|
27 ره‌شه‌مه به‌رێوه‌یه
ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵه به درێژایی مێژووی خه‌باتكارانه‌ی خۆی سه‌ره‌ڕای دژواری و هه‌ورازو نێشێوه‌كانی سه‌ر رێگای توانیویه‌تی سه‌ربه‌رزانه هه‌موو ئه‌و دژواریانه ببڕێت و مێژوویه‌كی پڕ له ده‌سكه‌وتی گرنگ و چاره‌نووس ساز بۆ خه‌ڵكی كوردستان به دیاری بهێنێت و وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌كی دڵسۆز و پشتیوانی چینی چه‌وساوه‌و بێ به‌ش متمانه‌ی خه‌ڵكی ده‌سته‌به‌ر بكات و خۆی له نێو دڵ و زه‌ینی گه‌ل دا جێ بكاته‌وه و هه‌روه‌ها هێزی پیشمه‌رگه توانیویه‌تی ببێته نموونه‌ی راوه‌ستاوی و ئازایه‌تی به هۆی ئه‌و تێكۆشه‌رانه‌وه بووه كه له‌م رێگایه‌دا گیانی ئازیزیان به‌خت كرد. 27 ره‌شه‌مه‌ش به‌رێوه‌یه و جارێكی دیكه بۆمان وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی كاره‌ساتێكی دڵته‌زێنی دیكه له گیانبه‌ختكردنی پولێك له روڵه‌كانی گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌مانه كه بۆ رزگار كردنی كوردستان له ژێر ده‌ستی رژیمی دیكتاتۆری شه‌وه زه‌نگی كۆماری ئیسلامی گیانی ئازیزیان به‌خت كرد و مێژوویه‌كی پڕ له سه‌روه‌ری و شانازییان بۆ خۆیان و بۆ كۆمه‌ڵه تۆمار كرد. 27 ره‌شه‌مه رۆژی كاره‌ساته دڵته‌زێنه‌كه‌ی گوردانی شوانه كه پۆلێك له شۆرشگێر ترین و لێهاتووترین پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه له نێو جه‌رگه‌ی شه‌رێكی دژوار‌و تاقه‌ت پڕوكێنه‌ر گیانی ئازیزیان به‌خت كرد‌و به فیداكاری خۆیان ئه‌زموونێكی به‌نرخیان به‌جێهێشت و بوونه سیمبول بۆ بزوتنه‌وه‌ی شۆرشگێرانه‌ی كوردستان و بێ گومان وێنه‌ی جه‌نگاوه‌رانێكی ئازا‌و و بوێر‌و مرۆفدۆستیان له زه‌ینی تاك به‌تاكی خه‌ڵكی كوردستاندا بۆ خۆ وێنا كردووه. رۆژی 27 ره‌شه‌مه رۆژی گیانبه‌ختكردووانی كۆمه‌ڵه، رۆژێكه كه هه‌موو هۆگرانی یه‌كسانی و به‌رابه‌ری و هه‌موو خوازیارانی رێگای ئازادی و سه‌ركه‌وتنی خه‌ڵكی بێ به‌ش و چه‌وساوه و هه‌موو بزوتنه‌و شۆرشگێڕانه‌كان له كوردستان ، ده‌رس و ئه‌زموونی لێ وه‌رده‌گرن. ده‌توانین بڵێین گوردانی شوان یه‌كێك له تایبه‌تترین و به‌هێزترین گوردانه‌كانی هێزی كۆمه‌ڵه بوو كه ده‌یان حه‌ماسه‌ی پڕ له سه‌ركه‌وتنیان له شاخ و شار و لادێی كوردستان خوڵقاند. ئێستاش له هه‌ل ومه‌رجێكدا رێز له 27 ره‌شه‌مه ده‌گرین كه رژیم كۆماری ئیسلامی له‌وپه‌ری قه‌یراندا به‌سه‌ر ده‌بات و ده‌روات تا بۆ هه‌میشه ده‌سه‌ڵاته قیزه‌ونه‌كه‌ی به زبڵدانی مێژوو بسپێردرێت. هه‌ر ئیستا ده‌یان رۆڵه‌ی تێكۆشه‌ری كورد به ژن و پیاوه‌وه له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌دا له‌ژێر دڕندانه‌ترین ئه‌شكه‌نجه و ئازاردا به‌سه‌ر ده‌بن و رووبه‌رووی سێداره بوونه‌ته‌وه، به‌لام كۆلنه‌ده‌رانه و به‌هێز راوه‌ستاون. له كاتێكدا سه‌ری رێز بۆ هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی كۆمه‌له داده‌نه‌وێنین كه كۆمه‌لانی خه‌ڵكی ئێران بزوتنه‌وه‌یه‌كی دیموكراسیخوازیان وه‌رێخستووه‌و و ده‌یانه‌وێت كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی ره‌شی كۆماری ئیسلامی بهێنن. له رۆژی 27 ره‌شه‌مه‌دا جێگای خۆیه‌تی رێز له قاره‌مانانی گوردانی شوان و هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی كۆمه‌ڵه بگرین و سه‌ری رێز بۆ بنه‌ماڵه‌یان دابنوێنیین و بڵێین ئه‌ی قاره‌مانانی رێگای به‌رابه‌ری و یه‌كسانی و رزگاری كوردستان، ئه‌ی رۆڵه تێكۆشه‌ره‌كانی نه‌ته‌وه‌و گه‌ڵه‌كه‌مان ئێوه خاوه‌ن شیاوترین و راسته‌قینه‌ترین ئارمانی ئینسانی بوون. یادتان بۆ همیشه زیندووه و رێگاتان به‌رده‌وام. 15-3-2010 |
|||||
|