك مه‌جموعه ده‌ستی باڵای هه‌یه و ژنیش
وه‌كو ژێرمه‌جموعه‌یه‌كی پله دوو سه‌یری ده‌كرێت و به‌رپرسایه‌تی و
ده‌سه‌ڵاتیش له سه‌ر ئه‌ساسی ئه‌م دابه‌ش كردن و لێكدانه‌وه
نابه‌رابه‌ره ناوه‌رۆك و مه‌عنای پێ ده‌درێت.
ناحه‌قتر ئه‌وه‌یه كه ئه‌م سیستمه و ئه‌م فه‌رهه‌نگه دایمه‌ن بۆ
شاردنه‌وه‌ی زوڵمی پیاوان هوو سه‌به‌ب ده‌بینێته‌وه و دڕنده‌یی و
سه‌ركوتی ژن له لایه‌ن پیاوه‌وكه‌یه‌وه به نیشانه‌ی خوشه‌ویستی زۆری
پیاو به‌رامبه‌ر به هاوسه‌ره‌كه‌ری ده‌زاندرێت و لێدان به پێوانه‌ی
وه‌فا و به‌ده‌ربه‌ست بوونی پیاو له قه‌ڵه‌م ده‌درێ. یان ده‌گوترێت
كه قودره‌ت نواندن واته زه‌بر و زه‌نگ بو
پیاو به هۆی هۆرمۆن و فیزیكی جیاوازه‌وه له جومله‌ی نیازی سروشتی
پیاوه و له راستیدا لێدان له‌م رێگایه‌وه بو نێرینه
پاساو ده‌كرێ و به‌م جۆره نهادینه ده‌بێ.
له‌وه‌ش خراپتر له وڵاتانێك كه قانون و یاسای به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگا
له سه‌ر ئایین و نه‌ریتی شه‌رعی دارژاوه، وه‌كوو ئێران، ته‌به‌عیه‌تی
ژن له پیاو ده‌شبێته قانونی پیرۆز. به‌لام زوڵم له ژن و له‌وانه
توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ره‌گه‌زی مێ پێوه‌ندی قووڵتری به نه‌ریت و
عورفی "پیاو سالاری"یه‌وه هه‌یه تا "شه‌رع". ئه‌گه‌ر چی ئایین ئه‌م
كۆت و به‌ندانه چڕوپڕتر ده‌كات و هه‌روه‌ها به نه‌گۆڕ و پیرۆزیان
داده‌نێت.
جه‌وهه‌ری پیاومه‌زنی له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌مه‌یه كه پیاوده‌یهه‌وێت و
تێده‌كوشێت به هه‌موو شێوه‌یه‌ك و له‌وانه به زه‌بری كاریگه‌ری توند
وتیژی ژن كۆنترۆڵ بكات و بیباته ژێر ركێفی خۆیه‌وه. شێوه‌ی روانین
بۆ ژن پێوه‌ندی راسته‌وخۆی به نه‌وعی روانین بۆ ده‌سه‌ڵات هه‌یه. به
واته‌یه‌ك جێگه‌و پێگه‌ی ژن له كۆمه‌ڵگادا ره‌نگدانه‌وه‌یه‌ك و
پێوانه‌یه‌كیشه له راده‌ی دابه‌ش كردنی ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ری نێوان
ژن و پیاو. ده‌كرێ بڵێین پیاو و توندوتیژی ئاوه‌ڵدوانه‌ی یه‌ك نین،
به‌ڵكوو ده‌سه‌ڵات و توندوتیژی پێویستیان به یه‌كتر هه‌یه.
لێدان و كوتان، كه ته‌نانه‌ت زۆر جار ده‌بێته هۆی گیان له‌ده‌ستدان،
سه‌رتایی ترین نه‌وعی توندوتیژییه. ئه‌م دیارده‌یه له وڵاتی بێ‌یاسا
و سوننه‌تی و له‌وه خراپتر عه‌شیره‌تیدا نه‌ك ته‌نیا ناشیرین نییه و
نادرێته به‌ر ره‌خنه، به‌ڵكوو به‌جۆرێك معیارێكیشه بو راگرتنی "رێز"
و گه‌وره‌یی پیاو و به‌ره‌سمی ناسینی راده‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ژن‌دا.
