|
ده‌رباره‌ی پێویستی دارشتنی مانیفێستی هاوبه‌شی بزووتنه‌وه‌ی ژنانی
ئێران ناهید به‌همه‌نی ده‌قی وتاربێژیی له‌كۆنفرانسی «بزووتنه‌وه دێمۆكراتیكه‌كان له‌ئێران، كۆسپه‌كان‌و تواناییه‌كان» ئیتالیا-٣٠ ژوئه‌ن ژنانی كورد له‌كوردستانی ئێران، وێڕای هه‌وڵدان بۆ وه‌دیهێنانی خواسته كۆمه‌ڵایه‌تی‌و له‌هه‌موان گرینگتر لابردنی هه‌ڵاواردنی میللی، بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی ژنان به‌شێوه‌یكی شێلگیرانه‌و به‌رده‌وام، تێكۆشاون. تێكۆشه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی ژنان له‌كوردستاندا، نه‌ته‌نیا كولتوور‌و راده‌ی پیاوسالاری، به‌ڵكو ده‌ره‌نجامه‌كانی سته‌می نه‌ته‌وه‌یی‌و هه‌ڵاواردنی دوولایه‌نه‌ش به‌یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی گرینگی ده‌سكردی چه‌وساندنه‌وه روو به‌خۆیان ده‌زانن‌و سه‌باره‌ت به‌مه، له‌ناوكۆمه‌ڵگای خۆیان‌و له‌پێوه‌رێكی سه‌رانسه‌ری له‌گه‌ڵ پیاوسالاری‌و ره‌هه‌نده‌كانی سته‌می جنسی‌و ده‌ره‌نجام‌و كاریگه‌رییه‌كانی بێ مافی میللی، مشت‌و مڕیان كردووه. به‌رهه‌می سی ساڵ تێكۆشانی سیاسی ئه‌مڕۆكه نیشان ده‌دات كه تێكۆشانێكی حه‌قخوازانه بۆ لابردنی سته‌می نه‌ته‌وه‌یی تا ئاستێكی زۆر بوار‌و هه‌ل‌و مه‌رجی بۆ پێكهێنانی چالاكی فێمێنیستی له‌كوردستاندا پێكهێناوه. له‌ماوه‌ی سێ ده‌یه‌ی رابردوودا‌و هاوكات له‌گه‌ڵ هێرشی قورس‌و ماڵوێرانكه‌ری كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر كوردستان، هێزی كۆمه‌ڵایه‌تی ژنانی كورد نه‌ته‌نیا له‌ناو حیزبه سیاسییه‌كان‌و به‌شێوه‌یه‌كی فۆرماڵی سیاسی، به‌ڵكوو زۆرتر‌و له‌كاپاسیته‌ی جه‌ماوه‌ریی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌چالاكییه گشتییه‌كان، ئه‌و شته‌ی كه له‌دنیای سیاسه‌تدا به «نافۆڕماڵ» ناوی لێ ده‌بردرێت، به‌شدارییان كردووه. ئه‌م دایكانه، ئه‌م خوشكانه، ئه‌م ژنه دلێرانه‌ی رۆژه دژواره‌كانی سه‌ركوت له‌كوردستان، ئه‌و كچه سه‌ربزێو‌و مرۆڤ دۆستانه، له‌ماوه‌ی سێ ده‌یه‌ی رابردوودا، ئه‌ستێره‌ی گه‌شاوه‌ی ترۆپكی تێكۆشانی ره‌وای جه‌ماوه‌ری كورد بوون‌و به له‌خۆبردوویی‌و كۆڵنه‌دانێكی بێ وێنه‌و له‌رۆژگاره ره‌شه‌كاندا كه هیچ ده‌نگێك كه له‌بواره‌كانی ژینۆساید‌و كوشتاری خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته سوتاوه به‌ر گوێ نه‌ده‌كه‌وت، ئه‌وان بوون كه به رێكار‌و نوێكارییه شیرینه‌كانیان گۆڕه‌پانی خۆڕاگرییان له‌كوردستان له‌به‌رامبه‌ر دواكه‌وتوویی‌و سه‌ركوتی رژیمی ئیسلامی به‌رفراوان كرده‌وه‌و هیوایان پێ به‌خشی. ئاماده‌بوونی ژنان‌و كچانی كورد له‌گۆڕه‌پانی تێكۆشانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌یه‌كانی رابردوو، نه‌ته‌نیا بوو به‌هۆكاری ئه‌وه‌یكه له‌م رێگه‌وه چالاكییه‌كانی خۆیان له‌ئاڵقه‌ی تایبه‌تی دادخوازی ژنان به‌رینتر بكه‌ن، به‌ڵكوو سیاسه‌تیان له‌پێگه‌ی تایبه‌تی پیاوانه هێنایه ده‌ر. له‌ڕاستیدا ژنان له‌ماوه‌ی سێ ده‌یه‌ی رابردوودا، رۆڵێكی به‌رچاویان له‌تێكۆشان‌و چالاكییه جۆراوجۆر‌و كاریگه‌ری سیاسیی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگای كوردستاندا