|
وتووێژی ئاسۆی رۆژهه‌ڵات له
گه‌ڵ خاتوو به‌دری ته‌وحیدی یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی رێكخراوی مافی ژنی كورد،
مافی مرۆڤ ئا:فه‌ریبا محه‌مه‌دی ژنانی
كوردستانی رۆژهه‌ڵات، بۆ ده‌ستبه‌ر كردنی مافه‌كانیان و گه‌یشتن به دنیایه‌كی
ئازاد و به‌رابه‌ر به درێژایی ده‌یان ساڵ تێكوشاون و له‌م رێگایه‌دا گیانبازی زۆر
كراوه. به‌ڵام به هۆی هه‌بوونی رژیمێكی دژه ژن له ئێران و كوردستان، هیچ ئاڵ و
گۆرێك له ژیانی ئه‌وان پێك نه‌هاتووه. رێگه نه‌دان به ژنان بۆ پێك هێنانی
رێكخراوی سه‌ربه‌خۆ یه‌كێك له‌و گرفتانه‌یه كه به‌ربینگی به ژنانی كوردستانی
رۆژهه‌ڵات گرتووه. رێكخراوی ژنان ده‌توانێ له سه‌ر كۆمه‌ڵگا به گشتی و ژنان به
تایبه‌تی كاریگه‌ر بێت وده‌وری سه‌ره‌كی هه‌یه له گه‌شه‌ی رۆشنبیری له كۆمه‌ڵگه.
له
ماوه‌ی حه‌وتووه‌كانی رابردوودا، كۆمه‌ڵێك له ژنان و چالاكانی بواری مافی ژن له
شاری یۆتۆبۆری له وڵاتی سوئید دوای دوو رۆژ دانیشتن و قسه و باس و لێكۆڵینه‌وه
له سه‌ر بارودۆخی ژنان له كوردستان و كێشه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌وانه‌وه
بڕیاریان دا كه له سه‌ر بناغه‌ی تێكوشان بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی سێكۆلار و دیمۆكرات كه
تێیدا مافه‌كانی ژنان مسۆگه‌ر ده‌بێ، رێكخراوێك له ژێر ناوی مافی ژنی كورد، مافی
مرۆڤ دابمه‌رزێنن. ئه‌م رێكخراوه تایبه‌ته به ژنانی كوردستانی رۆژهه‌ڵات و تێده‌كۆشا
پردێك بێ له نێوان ژنانی كوردستان و ده‌ره‌وه.له‌م په‌یوه‌نده‌دا وت¬ووێژێكمان پێك
هێناوه له گه‌ڵ یه‌كێك له ئه‌ندامان و دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌م رێكخراوه‌یه،
تاكوو باشتر له گه‌ڵ ئامانج و كار و چالاكیه‌كانیان ئاشنا بین. خاتوو به‌دری ته‌وحیدی
یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌ران و ئه‌ندامی چالاكی ئه‌م رێكخراوه‌یه كه له وڵاتی
سوئید نیشته‌جێیه و ساڵانێكی زۆر له بزووتنه‌وه‌ی رزگاری خۆازانه‌ی خه‌ڵكی كورد
و بۆ مسۆگه‌ر كردنی مافی خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش و به تایبه‌ت ژنان خه‌باتی كردووه‌و
ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامه. پ: خاتوو به‌دری توحیدی چۆن بوو رێكخراوه‌ی مافی ژنی
كورد، مافی مرۆڤتان پێك هێنا؟ و: هه‌ل و مه‌رجی ژنان له كوردستان له هه‌موو
كاتێكی‌تر پێویستی زۆرتری به یارمه‌تی و پشتیوانی هه‌یه. حیزبه سیاسیه‌كان و
رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ كۆمه‌ڵێك هه‌نگاویان بۆ پشتیوانی له مافه‌كانی ژنان هه‌ڵناوه،به‌ڵام
به داخه‌وه تا ئێستاش كارێكی ئه‌وتۆ نه‌كراوه. ژنانی كوردستان ئه‌و به‌شه له
خه‌ڵكی كوردستانن كه زۆرترین مه‌ینه‌ت و نه‌هامه‌تی داوێنی گرتوون.ژنانی كوردستان
هه‌روه‌ك زۆر جێگای دیكه‌ی ئه‌م جیهانه جیاواز له باری قورسی هه‌موو نابه‌رابه‌ریه‌كانی
كه له كۆمه‌ڵگادا هه‌یه، ژن بوونیشیان لێ بووه‌ته بارێكی قورس‌تر. به گشتی
ژنانی كۆمه‌ڵگای كوردستان له وه‌زعێكی ناخۆشدان. كۆماری
ئیسلامی ئێران به پێی یاسا، مافه‌كانیان له زۆر بواردا پێشێڵ ده‌كا، له نێو بنه‌ماڵه‌دا
و له لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌وه بێ‌حورمه‌تیان پێ ده‌كرێ، ئازار ده‌درێن
و سێبه‌ری پیاومه‌زنی هه‌موو كاتێك به سه‌ر سه‌ریانه‌وه‌یه. ئه‌م وه‌زعه
كه ژنانی كوردستانی
تێدایه له‌راستیدا بوو به هۆی ئه‌وه‌كه ئێمه كۆمه‌ڵێك له هه‌ڵسووڕاوانی كێشه‌ی
ژن ده‌ستبده‌ینه دروست كردنی ئه‌م رێكخراوه‌یه. پ: له‌سه‌ر چۆنیه‌تی كاركردنتان‌و ئامانجه‌كانی رێكخراوه‌كه‌تان
چه‌ند زانیاری كورتمان پێبڵێ؟ و: به‌ڵێ، ئه‌وه‌ی كه مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئێمه‌یه
ئه‌وه‌یه كه هه‌وڵ بده‌ین بۆ په‌ره‌پێدانی بزووتنه‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی ژنان له
ناوه‌وه‌ی كوردستان، بزووتنه‌وه‌یه‌ك كه رێكخراوی خۆی هه‌بێ، رێبه‌رانی خۆی هه‌بێ،
داخوازی روون‌و كۆنكرێتی خۆی هه‌بێ، تاكتیك‌و ئیستراتژی روونی هه‌بێ. بزووتنه‌وه‌ی
سه‌ربه‌خۆی ژنانی كوردستان له‌هه‌مانكاتدا ئه‌لقه‌یه‌كه له بزووتنه‌وه‌ی رزگاری
خوازانه‌ی گه‌لی كورد وبزووتنه‌وه‌ی سێكۆلار‌و ئازادیخواز. ئێمه تێده‌كۆشین بۆ ئه‌وه‌ی
كه نه‌هێڵین بزووتنه‌وه‌ی ژنان كه‌وێته په‌راوێزی باقی بزووتنه‌وه‌كانی دیكه.
له پێناسه‌كه‌مان دا باسی چۆنییه‌تی كاركردنی خۆمان كردووه، به‌ڵام لێره‌دا به
كورتی ده‌ڵێم كه ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین ژماره‌یه‌كی هه‌ر چی زۆرتر له هه‌ڵسووڕاوانی
ژنان چ له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان‌و چ له‌ناوه‌وه‌ی كوردستان ببینینه‌وه‌و په‌یوه‌ندیان
پێوه‌بگرین، له گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی ژنان له ناوه‌وه‌ی كوردستان كه له‌و ساڵانه‌ی
دواییدا پێك هاتوون پێوه‌ندی بگرین، تاكوو سه‌رجه‌م بتوانین رێكخراوه‌ی گه‌وره‌تری
ژنان دروست بكه‌ین. هه‌وڵمان ئه‌وه‌یه كه بتوانین ده‌نگی ژنانی كوردستان به