مه‌رج نییه كه توند‌و تیژی له حه‌نای ژنان دایمه‌ن به لێدان و
زه‌برو زه‌نگی فیزیكی نیشان بدرێت. زانایانی ده‌روونناسی و پسپۆڕانی
ئه‌م بواره له وڵاتانی پێشكه‌وتوو له به‌رهه‌می
لێكولینه‌وه‌كانیاندا به‌وه گه‌یشتوون كه پیاوان له مه‌ڕ خۆ به
بالاتر زانین وبۆ راگرتنی ئه‌م حاله‌ته روحیه له به‌رامبه‌ر
ژنه‌كانیاندا شێوه و تكنیكی دیكه‌ش له هه‌لس و كه‌وتی روژانه‌دا به
كار ده‌هێنن. یه‌ك له‌وانه توندوتیژی ده‌روونی نه‌فسی وره‌وانییه.
بۆ نمونه سه‌رنج نه‌دان به قسه و بوونی ژن له نێو جه‌معدا. كاتیك
ژنیك له نیو جه‌معێكدا رشته‌ی كه‌لام به ده‌سته‌وه ده‌گرێت،پیاو
بێ‌تاقه‌ت ده‌بێت و له سه‌ر جێگاكه‌ی ئارامی نییه یان له سه‌ر
كورسییه‌كه‌ی جوڵه‌جوڵ ده‌كات یان ده‌س ده‌كات به خوێندنه‌وه‌ی
نووسراوه‌یه‌ك و ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌كات تماشای ژنه قسه‌كه‌ره‌كه
ناكات و به‌م شێوه‌یه ئه‌و به بچوكتر له‌وه ده‌زانێت كه گوێی بو
شل بكات. ژن له‌مه‌دا زور هه‌ست به بێقابیل بوون و كه‌م بایه‌خی و
ته‌نانه‌ت ناامن بوون ده‌كات.
جاری وایه له جیاتی قسه پێ وتن و سووكایه‌تی به زمان، سكوت و
بێده‌نگی وه‌كوو چه‌كێك له لایه‌ن پیاوه‌وه به كار ده‌برێت و
كاریگه‌ری عاتیفی ده‌كاته سه‌ر ژن. به پێی ئه‌زموونه‌كان پیاوان زور
جار بۆ به‌دیهێنانی خواسته‌كانی خۆیان له‌م رێگایه‌وه كه‌ڵكی باشتر
وه‌رده‌گرن تا زه‌برو زه‌نگ. مه‌ته‌ڵه‌ك وتن و نه‌وعێك له دوان و قسه
كردن كه ده‌بێته هۆی ئازاری روحی و ته‌حقیری ژنان یان گاڵته كردن
به كارێك كه "ژنانه" نییه وه‌كوو كاروباری ته‌كنیكی و به‌پێی
نه‌ریت كاری"پیاوانه"یه و ژن جه‌ساره‌ت له خۆ نیشان ده‌دات و
ده‌یكات. یان شاردنه‌وه‌ی نهێنی و ئه‌سرار له ژن. بێ‌باوه‌ڕییه‌كی
ته‌واو له‌مه‌دا زه‌ق ده‌بێته‌وه. زۆرێك له پیاوان گرینگ‌ترین بڕیار و
ته‌سمیماتی ژیانیان به‌بێ ئاگادار بوونی ژنه‌كه‌یان عه‌مه‌لی ده‌كه‌ن.
سوننه‌تی پیاو مه‌زنی عه‌قلیه‌تی ژن به گشتی بۆ بریاردان و حوكم
بڕینه‌وه به لاواز و كه‌م و كورت ده‌زانێ. بڕوا كردن به ژیری و
توانای مێینه له بواری بڕیارداندا خۆی له خۆیدا زه‌مینه‌یه‌كه بۆ
به حه‌سێب هێنانی توانایی ژن و مه‌جال بۆ ره‌خساندنی بۆ گه‌یشتن به
چوار چێوه‌یه‌ك له ده‌سه‌لاتداری، ئه‌گه‌ر چی به‌رته‌سكیش بێت و
ئه‌مه‌ش تابووه و نابێ بشكێت.
جنێودان، هه‌ڕه‌شه كردن، ته‌عقیب، بێ‌مبالاتی به هه‌ست و خواستی ژن
له هه‌موو بواره‌كاندا وێڕای بێبه‌ش كردن له ئیمكاناتی مالی و
ئابووری كه به ته‌واوی ژن ده‌كا به ده‌سه‌نه خۆری پیاو، ده‌بێته
هۆی فشاری روحی بو ژن. به گشتی كاریگه‌ری توندوتیژی رووحی قووڵتر و
درێژخایه‌نتره.
