|
ئیسلام وسێكس له وڵاتی ئۆردۆن ره‌وشه‌نگه‌ری ده‌رباره‌ی كێشه‌ی سێكس به‌ره به‌ره روو له زیاد بوونه و: په‌خشان. ز كه‌ی ژنێك سكی پڕ ده‌بێت؟ ئه‌و كاته‌ی له شه‌وی زه‌ماوه‌نده‌كه‌دا پیاوكه حه‌ڵقه‌ی ده‌زگیرانێتی ده‌كاته ده‌ستی. جعوود لانیكه‌م بۆ ماوه‌یه‌ك به‌م شێوه‌یه بیری ده‌كرده‌وه. ئه‌و له سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه بوو تا ئه‌وه‌ی له دواناوه‌ندی یه‌كێك له هاوڕێكانی به هێماو ئاماژه پێی گه‌یاند كه كارێكی تر له نێوان گه‌وره‌كاندا روو ده‌دات كه ئه‌وان به دزیه‌وه ئه‌م كاره ده‌كه‌ن دوای ئه‌وه‌ی زه‌ماوه‌ندیان كرد و ژیانی هاوسه‌ریان پێك هێنا. ئه‌و كاره‌ی كه هیچ كات ده‌رباره‌ی قسه ناكریت و مناڵان بۆیان نییه له‌و باره‌وه هیچ زانیارییه‌كیان هه‌بێت: سێكس كاتێكی زۆر به سه‌ر ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا تێده‌په‌ڕی كه جعوود و هاوڕێكه‌ی له‌م باره‌وه به دزیه‌وه قسه‌یان كرد. ئێستا چعوود بیست و دوو ساڵی ته‌مه‌نه‌و ئه‌و كاته‌ی كه ده‌رباره‌ی خۆشه‌ویسته كوڕه‌كه‌ی قسه ده‌كات سه‌ری دێنێته خوار و به ئارامی و چپه قسه ده‌كات، هاوڕێكه‌ی پێی وتووه كه سێكس به‌شێكه له پێویستییه‌كانی ژیانی رۆژانی مرۆڤ و به‌شێكی زۆر له هاوڕێكانی هێشتا ژیانی هاوسه‌رێتیان پێك نه‌هێناوه به‌ڵام په‌رده‌ی كچێنیان نه‌ماوه. جعوود ناهێڵی وێنه‌ی بگرین و ته‌نانه‌ت ئێمه له‌م راپۆرته‌شدا ناوی ئه‌ومان گۆڕیوه. ئه‌و له عه‌مان پێته‌ختی ئۆردۆن له كافه‌یه‌كی گران دا دانیشتووه كه تۆریسته و بازرگانه‌كان سه‌ردانی ئه‌وێ ده‌كه‌ن و رواڵه‌ت و شێوه‌ی جل پۆشینی ته‌واو رۆژئاواییه. چاویلكه‌یه‌كی ره‌شی كردۆته چاو له هه‌مانكاتدا چاوه‌كانی جوانن و ئه‌و ماكیاجه‌ی كه كردوویه‌تی سه‌رنجی خه‌ڵك بۆ لای خۆی راده‌كێشێ. مووسی شتیۆی مامۆستای زانكۆ و لێكۆڵه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له عه‌مان لای وایه بوونی ئه‌م كچانه به‌م شێوه بیر كردنه‌وه‌وه هێمایه بۆ گۆڕان له كۆمه‌ڵگای نه‌ریتی ئۆردۆن "كۆمه‌ڵگای نه‌رینی عه‌ره‌ب له گۆڕاندایه‌و له جووڵه دایه به‌ره‌و كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد و پێوه‌ندی بێ كێشه‌ی نێوان ژن وپیاو. "به‌ڵام ئه‌م هه‌ڵهێنجانه به ته‌واوه‌تی ناته‌بایه له گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای نه‌ریتی كه له‌وێدا ته‌نها ژنانی مێرد دار كه زه‌ماوه‌ندیان كردوه ده‌توانن سه‌ردانی دۆكتۆری ژنان بكه‌ن. له‌م باره‌وه شیتۆی ده‌ڵێت: "ئێمه ئامارێكی ورد و راسته‌قینه‌مان له به‌رده‌ستدا نییه. به‌ڵام رێژه‌یه‌كی زۆری ژنه زوگوردییه‌كان پێوه‌ندی سێكسیان هه‌یه، به تایبه‌ت له زانكۆ ئه‌م شته زۆرتر ده‌بیندرێ. ته‌نها ناتواندرێ به ئاشكرا ده‌رباره‌ی قسه بكرێت. زیاتر له هه‌مووان كه‌س مه‌زهه‌بیی و ئاینییه‌كان كێشه‌یان له گه‌ڵ ئه‌م شته‌دا