دنیا بگه‌ینین‌و وڵامدانه‌وه به كێشه‌كانی له پێوه‌ندی به ژنانی كوردستان
بێنینه نێو به‌رنامه‌ی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی كورده‌وه. هه‌وڵ ئه‌ده‌ین كه باس‌ولێكۆڵینه‌وه
له‌سه‌ر ژنانی كوردستان‌و دانی زانیاری له‌سه‌ر ئه‌وان په‌ره پێبده‌ین. پ: ئێوه باسی رێكخراوی سه‌ربه‌خۆی ژنان ده‌كه‌ن مه‌به‌ستان
له‌سه‌ربه‌خۆ چییه؟ و: ئێمه ژنان به به‌شێكی جیاواز له كۆمه‌ڵگا
نازانین‌و پێشمان وایه كه كێشه‌ی ژن به پیاوان یان به حیزبه سیاسیه‌كان كه
به‌داخه‌وه زاهرو رواڵه‌تی زۆر پیاوانه‌یان هه‌یه مه‌ربوت نییه. ئێمه ده‌مانهه‌وێ
له‌ئاست بیری پیاومه‌زنی سه‌ربه‌خۆ بین‌و ژنانی وه‌خه‌به‌رهاتوو كۆ كه‌ینه‌وه كه
مافی خۆیان بستێنن. مه‌به‌ست په‌ره پێدانی بزووتنه‌وه‌یه‌ك كه ئه‌گه‌ر حیزبه
سیاسیه‌كانیش پشتیوانیان لێنه‌كرد بتوانێ له‌سه‌ر پێی خۆی راوه‌ستێ به‌ڵام، له‌هه‌مان
كاتدا تێبكۆشێ بۆ
ئه‌وه‌ی پشتیوانی هه‌موو حیزب‌وكه‌سایه‌تییه‌كی پێشكه‌وتنخواز بۆبزووتنه‌وه‌ی ژنان
رابكێشێ. ئێمه پێمان وایه ئه‌و توانایه له نێو ژنانی كوردستان دایه هه‌یه كه‌بتوانن
قسه‌ی خۆیان بكه‌ن و مافی خۆیان بستێنن. هه‌ر ئێستا راده‌ی خوێنده‌واری ژنان له‌كوردستان
زۆر چۆته‌سه‌ر. كاتێ ژنان توانیان شان به‌شانی پیاوان له‌خه‌باتی سیاسی‌دا به‌شدار
بوون‌وته‌نانه‌ت ببنه پێشمه‌رگه، كاتێك توانیان بچنه زانكۆكان‌و خوێندنی باڵا
به‌ده‌ست بێینن، توانیان له‌كارخانه‌و كارگه‌و ئیداره‌كان‌و وه‌ك پیاوان كار بكه‌ن
بۆ ده‌بێ نه‌توانن بۆ خۆیان مافه‌كانی خۆیان به‌ده‌ست بێنن. پ: ئایا هه‌موو ژنانی كورد له هه‌ر ناوچه‌یه‌ك ده‌توانن
ببنه ئه‌ندامی ئه‌م رێكخراوه‌یه؟ و: به‌ڵی هه‌موو كه‌سێك كه پێناسه‌كه‌ی قه‌بووڵ
بێت ده‌توانێ ببێت به‌ئه‌ندامی رێكخراویی مافی ژنی كورد،مافی كورد به‌ڵام، پێم
خۆشه لێره‌دا ئه‌وه بڵێم كه قورسایی كار‌و چالاكی ئێمه بۆ ژنانی كوردی رۆژهه‌ڵاتی
كوردستان ده‌بێت. پ: بۆچی باسی مافی مرۆڤتان كردووه؟ ئایا ئه‌مه ئه‌ركه‌كه‌تان
قورس‌تر ناكاته‌وه، چونكه‌مافی مرۆڤ پانتاییه‌كی گه‌وره ده‌گرێته‌وه هه‌ر چه‌ند
هه‌مووی بۆگه‌یشتن به مافه ره‌واكانی مرۆڤه به‌ڵام ژنان به‌هۆی سته‌می جینسی كه
به‌درێژایی مێژوو لێیان كراوه ده‌بێ تایبه‌تی كاریان بۆبكرێ بۆیه ئه‌مه‌ش له ئه‌ستۆی
رێكخراوه‌كانی ژنانه؟ و: مافی ژنان به‌شێكی گرینگه له مافی مرۆڤ. یه‌كێك
له پێناسه‌كانی كۆمه‌ڵگایه‌كی پێشكه‌وتوو ڕاده‌ی وه‌دی هاتنی داخۆازیه‌كانی ژنانه.