ده‌سدرێژی جینسی به‌رامبه‌ر به ژنانی كارمه‌ند و كرێكار له‌لایه‌ن
كاربه‌ده‌ستان و كارفه‌رماكانه‌وه كه زوربه‌ی وه‌خته‌كان له به‌ر
مه‌ترسی ده‌ركردن له‌سه‌ر كار و بێكار بوون و هه‌روه‌ها بێ‌ئابروو بوون
بێده‌نگی لێده‌كرێت و قه‌د به‌و راده‌یه‌ی كه روو ده‌دات
ده‌رناكه‌وێت. توندوتیژی جینسی دژ به ژن زوربه‌ی جاره‌كان به
په‌نامه‌كی و دوور له چاوی ئه‌م و ئه‌و دێته كایه‌وه. له ده‌سدرێژی
جینسیدا شه‌رم ده‌بیته هۆی شاردنه‌وه‌ی. ئاشكرایه له‌م وه‌زعه‌دا
خۆكوشتن و خۆسوتاندن رێگای ده‌ربازبوونه له جه‌هه‌نه‌مێك به نێوی
ژیان كه بۆیان خوڵقاوه. له ماوه‌ی چوار ساڵدا له
2003
تا
2007،
2000
ژن له ئێران خۆیان سوتاندووه.
توندوتیژی سیاسی له كۆمه‌ڵگادا بنه‌مای هه‌موو توندوتیژیه‌ك پته‌و
ده‌كاته‌وه و ده‌بێته هۆی نهادینه بوونیان. چونكه ده‌وڵه‌ت له
رێگای له به‌رچاونه‌گرتنی مافی ژنان له دارشتنی یاسادا ئه‌سلی
نابه‌رابه‌ر بوونی مافی ژن و پیاو ده‌كاته قانونی و رێگا بۆ به
ده‌سه‌لات نه‌گه‌یشتنی ژنان یان رێگا پێنه‌دانیان له زوربه‌ری بواره
كومه‌ڵایه‌تی، سیاسی و شوغڵه سه‌ره‌كییه‌كاندا خۆش ده‌كات. له‌و
چه‌شنه رژیمانه‌دا داكۆكی كردن و پشتیوانی ده‌رمانی و ده‌روونی
وخزمه‌تگوزاری له‌و كه‌سانه‌ی كه قوربانی توند وتیژین جێگایه‌كی له
پروژه و ئه‌ركه‌كانی حكومه‌تدا به‌رامبه‌ر به شارۆمه‌ندانی نییه و
ته‌نانه‌ت زوربه‌ی جاره‌كانیش ژنانی زوڵم لێكراو نه‌ك وه‌كوو قوربانی
به‌ڵكو وه‌كو خه‌تابار و تاوانكار ده‌ناسرێن.
داكۆكی نه‌كردن له یه‌كسانی ژن و پیاو له سیاسه‌ت داناندا وا ده‌كات
كه نێرینه‌ی ماڵ وه‌كوو باوك، برا و مێرد له سایه‌ی ئه‌م بێ
پشتیوانیه‌دا هه‌موو یاسا و نه‌ریتی نایه‌كسان و زاڵمانه‌ی نێو
كۆمه‌ڵگا به‌بێ ترس له بنه‌ماڵه‌ی خۆیدا دابمه‌زرێنێ. ئه‌و هه‌موو
ژن كوشتنه له‌لایه‌ن برا و باوك و مێرده‌وه به نێوی دیفاع له
شه‌ره‌ف ونامووس نیشانده‌ری ئه‌م راستییه‌یه و ده‌وڵه‌ت و فه‌رهه‌نگی
پیاوسالارانه پێكه‌وه دیواری زیندانی ژیان بو ژنان به چه‌ن قات
پته‌وتر ده‌كه‌نه‌وه. به تایبه‌ت له ئیران، ئه‌و وڵاته‌ی كه
هه‌ڵاواردنی جینسی قانوونی كراوه.
