![]() وتووێژی دووهفته‌نامه‌ی ئاسۆی رۆژهه‌ڵات له‌گه‌ڵ هاوڕی ناهید به‌همه‌نی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی کۆمه‌ڵه سه‌باره‌ت به بزوتنه‌وه‌ی ژنان له کوردستان
1- بزووتنه‌وه‌ی ژنان له ئێران به‌گشتی له چ ئاستێکدایه و پێتان وایه تا چه‌ند توانیویه وه‌کوو بزووتنه‌وه‌یه‌ک به مانای واقیعی ده‌ر بکه‌وێ؟ ژنانی ئێران له خه‌باتێکی درێژخایه‌ن بۆ ماوه‌ی نزیک به سێ ده‌هه رۆژگارانی پرله ته‌نگ وچه‌ڵه‌مه و هه‌ڵس و که‌وتیان تێپه‌ر کردووه. 28 ساڵ ده‌سه‌ڵاتداریی حکومه‌تی ئیسلامی له ئیران، به مانای 28 ساڵ سه‌رکوت، سووکی و کۆیله‌تی بۆ دوو نه‌وه له ژنان و کچانه. له‌م ماوه‌دا ئه‌مه‌مان پێ سه‌لماوه که زوڵم و تێگه‌یشتن ئاوه‌ل دووانه‌ی یه‌کن. جارى وایه هاتنه کایه‌ی یه‌کیان پێش به‌وه‌ی دیکه‌یان ده‌گرێت و زۆر جاریش له گه‌ڵ یه‌ک گه‌شه ده‌که‌ن. ئه‌مه تا راده‌یه‌کی زور وه‌سفی حاڵ و بارودۆخى خه‌بات و ژیانی ژنان له کۆمه‌ڵگای ئیرانه، به کورد و غه‌یری کورده‌وه. واته له کاتێکدا که ته‌واوی تان و پۆی په‌یکه‌ری ئه‌م سه‌رزه‌مینه به یاسای کۆن و کۆنه‌په‌رستانه‌ی حکومه‌تی ئاینی و نه‌ریتی به ده‌سه‌ڵاتی پیاومه‌زنی ته‌نراوه و، ده‌رگاکانی گه‌شه و خۆنواندن و له‌زه‌ت له ژیان به روی ژناندا داخراوه، به‌لام به‌و حاڵه‌شه‌وه ناتوانین ئه‌م راستییه حاشاهه‌ڵنه‌گره‌ش نه‌بینین و هه‌ستی پێ‌نه‌که‌ین که له سایه‌ی تێکوشانی هه‌ر ئه‌م کۆیلانه‌وه له‌شار و له گوند، له ئێران و له تاراوگه، زۆریک له چه‌مک و ده‌سته‌واژه‌کانی فێمنیستی له تابو ده‌رهاتوون. له راستیدا ژنان له به‌رامبه‌ر پێناسه‌ى به‌زۆر داسه‌پێندراوی ئیسلامییه‌وه، پێناسه‌یه‌کى تازه‌ی ژنانه‌یان به‌ده‌س هێناوه. رێژه‌یه‌کی به‌رچاو له‌م هێزه گه‌نجه سه‌ره‌ڕای هه‌موو کۆسپ و له‌مپه‌ره‌کانی جوربه‌جوری کومه‌لایه‌تی، خۆی له‌گه‌ڵ ده‌سکه‌وته‌کانی کۆمه‌ڵگای جیهانی رێک ده‌خات و جێ به یاسای کۆن لێژ ده‌کات و هیزی خۆشی ده‌سه‌لمێنێ. تا چه‌ن توانیویه‌تی وه‌کوو بزووتنه‌وه ده‌ر بکه‌وێ؟ تا راده‌یه‌کی زۆر. ئه‌گه‌ر چی هێشتا ده‌نگه‌کان یه‌ک نین، ئه‌گه‌رچی زۆری سه‌رنێزه و گرتن و کوشتن و برین پێشی به رێکخراو بوونمان گرتووه و پرژ و بڵاوین، به‌ڵام هاتنه سه‌ر شه‌قام و ململانییه‌ک به درێژایی 28 ساڵ له‌گه‌ڵ دیارده‌ی حیجابی زوره‌ملی، به رامبه‌رکێ له گه‌ڵ یاسا دژ به ژنه شه‌رعییه‌کانی داسه‌پێندراو به‌سه‌ر ژناندا و ته‌نانه‌ت له‌م دواییانه‌دا راکێشانى سه‌رنجی بیروڕای گشتی ئازادیخوازی بۆ لاى که‌مپه‌ینى یه‌ک میلیۆن ئیمزا و هه‌روه‌ها به ریوه‌بردنی 8ی مارسه‌کان ئه‌ویش له ژیر لێدان و ئه‌شکه‌نجه‌ی ده‌سه‌ڵاتداراندا، هه‌موو ئه‌مانه بو ناتوانێ نێوی "بزووتنه‌وه"بیت!! هه‌موو ئه‌مانه به درێژایی ساڵانێکی زۆر توانیویه‌تی ده‌نگی رزگاریخوازیی ژن بێ‌پسانه‌وه به‌رز را بگرێت، با نه‌بووبێته هۆى ئاڵ و گۆڕی فه‌وریش. دیاره هێشتا بزووتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ریی به‌رین نییه و ره‌نگه ئه‌مه‌ش کاتی بێته کایه‌وه، له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌کانى‌تر، به‌بێ ترس خۆی بنوێنێت و ببێته ده‌ریای خرۆشان. ئێستا ئه‌مانه جۆگه و روباری چکۆڵه‌ن که کاتی خۆی، کاتی شل بونه‌وه‌ی بنه‌ماکانی سته‌م و دیکتاتۆری، ئه‌م ده‌ریایه پێک دێنن. به بڕوای من ئه‌م جووڵانه‌وه‌یه که‌م پشتیوانه و دیکتاتۆرى و زوڵم پێشی به یه‌کگرتووییه‌که‌ی گرتووه، ده‌نا گرینگ‌ترین پێناسه‌ی له ئیران و کوردستانیش که شک بو بزووتنه‌وه بوونی ناهێڵێته‌وه، به‌رده‌وام بوونه‌که‌یه‌تی.
2- له‌م کاته‌دا که ناوچه‌که و به تایبه‌تی ئیران له به‌رده‌م گۆڕانکارییه‌کی گه‌وره دایه، رۆڵی ژنانی کورد که به به‌رده‌وامی له بزووتنه‌وه‌ی شۆرشگێڕانه‌ی کوردستاندا به‌شدار بوون، چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگینن؟ ژنی کورد له‌بن ده‌سه‌ڵاتى کۆمارى ئیسلامی‌دا ئه‌زموونێکی به درێژایی نزیک به سێ ده‌هه پر له خه‌بات و هه‌ڵس و که‌وتی هه‌یه. ژنى کورد له هه‌ردوو لایه‌نى خه‌باتی نه‌ته‌ویی و فێمنیستی‌دا ده‌وری هه‌بووه. ژنی کورد هیزی هه‌میشه‌یى به‌رامبه‌رکێ له گه‌ڵ هیزه‌کانی حکومه‌ت بووه. له کاتی بردنی رۆڵه‌کانیان بو سه‌ربازیی زوره‌ملی بۆ شه‌ڕی ئیران و عیراق، هێزێکی به‌رگری بوون له به‌رامبه‌ر هیرشی داگیرکه‌رانه‌وه بو سه‌ر ماڵ وحاڵیان، هیزی پشتیوانی پێشمه‌رگه بوون له مه‌ڕ دابین کردنی پێداویستییه‌کانی شۆڕش له کوردستاندا به به‌شی سیاسی و نیزامییه‌وه. دواتریش به حوکمى بوێری خویان و سیاسه‌تی ژیرانه‌ی کۆمه‌ڵه‌وه له ئاستێکى فراواندا بوونه پیشمه‌رگه و ئه‌م بۆشاییه‌شیان