هه‌یه. هه‌ر چه‌ن نه‌ك هه‌موو كه‌سه مه‌زهه‌بی و ئاینییه‌كان. بۆ وێنه شێخ فه‌هد قاسم له ساڵی 2005 ه‌وه پشتوانی و هاوكاری به‌رنامه‌یه‌ك ده‌كات له گوندێكدا به ناوی شوونه‌ی باشوور كه له په‌نجا كیلۆمه‌تری عه‌ماندایه، ئه‌م به‌رنامه‌یه له لایه‌ن هاوكارانی ئه‌نیستیتۆی مه‌له‌كه‌ی زمانی ئه‌شره‌فه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێ كه له‌ویدا رێنوێنی دانیشتوانی گونده‌كه ده‌كرێ به‌وه‌ی كه زانیاری پێویست ده‌رباره‌ی سێكس به ده‌ست بهێنن و دانیشتوانی ئه‌و گونده له‌م باره‌وه په‌روه‌رده ده‌كه‌ن. ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌م گونده‌دا باسیان لێده‌كرێ بریتین له : ئایدز، پێوه‌ندی نێوان ژن و پیاو، باڵه‌ق بوون، توند‌و تیژی. ئه‌و پرسانه‌ی كه تا ئێستا هیچ كات قسه‌یان له باره‌وه نه‌كراوه‌و قه‌ده‌غه بوون. هه‌موو حه‌وتوویه‌ك شێخ فه‌هد داوا له 150 موسوڵمانی باوه‌ڕدار كه سه‌ردانی مزگه‌وت ده‌كه‌ن ده‌كات كه له‌م كلاسانه‌دا به‌شداری بكه‌ن و ته‌نانه‌ت خۆی به‌شێك له شته‌كان فێری دیتران ده‌كات. ژنان و پیاوان به بێ هیچ شه‌رم و ترسێك ده‌رباره‌ی كێشه‌كانی خۆیان، گیانی خۆیان و پێوه‌ندی له گه‌ڵ ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر قسه ده‌كه‌ن و بیر‌و ڕا ده‌گۆڕنه‌وه. به‌ر له پێك هێنانی ژیانی هاوسه‌رێتی گه‌نجان فێر ده‌بن كه ته‌ندوروستی و خاوێنی جه‌سته تا چه‌ن گرینكه و چۆن نه‌خۆشییه جنسییه‌كان ده‌گوێزرێنه‌وه‌و له گه‌ڵ جه‌سته‌ی خۆیان ئاشنا ده‌بن و شێوه‌ی كار كردنی فێر ده‌بن. شیتۆی ده‌زانی كه له‌ش فرۆشی له كۆمه‌ڵگای رۆژئاوایی‌دا روو له زیاد بوونه و به‌شێكی زۆر له دۆكتۆره‌كان پاره‌یه‌كی سه‌رسووڕ هێنه‌ر به ده‌ست دێنن له بری ئه‌وه‌ی كه په‌رده‌ی كچێنی كچان ده‌دوورنه‌وه. له گه‌ڵ ئه‌مه‌ش ژماره‌ی كورتاژه شاراوه‌و نهێنییه‌كانیش روو له زیاد بوونه. به‌ڵام به‌رپرسان ئه‌م كێشه‌یان به هه‌ند وه‌رنه‌گرتوه‌و هیچ گرینگیه‌كی پێ ناده‌ن. حه‌بیه قوتب له رێگایه‌كی تره‌وه‌و به شێوه‌یه‌كی ته‌واو جیاواز له هه‌وڵی كێشه‌ی په‌روه‌رده‌ی جنسی و رووناكبیر كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بی و راكێشانی سه‌رنجی كۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بی بۆ ئه‌م بابه‌ته‌یه. ئه‌م خاتوونه دوكتۆره مێسریه عیاده‌یه‌كی هه‌یه كه له‌وێدا ده‌رمان و چاره‌سه‌ری ئه‌و ژن ومێردانه ده‌كات كه كێشه‌ی جێنسیان هه‌یه. به‌ڵام ئه‌مه هه‌موو به‌رنامه‌كه‌ی ئه‌و نییه، ئه‌و به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فیزۆنی له وڵاتی میسر هه‌یه كه بۆ هه‌موو كۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بی ئاماده ده‌كرێت و بێنه‌رانی هه‌موو وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان ده‌توانن له رێگای سه‌ته‌لایته‌وه ئه‌م به‌رنامه‌یه