حیجابی زۆره‌ملیش، له جومله‌ی توندوتیژی ده‌روونیدایه، به‌ڵام
هه‌روه‌ها به‌بۆنه‌ی به یاسایی كردنی له كۆمه‌ڵگای ئێران له ماوه‌ی
سێ ده‌یه‌ی رابردوودا ده‌چێته خانه‌ی زوڵمی سیاسیشه‌وه. حكومه‌تی
ئیسلامی ئێران به بیانوی حیجابه‌وه به‌رده‌وام و شێلگیرانه ژنانی
داوه‌ته به‌ر په‌لامار وزه‌خت و زۆر، به گۆپاڵی حیجاب
دوژمنایه‌تییه‌كی ساخته‌ی له نێوان ژنی "موسڵمان" و ژنی "كافر"دا
پێكهێناوه و ناڕه‌زایه‌تی و بێزاری ژنانی له بارودۆخی ناله‌بار و
نامرۆڤانه‌ی داسه‌پاو به سه‌ریاندا، به‌رده‌وام به چه‌كی "حیجاب"
دامركاندووه و به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا جیاوازی نێوان ژن وپیاو و
هه‌ڵاواردنی جینسی له كۆمه‌ڵگادا له هه‌موو كاتێك زیاتر
په‌ره‌پێداوه.
ته‌ڵاق نه‌دانی ژن له كاتێكدا كه ژن خوازیاری ته‌ڵاق سه‌ندنه،
فره‌ژنی پیاو ته‌نانه‌ت به‌بێ ئیزنی ژنی هه‌وه‌ڵ، نه‌دانی مافی
سه‌رپه‌رشتی منداڵان به ژن له كاتی جیابوونه‌وه‌دا، به‌رگری كردن له
كاری ژن له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ و بێده‌سه‌ڵاتی ئابووری، له جومله‌ی
توندوتیژی حقوقی دان.
راگرتنی ده‌سه‌ڵات به بێ توندوتیژی ئه‌ویش له چوارچێوه‌یه‌كدا كه
سنووری بۆ دابین نه‌كرێت، له كۆمه‌ڵگا و له بنه‌ماڵه‌دا، به‌ڕێوه
ناچێت. نه‌وعه‌كانی خشونه‌ت به‌رامبه‌ر به ژنان هه‌ر وه‌كوو راده‌ی
كاریگه‌رییه‌كه‌ی به‌رفراوان و جورواجوره.
توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ژنان گرفتێكه كه له وڵاتانی له حاڵی
په‌ره‌سه‌ندندا، شارستانییه كۆنه‌كاندا، وڵاتانی دێموكراتیك، وڵاتانی
ئیستیبدادی كه‌م تا زۆر هه‌یه وته‌نانه‌ت هاوكات له گه‌ڵ قه‌یرانه
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی دیكه‌ش وه‌كوو شه‌ڕ، قه‌یرانی ئابووری و هتاد
زیاتر په‌ره ده‌ستێنێت. بۆ ئه‌و ژنانه‌ی كه كچی ماڵن، خوشكن،
هاوسه‌رن، بووكن، هاوسه‌ری پیشوون، هاوژینن، ئاسمانی ئه‌م زوڵمه
هه‌زار وێنه‌یه هه‌ر یه‌ك ره‌نگه.
ئاماری ره‌سمی یه‌كیه‌تی ئوروپا ده‌ڵێ كه توندوتیژی ناو بنه‌ماڵه
گرینگ‌ترین هۆكاری مه‌رگ له نێوان ژنانی
16
تا
44
سالدایه له ئوروپا. نه‌خوشی شێرپه‌نجه و رووداوی ماشێن به نیسبه‌ت
توندوتیژی بنه‌ماله له راده‌ی دوهه‌م و سێه‌مدان.
بێده‌سه‌ڵاتی مالی و ئابووری ژن بناغه‌ی توندوتیژی پیاو ده‌رحه‌ق به
ژنه. به گوێره‌ی لێكوڵینه‌وه‌كان، سه‌ره‌ڕای ده‌وره‌گه‌لێكی ناوبه
ناو له ره‌فتاری سووك و نامرۆڤانه به‌رامبه‌ر به ژنان، ئه‌وان له
سالی هه‌وه‌لی هاوسه‌ری، له دوای منداڵ بوون، له كاتی ته‌نگه‌ژه‌ی
ماڵی، له ده‌وره‌ی دووگیانی‌دا و له ته‌مه‌نی میانساڵیدا زورتر
تووشی توندوتیژی ده‌بن.