بۆ هه‌وه‌ڵین جار له مێژووی بزووتنه‌وه‌ی کوردستاندا پڕ کرده‌وه. هه‌موو رۆژێک و ساتێک که‌وتنه به‌ر شاڵاوی هیزه‌کانی حکومه‌تی دیکتاتۆریى دینی و هه‌موو بواره‌کانی ژیانی بنه‌ماڵه‌یی و کۆمه‌ڵایه‌تیشیان که‌وته به‌ر سه‌رکوتی قانونی پیاومه‌زنی و یاسای کۆنه‌په‌رستانه‌ى شه‌رعی و ته‌نانه‌ت له‌شیشیان و بوون و که‌سایه‌تیى ئینسانیشیان له ژیر حیجاب و مه‌قنه‌عه‌دا شاردرایه‌وه. ئه‌مه تا ئه‌و کات بۆ ژنی کورد نامۆ بوو. به کۆمه‌ڵ و به تاک گیران و که‌وتنه به‌ر شالاوی ده‌سدرێژی جینسی و ئه‌شکه‌نجه‌وه. منداڵیان له پیش چاویان ئه‌شکه‌نجه دراوه، مێردیان له شه‌ڕی رزگاری خوازیدا کوژراوه و باری گرانی ژیانی پڕ له زووخاو و مه‌ترسیشیان وه‌کوو تاقه ده‌رهێنه‌ری نان که‌وتۆته سه‌ر شان و له هه‌مان کاتدا فشاری رۆحی "بێوه‌ژن" بوونیان له کۆمه‌ڵگای پیاوسالار و عه‌شایریدا به‌سه‌ره‌وه بووه. له کوردستان سه‌رای هه‌موو ئه‌م ده‌ردانه، به‌ڵام وشیاریی گشتیی ژنان و به‌شدارییان له بواری چالاکیی کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و فه‌رهه‌نگى و ئه‌ده‌بیدا زۆر به‌رینتر له جارانه. سه ره‌ڕای هه‌موو کوسپ و ته‌گه‌ره‌کان، ژنان ئه‌مرۆ له له ئاستی تێکوشانی سیاسی و مه‌ده‌نیدا هێزێکی حاشا هه‌لنه‌گرن. زانستی گشتی و هه‌ست به تێکوشان بۆ رزگار بوون له نێو نه‌سلی ئه‌مرۆی ژنی کورددا گه‌شه‌ی کردووه. ژنی شاعیر، نووسه‌ر، هونه‌رمه‌ند وسیاسه‌تمه‌دارمان که‌م نین. بزووتنه‌وه‌ی ژنان بووه‌ته هێزێکی رخنه‌گر و خوازیاری پێکهینانی ئالڕ وگۆڕ. ئه‌م قه‌بووڵ نه‌کردنه بو هێزی ژنان هه‌وێنی سه‌رکه‌وتنه. ژنی کورد هاوکات له گه‌ڵ تێکه‌ڵاوی و ماندوو بوون له جوولانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ییدا، بۆ رزگاری خۆشی تێکۆشاوه. وا وێ ده‌چێت که ته‌نانه‌ت خه‌باتی به‌هێزى رزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌ویی که‌متر توانیویه‌تی هه‌وڵ دان بۆ رزگاری ژنان بخاته په‌راوێزه‌وه. ئه‌مه بنه‌مایه‌کی باشه بو ئازادی زۆرتری ژنان و بۆ سه‌ربه‌خۆیی زیاتری بزاڤه‌که‌یان له داهاتووی ئاڵ و گوره‌کاندا. بویه‌ش هه‌ر وه‌ک له هه‌وه‌ڵی قسه‌مانمه‌وه ئاماژه‌م پێ‌کرد، "زوڵم و تێگه‌یشتن ئاوه‌ڵ دووانه‌ی یه‌کن و زۆر جار پێکه‌وه ده‌گه‌نه سه‌ر لووتکه‌ی خویان."
