|
ناڕه‌زایه‌تی رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی به سه‌ركوتی چالاكانی بواری ژنان له ئێران.
لێیوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له راپۆتێكدا كه رۆژی پێنج شه‌ممه بڵاوی كردۆته‌وه داوای له به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی كرد‌و ده‌ست به‌رداری ئازار دانی ژنان بن و هه‌نگاوی خێرا هه‌ڵبگرن بۆ كۆتایی هێنان به یاسای هه‌ڵاواردنی جینسی و به خێرایی هه‌نگاو هه‌ڵبگرن بۆ كۆتایی هێنان به‌م یاسایه. مه‌ڵكووم سمارت ، به‌رپرسی به‌رنامه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا له لێبوردنی نێو نه‌ته‌وه‌یی وتی :" حكومه‌ت ئێران به جێگه‌ی ئه‌م كاره‌ی كه به كه‌ڵك وه‌رگرتن له ئامرازی ده‌سه‌ڵات سه‌ركوت كه‌سانی ناڕازی ده‌كات و به‌ر به ده‌نگی حه‌ق خوازی ده‌گرێ، ده‌بێ هه‌نگاو هه‌ڵبگرێ بۆه‌وه‌ی هه‌ڵاواردنی كۆنی یاسایی و هه‌ڵاواردنه‌كانی تر دژ به ژنان كه نیوه‌ی كۆمه‌ڵگای ئێران پێكدێنن نه‌هێڵێ. حكومه‌ت ده‌بێ لایه‌نگرانی مافی ژنان كه له زینداندان ئازاد بكات و ده‌ستگیر كردنی و ئازار دانی كه‌سانێك كه به شێوه‌ی ئارام و یاسایی و به كه‌ڵك وه‌رگرتن له مافی ئازادی راده‌ربڕین، را بگرێ. له‌م راپۆرته‌ی لێبوردنی نێو نه‌ته‌وه‌ییدا باس له ده‌ستگیری رووناك سه‌فارزاده و هانا عه‌بدی دوو چالاكی كوردی ئێرانی كراوه كه به بێ هیچ تاوان و دادگایی كردنێك و ته‌نانه‌ت به بێ ئه‌وه‌ی مافی گرتنی پارێزه‌ریان هه‌بێت ده‌ست به سه‌ر كراونه. ئه‌م دوو ژنه كورده ئۆكتۆبر و نۆڤامبه‌ری 2007 له به‌ر ئه‌وه‌ی به شێوه‌ی ئاشتی خوازانه داوای مافه له ده‌ست چووه‌كانیان بوون زیندانی كراون. رێكخراوی لێبوردنی نێو نه‌ته‌وه‌یی هه‌روه‌ها ورده كارییه‌كانی تایبه‌ت به گرتنی 12 چالاكی مافی ژنان، 11 ژن و 1 پیاو، كه له به‌ر چالاكی ئاشتی خوازانه بۆ گۆڕانی یاسایی، ئێستا له زیندان دان یان له مه‌ترسی مه‌ترسی ئازاردان دان. له‌م راپۆرته‌دا كه له ژێر ناوی ئێران_چالاكانی بواری مافی ژنان دژ به سه‌ركوت ده‌وه‌ستنه‌وه، بڵاو بۆته‌وه، باس له‌وه كراوه رێبه‌رایه‌تی كه‌مپه‌ین بۆ كۆتایی هێنان به هه‌ڵاواردنی یاسایی، به‌رده‌وام به شێوه‌ی سه‌ره‌ڕۆیانه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌تییه‌كانه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێن، مافی پارێزه‌ریان نییه، مافی دیتنی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی خۆیانیان نییه‌و زۆر جار مه‌ئمووره ئه‌منییه‌تیه‌كان له سزادانیاندا سووكایه‌تیان پێ ده‌كه‌ن. هه‌ندێ له‌وان به پێی ئه‌و تاوانه‌ی كه خراوه‌ته پاڵیان كه به ده‌ربڕینی ته‌م ئاوی پێناسه كراوه ده‌ستگیر كراون، ئه‌م ده‌ستگیركردنانه وه‌ك ئامرازێ كه‌ڵكی لێ وه‌رده‌گیردرێ، بۆ ترساندنی چالاكانی بواری ژنان بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر به چالاكییه‌كانیان بگرن. هه‌روه‌ها كه‌سانێك به بێ ئه‌وه‌ی هیچ تاوانێكی ئاشكرایان درابێته پاڵ بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ ماوه له زیندانی تاكه‌كه‌سیدان و بێبه‌رین له‌وه‌ی ده‌ستیان بگات به ماڵه‌وه. ئه‌م كاره به زۆری به پێی هه‌ندێ له به‌ندی یاسایی روو ده‌دات كه ئیزن به قازییه‌كان ده‌دات به‌وه‌ی كه به شێوه‌ی نا مه‌حدوود و ناكۆتا كه‌سانێك له زیندان رابگرن. ترساندن و تۆقاندنی چالاكانی بواری مافی ژنان له لایه‌ن به‌رپرسه قه‌زاییه‌كانه‌وه به تایبه‌ت له كاتی ده‌ست پێكردنی چالاكییه‌كانی كه‌مپه‌ین بۆ یه‌كسانی له 27ی ئووتی 2006ه‌وه توند تر بۆته‌وه. ئامانجی ئه‌م كه‌مپه‌ینه كۆ كردنه‌وه‌ی یه‌ك میلیۆن ئیمزایه بۆ ئێران، كه مه‌به‌ستی كۆتایی هێنانه به یاسای هه‌ڵاواردنی جینسی. ده‌یان كه‌س له چالاكان و لایه‌نگرانی كه‌مپه‌ین له به‌ر چالاكییه‌كه‌یان له‌م پێوه‌نده‌دا، هه‌روه‌ها به‌شێك له‌وانه‌ی كه خه‌ریكی ئیمزا كۆكردنه‌وه بوون ده‌ست گیر كراون. ماڵپه‌ڕی ئه‌نته‌رنێتی كه‌مپه‌ین تا ژانوویه‌ی 2008 لانیكه‌م 7 جار له لایه‌ن به‌رپرسه قه‌زاییه‌كانه‌وه داخرا. ئیزنی ئه‌وه‌یان پێ نه‌دراوه كه رێ و ره‌سم به رێوه ببه‌ن و چالاكانی كه‌مپه‌ین بۆ زۆری كاره‌كه‌یان له ماڵی یه‌كێك له چالاكاندا ئه‌نجام داوه كه باس له‌وه ده‌كرێت كه‌سانێكین له لایه‌ن پۆلیس و به‌رپرسه ئه‌منییه‌تییه‌كانه‌وه به ته‌له‌فۆن هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه‌و بانگ كراون بۆ لێپرسینه‌وه. لانیكه‌م بۆ جارێك هێرش كراوه‌ته سه‌ر یه‌كێك له‌م ماڵانه‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌م ماڵه‌دا كۆببوونه‌وه ده‌ستگیر كراون و ئازار و ئه‌شكه‌نجه دراون. لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی خوازیاری گۆڕانی یاسا ئاپارتایدیه‌كان بووه، كه به تایبه‌ت ژنان ناتوانن پله به‌رزه حكوومه‌تییه‌كان به ده‌ست بێنن و هه‌روه‌ها ناتوانن ببن به قازی، ژنان خاوه‌نی مافی یه‌كسان نین له گه‌ڵ پیاوان له بواره‌كانی پێك هێنانی ژیانی هاوسه‌رێتی، جیابوونه‌وه‌و ته‌ڵاق، سه‌رپه‌ره‌شتی كردنی مناڵ و میرات، هه‌روه‌ها به پێی یاسای كۆماری ئیسلامی هه‌ر 2 ژن پیاوێكن له شاهیدی دان دان. ئه‌م راپۆرته‌ی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی، داوا له حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی و مه‌جلیس ده‌كات كار بكه‌ن بۆ نه‌هێشتنی بێ مافی ژنان و هه‌روه‌ها داوایان لێده‌كات پێبه‌ند بن به یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی مافی ژنانه‌وه‌و كۆتایی به هه‌موو جۆره‌كانی هه‌ڵاواردن بێنن. مه‌لكوم سمارت هه‌روه‌ها ده‌ڵێت:" خواستی ژنانی ئێرانی بۆ به‌ده‌ست هێنانی پێگه‌ی یه‌كسان و كۆتایی هێنان به هه‌ڵاواردنی یاسایی، كه ژیانی ئه‌وانی تاڵ كردوه، ده‌بێت له لایه‌ن ژنانه‌وه پێشوازی لێ بكرێت. حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی ده‌بێ وه‌ك كارێكی پیرۆز چاو له‌م چالاكییه‌ی ژنان بكات و گرینگی به‌شدار بوونین له كۆتایی هێنان به هه‌ڵاواردنه‌كان دژ به هه‌موو ئێرانیه‌كان له به‌رچاو بگرن و به ره‌سمی بناسن. |
|||||
|