| ژنان و چوونه ناو یاریگاكانی فووتباڵه‌وه له ئێران
ن: مۆنیكا محه‌ممه‌دی یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی كه له كۆمه‌ڵگای ئێرانداچه‌ن ساڵی رابردوودا ورووژێندراوه‌و به‌رده‌وام باسی لێده‌كرێ، بابه‌ت و پرسی چوونی ژنانه بۆ ناو یاریگاكان و ته‌ماشا كردنی كایه‌كانی فووتباڵ و ورزشه‌كانی تره. بێبه‌ری كردنی ژنان له چوونه ناو یاریگاكان بابه‌تێكه كه بووه به هۆی ناڕه‌زایه‌تی چالاكانی مه‌ده‌نی له ناوخۆی وڵات و له هه‌مانكاتدا ناڕه‌زایه‌تی روانگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی لێكه‌وتۆته‌وه. رژیمی كۆماری ئیسلامی هه‌ر له سه‌ره‌تای به دسه‌ڵات گه‌یشتنییه‌وه له سه‌ر بنه‌مای ئایدۆلۆژیای وشكی ئیسلامی و بۆچوونه سه‌ده ناوه‌ڕاستییه‌كان، هه‌وڵیدا بۆ به په‌رواێز خستنی ژن له كۆمه‌ڵگای ئێران‌دا. ژنان له‌م ده‌سه‌ڵاته‌دا به‌شێكی زۆر له مافه مرۆڤانه‌كانی خۆیان لێ زه‌وت كرا، هه‌ر له مافی جل و به‌رگ پۆشینه‌وه بگره تا بوونی رێكخراوی چالاك و سه‌ربه‌خۆ، له هه‌مانكاتدا به‌شێكی زۆر له مافه مه‌ده‌نییه‌كانی تری ژنان وه‌ك مافی سه‌رپه‌ره‌شتی كردنی مناڵ له كاتی جیابوونه‌وه‌دا، مافی جیابوونه‌وه له هاوسه‌ر، مافی هه‌ڵبژاردنی به‌شێكی زۆر له بواره‌كانی خوێندن له‌م رژیمه‌دا زه‌وت كرا. به گشتی ده‌توانین بڵێین رژیم به بیركردنه‌وه‌ی سه‌ده ناوه‌ڕاستییه‌كان و به كه‌لتووری 1400 ساڵ له‌وه پێشه‌وه هه‌وڵی داوه به‌ر به ئازادییه فه‌ردییه‌كانی ژنان بگرێ. وه‌ك له سه‌ره‌تادا باس كرا ئه‌و بابه‌ته‌ی كه ده‌مانهه‌وێ باسی لێ بكه‌ین پرسی به‌شداری كردنی ژنانه له یاریگاكاندا. وه‌رزشه‌كان و وه‌رزشه به كۆمه‌ڵه‌كان له‌وانه فووتباڵ و به‌سكتباڵ و والیباڵ، ئه‌مڕۆكه له كۆمه‌ڵگای جیهانییدا لایه‌نگری فه‌روانیان هه‌یه و به‌شداری كردن له‌و وه‌رزشانه‌و هه‌ر وه‌ها هۆگری پێییان خولیای به‌شێكی زۆر له تاكه‌كانی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كه. تا ئه‌و ئاسته‌ی به‌شێكی زۆر له بیرمه‌ندان له كۆمه‌ڵگای ئه‌مڕۆییدا وه‌رزشوانان و فووتباڵیسسته‌كان به ئوستووره‌یه‌كی نوێی ئه‌م سه‌رده‌مه ده‌زانن كه سه‌رمایه‌داری و بۆرژوازی خولقاندوویه‌تی. زۆر جاران بووه به دۆڕاندنی تیپێك فرمێسك زاوه‌ته چاوی هه‌وادارانی ئه‌و تیمه و به بردنه‌وه‌ی دڵیان شاد بووه. ئه‌م لایه‌نگرییه‌ش تایبه‌ت نییه به چین و توێژێكی كۆمه‌ڵگا، هه‌ر له مامۆستایه‌كی زانكۆوه بگره تا ده‌گاته كه‌سێك كه پیشه‌ی ئازادی هه‌یه، هه‌ر له مناڵێكی 6 ساڵانه‌وه بگره تا ده‌گاته كه‌سێكی ته‌مه‌ن