3- بو ئه‌وه‌ی ژنی کورد له گورانکارییه‌کانی داهاتوودا بتوانێ پێگه و وه‌زنی خۆی هه‌بێ، ده‌بێ چی بکرێ؟ ماوه‌ی سێ ده‌هه‌ی رابردوو بۆ ژنی کورد سی ساڵ ئه‌زموونی پر بایه‌خ بووه. ئه‌گه‌ر چی له لایه‌که‌وه ده‌سکه‌وتی زۆرمان له بوواری رۆشنبیری و وشیاریی فێمنیستی به ده‌ست هێناوه، به‌لام له لایه‌کی دیکه‌وه له گه‌ڵ رێژه‌ی زۆری خۆسووتاندن و ناهومێدی ژنان رووبه‌روو ده‌بینه‌وه. پێش هه‌موو کارێک لێکۆڵینه‌وه و تێکۆشانی بێ‌وچان به مه‌به‌ستی په‌رده هه‌ڵدانه‌وه له سه‌ر ئه‌م دیارده دڵته‌زێنانه، ئه‌رکی سه‌رشانی ئێمه‌ی ژنان و پیاوانی به ده‌ربه‌ست و ئازادیخوازه که هه‌ڵسورانێکی وشیارىبه‌خش له پێناو بنه‌بڕ کردنی ئه‌م دیاردانه‌دا به‌ڕێوه به‌رین. به مێتۆدی شیاو و کاریگه‌ر پێوه‌ندی نیوان رۆشنبیری ژن و ژنانی زه‌حمه‌تکێش و بێ‌ده‌ره‌تان پێک بێنین. ئه‌مه سه‌ره‌کیترین هۆکارى سه‌رکه‌وتنی بزووتنه‌وه‌که‌ی ئێمه‌یه. هه‌وڵ بده‌ین بۆ فێر بوونی زۆرتر، یه‌کگرتوویی و هاوده‌نگیی زۆر زیاتر له هه‌موو کاتێک. هه‌رچی خێراتر هه‌وڵ بده‌ین بۆ پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتووی ژنان به پلاتفۆرمی هاوبه‌شه‌وه. داخوازییه‌کانمان لای خۆمان و بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانیش روون و دابین‌کراو بێت. ئه‌م کاره مه‌رجى سه‌ره‌کییه بو به‌رامبه‌رکێ له گه‌ڵ هه‌ر هێز و لایه‌نێک که بیهه‌وێ ژن بێده‌سه‌ڵات بکات یان حه‌قی بفه‌وتێنێ. هه‌روه‌ها نابێ بهێڵین ژن و بزووتنه‌وه‌ى ژنان به هیچ بیانوویه‌ک ببێت به پاشکۆی جووڵانه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی دیکه. ئه‌زموونی جووڵانه‌وه‌ی جیهانیی ژنان ئه‌م راستییه‌ی پێ سه‌لماندووین که له دنیای سیاسه‌تدا ئه‌گه‌ر به داخوازی لانی که‌م قه‌ناعه‌ت بکه‌ین و ته‌نیا پاشکۆى شۆڕشه سیاسییه‌کان بین و داخوازی شه‌فاف نه‌هێنینه ئاراوه، هه‌ر وه‌کوو 28 ساڵ له‌مه‌و پێش وامان کرد، جارێکی دیکه‌ش به ئاسانی ده‌مانگه‌رێننه‌وه ناو ماڵه‌وه. هه‌ر له ئێستاوه ده‌بێ پێش به دووپات بوونه‌وه‌ى ئه‌م ئه‌زموونه مه‌نفییه بگرین. ئه‌گه‌ر چی له‌و بڕوایه‌دا نیم که ژنانی وشیار و سه‌ربزێوی کورد مه‌ودا بده‌ن و بهێڵن مێژوو له‌م باره‌یه‌وه دووپات ببێته‌وه.
4- لیره‌دا پرسیارێکی دیکه دێته ئاراوه که حیزبه کوردییه‌کان و به تایبه‌ت کۆمه‌ڵه بۆ به‌شداریی هه‌رچی زیاترى ژنان له ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵات و گه‌یشتن به مافه ره‌واکانیان و هه روه‌ها به که‌ڵک وه‌رگرتن له ئه‌زموونی کوردستانی باشور، چ هه‌نگاۆیکی عه‌مه‌لییان هه‌ڵهێناوه؟ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات بۆ ژن، ئه‌ویش له کۆمه‌ڵگایه‌کی پیاومه‌زنی روژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و له نێو میلله‌تیکى بنده‌ستدا، کاریکی هاسان نییه. ژنان ده‌بێ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌موو یان زۆربه‌ی کۆسپه فیکری و ئه‌خلاقییه‌کان بڕووخێنن و نیشانی بده‌ن که ده‌توانن بڕیار بده‌ن و ریبه‌ری بکه‌ن. بۆ هه‌موو کارێک به