ببینن. ئه‌م خاتوونه دوكتۆره به شێوه‌ی راسته‌وخۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه ده‌داته‌وه كه بینه‌ران ده‌رباره‌ی كێشه جێنسییه‌كانی خۆیان لێی ده‌پرسن و ئه‌م شته شی ده‌كاته‌وه. ئه‌و شتانه‌ی كه له ئاڵمان و له گۆڤاره‌كانی لاوان و تازه لاوانی له 10 ساڵ به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌دا ده‌نووسرێ بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی نه‌ریتی و پاوانخواز كارێكی شۆڕشگێڕانه ده‌گاته به‌رچاو. بۆچوونی جیاواز هه‌یه ده‌رباره‌ی ئه‌م كاره‌ی حه‌بییه قوتب. هه‌ندێ كه‌س كاره‌كه‌ی به كارێكی په‌سه‌ند ده‌زانن و هه‌ندێكی تریش نفره‌تی ده‌كه‌ن. ئه‌و له‌چكه‌ی به سه‌ره‌وه‌یه و پله‌ی دۆكتۆرای تایبه‌ت به كێشه جینسییه‌كان و پزیشكی یاسایی له قاهێره پێته‌ختی میسر و ماسته‌ره‌كه‌ی ده‌باره‌ی كاروباری پزیشكی له زانكۆی فلۆریدای ئه‌مریكا وه‌رگرتووه. حه‌بیه قوتب دژ به هه‌ڵاواردن، نه‌زانین و گوشار و سه‌ركوت خه‌بات ده‌كات. له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و هه‌وڵی ئه‌وه‌یه بیسه‌لمێنێ ئیسلام دژ به زانین و ئاگاهی نییه ده‌رباره‌ی كێشه‌ی جینسی. ئه‌و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات :"ئیسلام به هیچ شێوه‌یه‌ك دژ به سێكس نییه" و ده‌ڵێ ده‌توانم ئه‌م وته‌یه‌م بسه‌لمێنم. له به‌شێكی زۆر له سووره كانی قوورئان كتێبی پیرۆزی موسولمانه‌كاندا ئاماژه دراوه به ده‌وری گرینگی سێكس. ته‌نانه‌ت له هه‌ندێ شوێنیش شێوه‌ی سێكسی ژن و پیاو شی كراوه‌ته‌وه به‌وه‌ی كه له یه‌كتر چێژ وه‌ربگرن. حه‌بییه قوتب به شانازیه‌وه ده‌ڵێت: "ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی هێشتا له هیچ شوێنێكی دونیادا هیچ زانست و هۆگرییه‌ك بۆ سێكس و زانین له باره‌یه‌وه بوونی نه‌بوو ئیسلام په‌رژاوه‌ته سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌و له‌م باره‌وه قسه‌ی كرد جعوود كاری ئه‌م خاتوونه دوكتۆره میسرییه به كارێكی زۆر باش ده‌زانی. به‌ڵام ئه‌و ده‌بێ خۆی هه‌ر به ته‌نها ئه‌زموونه‌كانی كۆ بكاته‌وه‌و ئێستاش كاتێ ده‌رباره‌ی سروشتی ترین و مرۆڤانه‌ترین بابه‌ت واته سێكس قسه ده‌كات ده‌نگی دێنێته خوار. ئه‌و ده‌ڵێت: " له به‌ر ئه‌وه‌ی كه من له كۆمه‌ڵگایه‌كی ئیسلامی‌دا ده‌ژیم ده‌بێ له‌م باره‌وه كراوه‌و ئاشكرا نه‌ك ته‌ماوی و به ئاماژه قسه بكه‌م. به‌ڵام ئه‌و هێشتا له سه‌ره‌تای رێگادایه چونكه هێشتا دایك وباوكی نازانی خۆشه‌ویستی كوڕی هه‌یه و گرینگتر له هه‌مووانیش ئه‌مه یه‌كه‌م خۆشه‌ویست نییه به‌ڵكوو پێنجه‌مین خۆشه‌ویسته سه‌رچاوه:
http://asre-nou.net/1386/esfand/3/m-sex-eslam.html
ئه‌م بابه‌ته راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی دی ڤۆڵته كه 20ی شوباتی 2008 بڵاو بۆته‌وه‌و زه‌ری ته‌بائی كردوویه به فارسی |
|||||
|