سه‌روو 60 ساڵه هۆگری ئه‌م وه‌رزشانه‌یه و حه‌زی لێیه هانده‌ری تیپێك بێت كه خۆشی ده‌وێ. به‌ڵام كۆماری ئیسلامی ئه‌م مافه بۆ به‌شێكی زۆر له كۆمه‌ڵگای ئێران به ره‌وا نازانێ و به بیانووی پیاوانه بوونی فه‌زای وه‌رزشگاوه به‌ر به‌وه ده‌گرێ ژنان له یاریگاكاندا به‌شداری بكه‌ن. له هه‌مانكاتیشدا ژنانی ئێرانی به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كه ئه‌م مافه بۆخۆیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن و ئه‌م دیواره قورسه‌ی كه رژیم خستوویه‌ته به‌رده‌م خه‌ز و ویسته‌كانی ئه‌وان تێكی بشكێنن. له یاری نێوان كاستاریكا و ئێران به‌شێكی زۆر له ژنان و كچان له به‌رده‌م یاریگای ئازادی كه گه‌وره‌ترین یاریگای ئێرانه كۆبوونه‌وه‌و خوازیاری ئه‌وه بون رێ‌یان پێ بدرێ بچنه ناو ئوردووگا و دروشمی مافی یه‌كسانیان سه‌ردا له گه‌ڵ پیاوان. یه‌كێك له ده‌ركه‌وته‌كانی ویستی ژنان بۆ چوونه ناو یاریگاكان، له فیلمی "ئافساید" له ده‌رهێنانی جه‌عفه‌ر په‌ناهی‌دا ده‌بیندرێ. له‌م فیلمه‌دا باس له‌وه ده‌كرێ كچانی گه‌نج بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بڕۆنه ناو یاریگاكانه‌وه جل و به‌رگی كوڕانه له به‌ر ده‌كه‌ن و شێوه‌ی خۆیان وه‌ك كوڕان لێده‌كه‌ن. ئه‌م فیلمه به‌وه ده‌ست پێده‌كات كچێكی گه‌نج به جل و به‌رگی كوڕانه‌وه له بازاڕی ره‌ش خه‌ریكی كڕینی بلیتی چوونه ناو یاریگایه و ئه‌و كاته‌ی كه بلیت فرۆشه‌كه ده‌زانێ كچه پاره‌یه‌كی زۆرتری لێ داوا ده‌كات و كچه‌ش پاره‌كه ده‌دات و به‌و بلیته‌و به جلی پیاوانه‌وه ده‌ڕواته ناو یاریگاوه. ئه‌م فیلمه‌ی جه‌عفه‌ر په‌ناهی ده‌رهێنه‌ری ئێرانی كه پێشتر فیلمگه‌لێكی وه‌ك "دایره " و "زێری سوور"ی له كارنامه‌دا هه‌یه بابه‌تێكی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره ده‌هه‌ژێنی كه ئه‌مڕۆ له كۆمه‌ڵگای ئێران‌دا زیندوو و عه‌ینییه. له‌م فیلمه‌دا به‌شێكی زۆر له‌و سه‌دان كچانه ده‌ستگیر ده‌كرێن كه به جله پیاوانه‌وه چوونه‌ته ناو یاریگا. ئه‌و به‌رگری كردنه‌ی كه كچان له خۆیانی ده‌كه‌ن به‌رامبه‌ر به هێزه ئه‌منییه‌تییه‌كان، به‌رگری كردنێكی ئارام به جێیه و بینه‌ر وا لێده‌كات كه رێزیان لێ بگرێت. له‌م فیلمه‌دا كچان ده‌خرێنه زیندان و له پشت میله‌كانی زیندانه‌وه له زه‌ینی خۆیاندا درێژه به ته‌ماشا كردنی یارییه‌كه ده‌ده‌ن. هه‌ر ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و پێش بوو له خوزستان و له یاری نێوان ئیستقلالی تاران و ئیستقلالی ئه‌هواز كچێكی تازه لاو ده‌ستگیر كرا و دوای