چه‌ن قات زۆرتر له پیاوان هه‌وڵ بده‌ن تا بیسه‌لمێنن شیاوی ئه‌وه‌ن که داوای ده‌که‌ن. کۆمه‌ڵه و هه‌وڵه‌کانی ئه‌م حیزبه (به ژن و پیاویه‌وه) بۆ هێنانه کایه‌ی هێزی ژنانی کورد له سیاسه‌تدا جێگه‌یه‌کى دیار و تایبه‌تیان بووه و سه‌ره‌رای هه‌موو که‌م و کورییه‌کانی له ماوه‌ی 28 ساڵی رابردودا له نێو بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی کوردستانی روژهه‌ڵاتدا نه‌قشى به‌نرخی له‌م بوواره‌دا هه‌بووه. له زوربه‌ی کۆڕ و کۆنگره‌کانیدا له سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی ژنانی کورد له کوردستانی روژهه‌ڵات قسه و په‌سه‌ندکراوی هه‌بووه. له کونگره‌ی یازده‌دا که چه‌ن مانگ له‌وه پێش گیرا، بڕیاری پێکهینانی رێکخراوی ژنانی کۆمه‌ڵه‌ی په‌سه‌ند کرد. به‌بێ خۆهه‌ڵکێشان کۆمه‌ڵه له‌م بوواره‌دا رچه‌شکێن بووه و جیاوازی به‌رچاوی له گه‌ڵ حیزبه‌کانی دیکه‌ی کوردستان هه‌بووه. ئه‌گه‌ر چی هێشتا به بروای من که‌م و کۆری له‌م باره‌یه‌وه که‌م نییه و گه‌یشتن به ره‌زامه‌ندییه‌کی زیاتر هه‌وڵی زۆرتریشی ده‌وێت. دیاره هه‌وڵدانی حیزبه‌کان به گشتی کاریگه‌ری موسبه‌تی له مه‌ڕ را و بوچونی کۆمه‌ڵگا ده‌بێت و جێى خۆیه‌تى که ژنان چاکسازییه‌کى جیددى له‌م بوواره‌دا بکه‌ن به داوایه‌کى ئاشکرا له هه‌موو حیزبه‌کان، به‌ڵام گرینگتر ئاماده بوونی ژنان خۆیانه بۆ به‌شداری له وه‌ئه‌ستۆ گرتنی ئه‌رکی رێبه‌رایه‌تی نه‌ک هه‌ر ته‌نیا له نێو حیزبه‌کاندا به‌ڵکوو له به‌ڕێوه بردنی ئه‌رکی کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و هه‌ر وه‌ها بوواره‌کانی دیکه‌شدا. بزووتنه‌وه‌ی ژنان له کوردستانی رۆژهه‌ڵات ده‌بێ له تێڕوانینی بۆ داهاتووی ده‌سه‌ڵات له‌م به‌شه له کوردستان به له به‌رچاو گرتنی ئه‌زموونه‌کانی کوردستانی باشوریش، بۆ جێ‌خستنی فه‌رهه‌نگی یه‌کسانیخواز و مۆدێرن و هه‌روه‌ها بۆ بڕوا به‌خشین به بزووتنه‌وه‌ی سه‌رکوتکراوی ژنان، داخوازی گه‌وره بهێنێته گۆڕێ و به که‌م رازی نه‌بێت. ئه‌مه‌ش ناواقیعی نییه. به بڕوای من 28 ساڵ تێکۆشان و قوربانی‌دان وێڕای چوونه سه‌ری راده‌ی وشیاری ژنان به گشتی که ده‌سکه‌وتێکی مه‌عنه‌وییه و هه‌روه‌ها هاتنه مه‌یدانی نه‌سلێکى تێگه‌یشتوو و یه‌کسانیخواز، که‌ره‌سه‌ی پیویستی ئه‌م گورانکارییه‌یه. ئه‌م نه‌سله له ئه‌گه‌ری هاتنه پێشی ئاڵ وگۆڕه‌کاندا زه‌حمه‌ته چی دیکه خۆی به شارۆمه‌ندی پله دوو، بێ‌ده‌سه‌لات و چاوله‌ده‌ست بزانێت و گوێ‌ڕایه‌لی یاساکانی سیستمی پیاومه‌زن ونه‌ریتی ئایینی و کۆن بێت. له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداریی کومارى ئیسلامی‌دا ژنان له زۆر پایه و پله‌ی پیشه‌یی و ده‌سه‌ڵاتداری بێبه‌ش کراون و به هوی ئه‌م بێبه‌شییه‌وه که‌لێنێکی زور له باری لێزانى له سه‌رپه‌رشتی کاری کۆمه‌ڵایه‌تی ومودیرییه‌ته‌وه که‌وتۆته نێوان پیاو و ژنه‌وه. هه‌ر بۆیه لام وایه که بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ئه‌م بۆشاییه و هه‌ر وه‌ها بردنه سه‌ری رێژه‌ی ژنان له ئۆرگانه‌کانى ده‌سه‌ڵاتدا، ده‌بێ له سیاسه‌تی "به‌لاوه چوونى