به كارهینانی وشه‌ی ره‌كیك و ناشیرین، بیانووگرتنی یه‌ك له دوای
یه‌ك، ده‌نگ هه‌ڵبرین و تووره‌یی، ده‌ستووردان و داخوڕین، هه‌ڕه‌شه‌ی
كوشتن، بێبه‌ش كردن له خواردن، كوته‌ك و لێدان، مه‌جبوور كردن به
كاری پێچه‌وانه‌ی ئه‌خلاق و قانوون، پێش گرتن له سه‌ربه‌خۆیی
ئابووری، له خواره‌وه بوونی حه‌قده‌ستی كاركردنی ژنان له‌چاو
حه‌قده‌ستی پیاوان، پێوه‌ندی جینسی به‌زۆر، مه‌جبوور كردن به دیتنی
فیلم و وێنه‌ی دژی ئه‌خلاق، فره‌ژنی، بێبه‌ش بوون له سه‌رپه‌رشتی
مندال له‌دوای جیابوونه‌وه‌ی ژن و پیاو، قاچاغی كچان و ژنان بۆ وڵاتانی
دنیا و بازرگانیی سێكس، به‌رده‌باران،,سیغه یان هاوسه‌ریه‌تی
كاتی،حیجابی زۆره‌ملی، قه‌ده‌غه كردنی ئیزدواجی ژنی موسڵمان له‌گه‌ڵ
پیاوی غه‌یری موسڵمان، به‌حیساب هێنانی كچی ته‌مه‌ن
9
ساڵ وه‌كوو ژنی باڵغ، به‌حسێب هێنانی ژن به نیوه‌ی پیاو له
قه‌زاوه‌ت و شه‌هاده‌تدا، به‌رپێگری له خۆێندن و فێربوونی زانست بۆ
كچان، خه‌ته‌نه‌ی كچان، له‌ناوبردنی منداڵی كچ پێش له دایك بوون و
ده‌ستدرێژیی جینسی سیستماتیك له كاتی شه‌ڕ و له به‌ندیخانه‌كاندا،
وێنه‌كان و شێوه‌كانی توندوتیژی دژی ژنانن.
به‌گۆێره‌ی سه‌رچاوه‌كان بازره‌گانیی سێكس به ژنان له دوای قاچاغی
چه‌ك و ماده سڕكه‌ره‌كان سێهه‌مین بازرگانی پرسوود و نایاساییه.
به‌پێی راپۆرتی رێكخراوی نێونه‌ته‌ویی "كار"، ئه‌مه نمونه‌یه‌كی
به‌رچاو له هه‌ڵاواردنی سه‌رده‌می هاوچه‌رخه بۆ ژنان. ساڵێ میلیۆن و
نیوێك ژن به قاچاغ ده‌س به ده‌س ده‌كرێن. قاچاغبه‌ره‌كان و كڕیارانی
ئه‌م بازرگانییه دزێوه له رێگای پۆستی ئه‌له‌كترۆنیكه‌وه به نێوی
"بووكی سفارشی" ئه‌م كچان و ژنانه بۆ وڵاتانی دنیا به‌ڕێ ده‌كه‌ن و
دواتریش به مه‌به‌ستی كه‌ڵك لێ وه‌رگرتنی جینسی ده‌درێنه وڵاتی
سێهه‌م. قاچاغچیه‌كان بۆ هێنانی ئه‌م كۆیلانه ته‌رحیكیان هه‌یه به
نیوی "ته‌رحی راو", ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئه‌م ژنه دزراوانه له
سه‌ره‌تاوه بۆ ماوه‌ی
42
سه‌عات له دیوێكدا حه‌بس ده‌كرێن و
7-6
كه‌س ده‌ستدرێژییان پێده‌كه‌ن. له دوای ئه‌م كاره‌ساته ئه‌م ژنانه
له باری ده‌روونی و باوه‌ر به‌خۆوه ده‌ڕووخێن وله لایه‌كی
تریشه‌وه به هۆی نه‌بوونی جێگا و سه‌رپه‌ناوه ده‌بنه بوونه‌وه‌رێكی
به ته‌واوی فه‌رمانبه‌ر و بێ‌ئیراده. ڤیزا و پاسپۆرته‌كانیشیان
له‌لای قاچاغبه‌ره‌كانه و بۆیه‌ش ناتوانن هه‌ڵێن و له لایه‌كه‌وه
له ترسی گرتنی پۆلیس و له‌م لاشه‌وه له ترسی قاچاغچیه‌كان ئه‌و
ژیانه ژێرده‌سته‌ییه و وئه‌و سووكایه‌تییه قه‌بووڵ ده‌كه‌ن. به
گوێره‌ی مه‌جمه‌عی پارلمانی شورای ئوروپا له سه‌ده‌ی
21دا
هێشتا كۆیله له ئوروپا ماوه و و زوربه‌شیان ژنانن و به نێوی
كاره‌كه‌ری بۆ ماڵان ده‌فروشرێن به وڵاتانی دیكه.