ئه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بانگ كران، له لایه‌ن هیزه ئیتلاعاتییه‌كانه‌وه ئازاد كرا. ئه‌م فیلمه‌و ئه‌م نموونانه ده‌رخه‌ری حه‌زی ژنانه بۆ چوونه ناو یاریگا و به‌شداری كردنیان له ته‌ماشا كردنی یارییه‌كان. له باری حقووقی نێو نه‌ته‌وه‌یشه‌وه ئه‌وه مافی سروشتی ژنانه كه به‌شداری بكه‌ن له یاریگاكاندا، كه چی رژیمی كۆماری ئیسلامی ئاماده نییه وه‌ك زۆر مافی تری توێژه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئێران دان به‌م مافه‌ی ئه‌واندا بنێت. ئه‌م كاره‌شی ناڕه‌زایه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی لێكه‌وتۆته‌وه. له تازه‌ترین نموونه‌دا كه جارێكی‌تر ئه‌م باسه هاتۆته گۆڕ و هه‌ژێندراوه، له یارییه ئاسیاییه‌كانی هه‌ندباڵدایه له ئیسفه‌هان. تا به‌ر له‌مه ژنان بۆیان هه‌بوو له ساڵۆنه‌كانی هه‌ندباڵ ئاماده بن و ته‌ماشای ئه‌و یارییانه بكه‌ن، به‌ڵام له رۆژی دووهه‌می ئه‌م پێش بڕكی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌دا ئیزن به ژنان نه‌درا كه له یاریگا ئاماده بن، كه چی رۆژی یه‌كه‌م ژنان له یاریگا ئاماده بوون. ئه‌م بابه‌ته بووه به هۆی ناڕه‌زایه‌تی ئه‌و ژنانه‌و هه‌ر وه‌ها نوێنه‌رانی فێدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌ندباڵ، كه چاودێری ئه‌و یارییانه‌ن و ته‌نانه‌ت ئه‌و نوێنه‌رانه باسیان له‌وه كردوه ئه‌وان به ناڕه‌زایه‌تی به‌م ئاكاره هێزه ئه‌منییه‌تییه‌كانی رژیم به‌ر به درێژه دان به‌م یاریانه ده‌گرن و ئه‌م یارییانه راده‌گرن. هه‌روه‌ها ته‌نانه‌ت هه‌ر به‌م بۆنه‌وه له داهاتوودا مافی به‌ڕێوه بردن و خاوه‌ن ماڵی یارییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان له ئێران وه‌ربگیدرێته‌وه. ئه‌م كاره‌ی رژیم و هێزه ئه‌منییه‌تییه‌كانی كه له چوارچێوه‌ی ئایدۆلۆژیای وشكی ئایینی‌دا به‌ڕێوه ده‌چێت، پێشێل كردنی به ئاشكرای مافی ژنانه و پێویسته هه‌مووان به تێكڕا دژ به‌م یاسایانه بوه‌ستنه‌وه. چون ئه‌م كاره‌ی به‌رپرسانی رژیم وه‌ك كارێك، باكگراوندێكی فیكری له پشته كه ئه‌و باكگراونده لێدانه له مافه تاكه‌كه‌سییه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێران. تا هه‌ر چه‌ن پاشه‌كشه به رژیمی كۆماری ئیسلامی بكرێ به‌وه‌ی له هه‌ڵوێسته وشكه فیكرییه‌كانی پاشگه‌ز بێته‌وه، به هه‌مان راده خزمه‌ت كردنه به ره‌وتی دیمۆكراسی و یه‌كسانی خوازی له ئێران، ئه‌مه‌ش ئه‌ركی هه‌موو كۆمه‌ڵگایه به‌وه‌ی هه‌وڵ بدرێ كۆمه‌ڵگای ئێران به‌ره‌و دیمۆكراسی ببردرێ.
|
|||||
|