موسبه‌ت"، نه‌ک بو هه‌میشه لانی که‌م بۆ ماوه‌یه‌ک، وه‌کو شوعاریکی رێفۆرمخواۆانه به مه‌به‌ستی رێ خۆش کردن بۆ هاوبه‌شیى زیاتری ژنان، که‌ڵکی شیاو وه‌ر بگرین. "به‌لاوه چوونى موسبه‌ت" سیاسه‌ت و به‌رنامه‌یه‌که که ده‌توانێ رێ خوشکه‌ر و بزوێنه‌ر بێت بۆ ئه‌و تۆیژ و گرووپانه‌ی نێو کۆمه‌ڵگا که به درێژایی مێژوو زوڵمیان لێکراوه و به‌شیان له سه‌روه‌ت و سامان و ده‌سه‌ڵاتدا، له گه‌ڵ راده‌ی نفووس و نه‌قشیان له کۆمه‌ڵگادا نایه‌ته‌وه و ته‌ناسوبی نییه. ئێمه شاهیدین که سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌وڵ و ته‌قالای چالاکانی بواری مافی ژنان له کوردستانی باشوور و بوونی ژنانی پسپۆڕ و لێهاتوو له زۆربه‌ى بواره‌کاندا، رێژه‌ی هێزی ژنان له ده‌سه‌ڵاتدا به‌رچاو نییه. له سه‌رکردایه‌تی هیچکام له حیزبه‌کاندا ژن ئه‌ندام نییه، له به‌رێوه‌به‌ریی ده‌زگا ئیدارییه‌کاندا وه‌کوو کارخانه، زانکۆ، شاره‌وانییه‌کان و ئیداره‌ی ئوستانه‌کاندا ژن یان هه‌ر نییه یان زۆر که‌مه. هێشتا له پاش 15 سالڕ تێپه‌ر بوون له ته‌مه‌نی حکومه‌تی هه‌رێم ته‌نیا چوار ژن توانیویانه بگه‌نه پله‌ی وه‌زاره‌ت. ئه‌م نموونانه نابآ ببنه مۆدێلێک بۆ داهاتوو، به‌ڵکوو به‌پێچه‌وانه وه‌کوو هانده‌رێک بۆ هه‌وڵی باشتر له پێناوی رێفۆرمی یه‌کسانیخوازانه‌دا که‌ڵکی به‌نرخی لى وه‌ر بگیرێت.
5- لێره‌دا با باسه‌که بگۆڕین و بچینه سه‌ر ته‌وه‌ره‌یه‌کی دیکه له پرسیاره‌کان. به‌پێی ئه‌وه که ئێوه یه‌کێک له به‌رپرسانی ڕێکخراوی "مافی ژنی کورد، مافی مرۆڤ"ن، پێتان وایه رێکخراوه سه‌ربه‌خۆکانی ژنان تا چه‌ن ده‌توانن کاریگه‌ریی پوزیتیڤیان هه‌بێت له سه‌ر چاره‌نووسی ژنانی کورد له‌م ساته وه‌خته هه‌ستیاره‌دا؟ ڕێکخراوی سه‌ربه‌خۆ له بزووتنه‌وه‌ی ژناندا به‌گشتی و بۆ بزاڤی ژنانی کوردستانی رۆژهه‌ڵات به‌تایبه‌ت پێویستییه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گره. رێکخراوی سه‌ربه‌خۆ حوکمی ئه‌رته‌شی هه‌یه له مه‌ڕ داکۆکی کردن له مافی ژنان له ئه‌گه‌ری ئاڵ و گۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌کان له داهاتوی کوردستاندا. ئه‌رکى ئه‌م رێکخراوانه له تاراوگه و له کاتی ئۆپۆزیسیۆن بووندا رێکخستن و بارهێنانه و له کاتی ئاڵ وگۆڕ و راپه‌ڕیندا هه‌وڵ‌دان بۆ به‌شداری له خه‌باتى جه‌ماوه‌رى و دوایه‌ش به‌شدارى له ده‌سه‌ڵاتدایه. به تایبه‌ت ئێستا که ئێران و کوردستانیش له به‌رده‌م گۆڕانکاریی سیاسیدایه، زۆر پێویسته که رێگا و که‌ره‌سه‌ی شیاو به ئه‌م مه‌به‌سته‌ی ئاماژه‌م پێ کرد وه‌گه‌ر بخرێ و هه‌وڵی ته‌واو بدرێ بۆ رێکخستن و ئاماده بوون، بۆ پێوه‌ندی گرتن له گه‌ڵ چالاکانی بوواری رزگاریی ژن له نێو شاره‌کانی کوردستان و له تاراوگه‌ش. با پێکه‌وه ده‌نگی بێده‌سه‌ڵاتیی ژنی کورد له وڵاتێکی تاسێندراو به یاسا و نه‌ریتی ئاپارتایدی جنسی و هه‌ڵاواردنی نه‌ته‌وایه‌تی، ببه‌ینه ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی ئیران .ئه‌مه سه‌رخه‌تی سیاسه‌تی رێکخراوی "مافی ژنی کورد، مافی مرۆڤ"ه وه‌کوو رێکخراوێکی سه‌ربه‌خۆ و هه‌وڵی بۆ ده‌دات.