توندوتیژی ده‌رحه‌ق به ژنان ریشه‌ی له هه‌ڵاواردنی ره‌گه‌زیدایه و
هه‌روه‌ها په‌ره پێده‌ریشیه‌تی. توندوتیژی ناهێڵێت پێناسه‌ی
"پیاوانه" له سایه‌ی زانست و تێگه‌یشتنێكی ئینسانی و فه‌رهه‌نگێكی
ئازادپه‌روه‌رانه‌وه بكه‌وێته به‌ر ره‌خنه‌وه، مه‌ودا بۆ ژن
ناهێڵێته‌وه بۆ فكر كردنه‌وه وده‌ربازبوون، ئاستی چاوه‌روانی و
خواسته‌كانی دێنێته راده‌یه‌كی خواره‌وه تا ئاستی كۆیله‌یه‌ك،
ناهێڵێت مه‌نتقی لاوازی "پیاوسالاری" و زاڵ بوونی پیاو به هۆی فیزیكی
به‌هێزه‌وه بكه‌وێته لاوه و ته‌ریك ببێته‌وه. "پیاوسالاری" بو
راگرتنی ده‌سه‌لاته‌كه‌ی نیازی به‌م "زۆری بازوو"ه هه‌یه. سروشتی و
ئاسایی بوونی ئه‌سلی "ژیرده‌سته‌یی" ژن بۆته باوه‌ڕێكی قووڵ نه‌ك
هه‌ر له‌نێو پیاواندا به‌ڵكوو به‌داخه‌وه له نێو ژنانیشدا. توندوتیژی
له وه‌ها بارودوخێكدایه ده‌وام ده‌هێنێت.
پسپۆڕان ده‌ڵێن ئه‌وڕۆ بنه‌ماڵه پڕمه‌ترسیترین شوینه بۆ ژن. له
وڵاتانێك كه به‌تایبه‌ت پشتیوانی ده‌سه‌ڵات وكۆمه‌ڵگا له ژن به عورف
و به شه‌رع له پێناوی دامه‌زراندن ودابین كردنی هه‌ڵسوكه‌وتێكی
ئینسانی نیوان دوو لایه‌نی ژن و پیاودا له ئارادا نییه و
نه‌سه‌لماوه، ئه‌م دیارده‌یه و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر نه‌ك ته‌نیا
هه‌ر ژن به‌ڵكوو منداڵ و به‌گشتی بنه‌ماڵه‌ش ده‌ورێكی زۆری هه‌یه.
توندوتیژی له حه‌نای منداڵ له بنه‌ماڵه‌دا له لایه‌ن باوك و
دایكه‌وه به نێوی "ئه‌ده‌ب" و "په‌روه‌رده" قه‌بووڵ كراوه و
سنووریشی بۆ دانه‌نراوه. هه‌ر بۆیه به‌م بیانووه‌وه لێدان له
منداڵ و به‌تایبه‌ت منداڵی كچ ئاساییه و له‌م رێگایه‌وه توندوتیژی
له بنه‌ماڵه دا په‌ره پێده‌درێ. له ئاكامدا نه‌وه‌یه‌كی نه‌خۆش
له‌باری ده‌روونییه‌وه و هه‌روه‌ها كومه‌لایه‌تیشه‌وه په‌روه‌رده
ده‌كرێت كه تێیدا منداڵی كچ هه‌ر رێڕه‌وی خامۆش و بێ ته‌وه‌قوعی
رێگای دایكیه‌تی و منداڵی كوڕیش هه‌ڵسوكه‌وتی باوكی ده‌كاته پێوانه و
نموونه بۆ هه‌ڵسوكه‌وت له گه‌ڵ شه‌ریكی ژیانی.