هه‌روه‌ها به‌شێكی دیكه‌ی مافی مرۆڤ دیفاع له مافی منداڵانه كه ئه‌ویش به‌شێكی
جیانه‌كراوه‌یه له ئه‌ره‌كه‌كانی رێكخراوه‌كانی ژنان. ده‌مانه‌وێ ئه‌وه‌ش بڵێین
كه ئه‌ركی هه‌موو چالاكانی مافی مرۆڤ كه پشتیوانی له رزگاری ژنان بكه‌ن. پ: ئایا رێكخراوه‌ی مافی ژنی كورد، مافی مرۆڤ سه‌ر به
هیچ حیزب و لایه‌نێك نییه؟ له باری ماڵیه‌وه تا چه‌ند سه‌ر به‌خۆیه و له چ
رێگایه‌كه‌وه یارمه‌تی ده‌كرێ؟ و: رێكخراوه‌ی مافی ژنی
كورد، مافی مرۆڤ رێكخراوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیه و سه‌ر به هیچ حیزب و لایه‌نێك نییه،
به‌ڵام ئه‌ندامانی رێكخراوه سیاسیه‌كان ده‌توانن ببن به ئه‌ندامی رێكخراوه‌ی
ئێمه‌ش. له باری ئابووریه‌وه ئێمه ده‌مانه‌وێ له رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له
ده‌ره‌وه‌ی وڵات له چالاكانی خه‌باتی ژنان و به گشتی له هه‌موو خه‌ڵكی
ئازادیخۆاز داوای یارمه‌تی بكه‌ین. پ: ته‌نیا هه‌بوونی رێكخراوه ناتوانێ بۆ مافه‌كانی
ژنان هه‌نگاو بنێ، ئێوه بۆ ئه‌وه‌ی باشتر بتوانن له كۆمه‌ڵگادا رۆڵتان هه‌بێ و
ژنان له گه‌ڵ مافه‌كانیان ئاشنا بكه‌ن، به ته‌مان چی بكه‌ن؟ مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه
كه ئایا به ته‌ما نیین كه گۆڤار یان رۆژنامه‌یه‌كتان هه‌بێ تایبه‌ت به ژنان؟ و: ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین له هه‌موو مێدیایه‌ك بۆ
گه‌یاندنی ده‌نگی ژنان كه‌ڵك وه‌رگرین، له هه‌مان كاتدا هه‌ر ئێستا ماڵپه‌رێكی
ئینترنتیمان هه‌یه، ده‌ركردنی گۆڤاریش له به‌رنامه‌دایه، به‌ڵام ره‌نگ بێ دوای
ماوه‌یه‌كی دیكه كه بتوانین ده‌ری بكه‌ین. پ: په‌یوه‌ندیتان له گه‌ڵ باقی رێكخراوه‌كانی ژنان چۆن
ده‌بێ، پێتان وایه تا چه‌ند ئه‌م په‌یوه‌ندیانه ده‌توانێ یارمه‌تیده‌ر بێ؟ و: ئێمه ده‌مانه‌وێ رێگای په‌یوه‌ندی نێوان هه‌موو
هه‌ڵسووراوانی رزگاری ژنان، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له دژی هه‌ڵاواردنی جینسین
و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ژێر ده‌سته‌یی ژن به ناڕه‌وا ده‌زانن خۆش بكه‌ین.
ئێمه ده‌مانه‌وه‌ێ ده‌نگی ژنانی تێكۆشه‌ری كوردستان به دنیا بگه‌یه‌نین و سه‌رنج
و ڕای گشتی جیهان بۆ پشتیوانی له خه‌باتی ره‌وای ئه‌وان رابكێشین. بۆ به‌رێوه به‌ردنی
ئه‌و ئه‌ركانه بێ‌شك پێویستیمان به هاوكاری و هاوپشتی هه‌موو ئه‌و رێكخراو و كه‌سایه‌تیه
تێكۆشه‌رانه هه‌یه كه له‌و پێناوه‌دا خه‌بات ده‌كه‌ن. ئێمه هیوامان وایه كه
په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌و له نێوان ئێمه و هه‌موو هه‌ڵسوراوانی خه‌باتی بواری مافی
ژنان دابمه‌رزێ. ئه‌و
بزوتنه‌وه‌یه ئێستا له هه‌ل و مه‌رجێكی زۆر دژوار‌دا ده‌چێته پێش. ئێمه هه‌موومان
به‌یه‌كه‌وه ده‌توانین مه‌ودای گه‌یشتن به كۆمه‌ڵگایه‌كی یه‌كسان كه تێیدا ژن
له هه‌موو مافه‌كانی خۆی به‌هره‌مه‌نده، كورت بكه‌ینه‌وه. چاوه‌روانین
كه هه‌موو رێكخراوه‌كانی ژنان له گه‌ڵمان په‌یوه‌ندی بگرن و بزوتنه‌وه‌كه‌مان هه‌ر
چی زۆرتر به پێشنیار و ئاڵ و گۆڕی ڕا و بڕوا ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌ین. پ: به سپاسه‌وه ئه‌گه‌ر له كۆتایدا قسه‌یه‌كی تایبه‌تیتان
هه‌بێ فه‌رمون؟ و: له داهاتووی هه‌ر ئاڵ و گۆرێكدا له ئێران و
كوردستان، ده‌بێ ده‌نگی ژنانیش ببیسترێ، ئه‌گه‌ر ئێستا هه‌وڵی بۆ نه‌ده‌ین و بناغه‌كانی
دانه‌مزرێنین دواجار ده‌رنگ ده‌بێ، به هه‌ر راده‌یه‌ك دیار بین و ده‌نگمان هه‌بێً، مافه‌كانیشمان زۆرتر ده‌سه‌ڵمێندرێ
و رێگای رزگاریمان هه‌موارتر ده‌بێ. |
|||||
|