6- ڕێکخراوی "مافی ژنی کورد، مافی مرۆڤ" له ده‌ره‌وه‌ی وڵات خه‌ریکی چالاکییه، له کاتی ده‌ست به کاربوونی هه‌تا ئێستا چه‌نده توانیویه‌تی پیوه‌ندی یا خۆ کاریگه‌ری هه‌بێت له سه‌ر ریکخراوه‌کانی ناوخۆی کوردستان و ئه‌گه‌ریش هه‌بووه چه‌نده به رای ئیوه توانیویه‌تی شوێندار بێت؟ جارێ زووه له‌م باره‌وه هه‌ڵسه‌نگاندن بکه‌ین. ئه‌م رێکخراوه‌یه تازه‌کاره و له مانگی ژوئه‌نی 2006 دا له دایک بووه و تا ئێستاش به گوێره‌ی توانای خۆی کاری باشی کردووه وهه‌وڵیش ده‌دات خۆی له گه‌ڵ مه‌به‌سته‌کانی پێک هاتنی نزیک بکاته‌وه. له گه‌ڵ چه‌ند رێکخراوی نێو شاره‌کانی کوردستان پێوه‌ندیمان گرتووه. تێده‌کۆشین ئه‌م پێوه‌ندییانه پته‌وتر و به‌رده‌وامتر بکه‌ینه‌وه. به‌تایبه‌ت به له به‌رچاوگرتنی پاراستنی بارى ئه‌منی ژیانی ئه‌م هاورییانه‌مان له ژێر سه‌رکوت و خه‌فه‌قانی حکومه‌تدا، پێوه‌ندی له‌گه‌ڵیان هێمنی و ژیرییه‌کی تایبه‌تی ده‌وێ و ئه‌م به ده‌ربه‌ست بوونه له خێرایی کاری دیالۆگ له گه‌ڵ ئه‌وان که‌م ده‌کاته‌وه، لانی که‌م له سه‌ره‌تادا وایه. ریکخراوه‌که‌مان تا ئیستا له چه‌ند کۆر و کۆمه‌ڵ و سێمیناردا به‌شداری هه‌بووه. رۆژی 8مارسی ئه‌مساڵ له کۆنفرانسی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنی کورد له شاری هه‌ولێر به‌شداری چالاکمان هه‌بوو و هاورێیانمان وته‌یه‌کیان له سه‌ر دیارده‌ی "توند و تیژی به‌رامبه‌ر به ژن له بنه‌ماڵه‌دا" پێشکه‌ش کرد. هه‌روه‌ها له سه‌روبه‌ندی 8 مارسی ئه‌مسالڕ یه‌کێکی دیکه له ئه‌ندامانی ئه‌م رێکخراوه‌یه بانگهێشتی سێمیناریکی کرد له شاری سوله‌یمانی بۆ پشتیوانی له که‌مپه‌ینی 1میلیۆن ئیمزا که ژنانی تێکۆشه‌ری ئیرانی دژ به یاساکانی کۆمارى ئیسلامى له حاست ژنان له تاران به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن. ئه‌م رێکخراوه‌یه له سوێد له دایک بوو، به‌ڵام ئێستا له زوربه‌ی وڵاتانی ئوروپا چالاکه و که‌سی هه‌ڵسووِراوی هه‌یه. سایتی ئینترنێتی هه‌یه هه‌ر به نێوی "مافی ژنی کورد، مافی مرۆڤ". |
|||||
|