ئاماره‌كان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه پانتایی و سنووری كاریگه‌رییه‌كانی
توندوتیژی چوارچێوه‌ی خێزان و بنه‌ماڵه تێپه‌ر ده‌كات. واته
ئه‌وانه‌ی كه زورتر ئاسایش و ئه‌منییه‌تی كۆمه‌ڵگایش ده‌خه‌نه
مه‌ترسییه‌وه كه‌سانێكن كه شاهیدی توندوتیژی له بنه‌ماڵه‌یاندا بوون
له ته‌مه‌نی مندالی و مێرمنداڵیدا. كه وایه نائه‌منی له‌نێو
بنه‌ماڵه‌دا نائه‌منی كۆمه‌ڵایه‌تیشی پێوه به‌سراوه.
كۆمه‌ڵگای سوننه‌تی و پاش كه‌وتوو، كێشه‌ی ژن و منداڵ و به‌گشتی
توندوتیژی له بنه‌ماڵه‌دا به كێشه‌یه‌كی خوسووسی ده‌زانێت و
ده‌وڵه‌ت و ده‌زگاكانی له‌م چوارچێوه‌یه‌دا له‌مه‌ڕ چاره‌سه‌ر كردنی
ناكۆكی و توندوتیژی به‌رپرسایه‌تییان نییه. به‌ڵام كۆمه‌ڵگای
پێشكه‌وتوو ئه‌م به‌رپرسایه‌تییه ناخاته سه‌ر ئه‌ستۆی تاك، به‌ڵكوو
ده‌وڵه‌ت به نۆێنه‌رایه‌تی خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگا به پێی یاسا بریار
ده‌دات. یاسا له‌لایه‌كه‌وه ده‌بێته ژێرخانی نه‌زم و دادپه‌روه‌ری و
له روویه‌كی دیكه‌وه فه‌رهه‌نگی پێشكه‌وتوو په‌ره پێ‌ده‌دا. چون
ته‌نیا یاساش نییه كه كاریگه‌ری هه‌یه، به‌ڵكوو فه‌رهه‌نگیش ده‌بێ
ئاڵوگۆڕی به سه‌ردا بێت. میدیا ده‌بێ ده‌وری بێلایه‌ن و به‌ئینسافی
هه‌بێت له ناساندنی رواڵه‌تی زوڵم و زۆردا و له ده‌رخستنی ده‌نگی
ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا. بزووتنه‌وه‌ی ژنان و هه‌موو بزووتنه‌وه
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و دام وه‌ده‌زگاكانی كوَمه‌ڵگای
مه‌ده‌نی له كوردستان نیازیان به راشكاوی، لێبڕاوی و شه‌فافیه‌ت له‌م
رێگایه‌دا و له هه‌مان كاتدا "یه‌كبوون و یه‌ك ده‌نگیش" هه‌یه. نه‌ك
هه‌ر ژن كوژی، به‌ڵكوو هه‌موو ئه‌م دیمه‌نانه له توندوتیژی
به‌رامبه‌ر به ژن به هه‌موو هه‌وڵ و ته‌قالایه‌ك ده‌بێ بگۆڕدرێت،
ده‌بێ له باری ئه‌خلاقییه‌وه عه‌یب و شووره‌یی و له رووی
یاساییه‌وه سزاهه‌ڵگر بێت. توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ژن نابێت بێ‌سزا
بمێنیته‌وه. تێكۆشان بۆ دابین كردنی یاسایه‌كی مۆدێرن، دێمۆكراتیك و
مرۆڤدۆستانه به‌رهه‌می كاری ده‌سه‌ڵاتێكی مۆدێرن و دێموكراته. هه‌ر
بۆیه‌ش ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه وه‌كوو خاڵگه‌لێكی سه‌ره‌كی له
پرۆژه‌یه‌كی جیدی‌دا بۆ پێكهێنانی بارودۆخیكی ئازاد و ئه‌مین ده‌بێ
به‌ئه‌نجام بگات و ببێت به سه‌ره‌تایه‌ك بۆ رێفۆرم له‌مه‌ڕ داكۆكی
كردن له كه‌رامه‌ت و كه‌سایه‌تیی ئینسانی ژن و له‌م رێگایه‌شه‌وه
به‌هره‌مه‌ند بوون له بنه‌ماڵه‌یه‌كی سالم و سه‌رفه‌راز:
-
جیاكردنه‌وه‌ی شه‌ریعه‌ت له حكومه‌ت.
-
دارشتنی یاسایه‌كی نوێ له‌سه‌ر بناغه‌ی
راگه‌یاندنی جیهانیی مافی مرۆڤ.
-
ته‌زمینی پشتیوانی قانونی و خێرای نیهاده
قانونییه‌كانی وه‌كوو پولیس و ده‌زگا ئه‌منییه‌تییه‌كان له‌و ژنانه‌ی
كه‌وتوونه‌ته به‌ر توندوتیژی.
-لێكۆڵینه‌وه‌ی
قانونی له‌لایه‌ن ده‌زگای حكومه‌تی و قه‌زاییه‌وه له سه‌ر كه‌یسی
كه‌سانێك كه ژن له ریگای فیزیكی، جینسی، ده‌روونی و هتاد ده‌ده‌نه
به‌ر په‌لامار و هه‌ره‌شه و به سزا گه‌یاندنی ئه‌و كه‌سانه.
-
دابین كردنی بودجه‌یه‌كی شیاو له‌لایه‌ن
ده‌وڵه‌ته‌وه به مه‌به‌ستی په‌روه‌رده‌كردنی كادر و كه‌سی پسپۆر له‌م
بواره‌دا وه‌كوو راوێژكاری كۆمه‌ڵایه‌تی و راوێژكاری بنه‌ماڵه.
-
دانانی ماڵی "ئه‌من" بو ئه‌و ژنانه‌ی كه‌وتوون و
ده‌كه‌ونه به رپه‌لاماری توندوتیژییه‌وه و دابین كردنی سیسته‌می
حه‌ره‌س ونیگابان بۆ پارێزگاری لێكردنیان.
-
فێر كردنی ژنان و پیاوان به چۆنیه‌تی به كار
هێنانی پێوه‌ندی شیاو و به‌رابه‌ر له نیوان ژن وپیاودا، له باری
زانستی، فه‌رهه‌نگی، بیهداشتی و ئه‌خلاقییه‌وه.
-
قه‌ده‌غه كردنی ته‌مێی جه‌سته‌یی منداڵان له
بنه‌ماڵه و له كۆمه‌ڵگادا كه ده‌بێته هه‌وێنی ئاسایی كردنه‌وه‌ی
توندوتیژی به گشتی.
-
دانانی كلاس و ده‌وره‌ی فێركردنی خویندن و نووسین،
هه‌روه‌ها و به گشتی خوێندن بۆ ئه‌و ژنانه‌ی كه شانسی خوێندنیان
نه‌بووه، له شار وله گوند و به تایبه‌ت بو ژنانی قوربانی توندوتیژی.
-
دانانی ده‌وه‌ره‌گه‌لێك بۆ فێركردنی پیشه و شوغل
به گشتی بۆ ژنان تا شانسی كاریان زیاتر و به‌رێوه بردنی ژیانیان و
سه‌ربه‌خۆیی ئابووریان زۆرتر ته‌زمین بكرێت.
-دارشتنی
ته‌رحی "به‌لاوه‌چونی موسبه‌ت" واته ته‌بعیزی موسبه‌ت بۆ ژنان وه‌كوو
توێژێكی كۆمه‌ڵایه‌تی كه زوڵمیان لێكراوه و به‌شیان له ده‌سه‌ڵاتدا
له گه‌ڵ نه‌قش و ده‌وریان له كۆمه‌ڵگادا نایته‌وه. ئه‌م شێوه‌یه
كاریگه‌ریی به‌رچاوی له سه‌ر گه‌شه پێدانی عه‌قلیه‌تی مودێرن و
به‌رابه‌ریخوازانه له نێو كۆمه‌ڵگادا هه‌یه و له زوربه‌ی وڵاتانی
پێشكه‌وتوو تاقی كراوه‌ته‌وه.
-
ئێمه وه‌كوو ژنانی به‌ده‌ربه‌ست به كێشه‌ی ژنی
كورد و رزگارییه‌كه‌ی له به‌شی روژهه‌لاتی كوردستان، بێگومان
ئه‌زموونی كوردستانی باشوور ده‌بێ بكه‌ینه نمونه‌یه‌ك بۆ ده‌رس
لێوه‌رگرتن. نه‌هێڵین له ئاڵ وگۆڕه‌كانی داهاتووی كوردستانی ئێران
كێشه‌ی ژن له هه‌موو لایه‌نێكیه‌وه بكه‌وێته په‌راوێزی كێشه
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی دیكه‌وه و به بیانووی سونه‌ت و ئایینه‌وه رێگای
سێكولار و مۆدێرنی ئازادی و سه‌ركه‌وتنمان وون بكه‌ین.
|