هه‌بووه. له‌گشت چالاكییه‌كانیان له‌پشت به‌ره‌كانی یارمه‌تی گه‌یاندن به هێزی پێشمه‌رگه تا خۆڕاگریی به‌كۆمه‌ڵ له‌به‌رامبه‌ر گوشاره گشتییه‌كان، له‌به‌شداری له‌مانگرتن‌و ناڕه‌زایه‌تییه سیاسییه‌كان، تێپه‌ڕكردنی ماوه‌یه‌كی درێژ له‌زیندان‌و داسه‌پاندنی ده‌ستگیریی به‌كۆمه‌ڵ به‌تاوانی خزم‌و نزیكایه‌تی له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌و چالاكانی سیاسی پیاو و تاقه‌ت هێنان‌و خۆڕاگریان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌شكه‌نجه‌ی رۆحی‌و جسمی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر، تاراوگه‌و ئاواره‌بوونی چه‌نده‌ها ساڵه، هێزێكی كاریگه‌ر له‌به‌دواداچوون‌و به‌شداری له‌ناڕه‌زایه‌تی سێنفی كرێكارانی وه‌رزی‌و كوره‌خانه‌كانی كوردستانه‌وه، تا به‌شداریان له‌خۆڕاگری چه‌كدارانه‌و فه‌رمانده‌یی هێزی پێشمه‌رگه، هه‌ر كامه‌یان به‌شێوه‌یه‌ك باوه‌ڕ به‌خۆبوونیان له‌ناو ئه‌م هێزه تازه به‌مه‌یدان هاتووه به‌هێزكرد‌و له‌م رێگه‌وه چ به كاره‌سات‌و بێ به‌شكردنه به‌رده‌وامه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی هه‌ڵێنجراو له هەڵاواردنه چه‌ند لایه‌نه‌كان، ده‌ست‌و په‌نجه‌یان نه‌رم كردووه. به‌ڵام وێڕای ئه‌وه‌ش بنه‌مای پێشكه‌وتنه‌كانی داهاتوویان دارێژراو له خه‌بات بۆ گۆڕانكاریش، به‌شدارییه‌كی زۆرتریان له‌ژنانی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئێران كردووه. پرسی ئاماژه پێكردنی ئه‌وه‌یه كه ژنانی كورد وێڕای گشت بێ ئاكامی‌و بێ به‌شبوونه‌كانی سه‌رچاوه‌گرتوو له‌سه‌ركوتی به‌رده‌وام، هیچكات به‌شێوه‌یه‌كی كه‌م‌وزیاد، گرینگی مه‌سه‌له‌ی بزووتنه‌وه‌ی سه‌رانسه‌ری ژنانیان له‌ئاستی سه‌رانسه‌ریدا له‌بیر نه‌كردووه‌و به ئامێزێكی كراوه‌وه، خوازیاری هاوكاریی‌و بانگه‌وازی پشتیوانیان له‌چالاكیی ژنانی به‌شه‌كانی دیكه‌ی ئێرانیش كردووه. كاتێك كه له‌زۆربه‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئێران گوشاری په‌نجه‌كانی دیكتاتۆری ئایینی ته‌نانه‌ت پێش له‌به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی ره‌سمی كۆماری ئیسلامی له‌سه‌ر قورگی ژنان هه‌ستی پێ ده‌كرا، به‌پێچه‌وانه ژنانی كورد له‌به‌شێكی به‌رینی كوردستان، ده‌وره‌یه‌كی خۆناسینه‌وه‌و باوه‌ڕبه‌خۆبوون‌و چالاك بوون له‌بواری سیاسه‌تیان تێپه‌ڕاندبوو. ته‌نیا داگیركردنی ته‌واوی كوردستان‌و زاڵبوونی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی له‌سه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه، توانایی گۆڕینی ئه‌م پڕۆسه بوو به‌هۆكاری لاوازكردنی گشت رێگای باوه‌ڕبه‌خۆبوونه‌وه‌ی ژنان، هه‌رچه‌ند ئه‌وه‌ش هیچكات به‌بێ خۆڕاگریی‌و به‌ربه‌ره‌كانێ نه‌بوو. دامه‌زرادنی رێكخراوه‌كانی ژنان له ناو دڵی رۆژه‌كانی شۆڕشی دژی پاشایه‌تی، نموونه‌گه‌لێكن كه تا ئه‌وكات له‌كوردستاندا بێ وێنه‌بوون. ناردنی كاروانێك پێكهاتوو له‌ژنان‌و پیاوانی شۆڕشگێڕ له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانی ژنان له‌شاره‌كانی كوردستان به مه‌به‌ستی یارمه‌تی گه‌یاندن به خه‌ڵكی توركمه‌ن سه‌حرا كه له‌یه‌كه‌م رۆژه‌كانی هاتنه سه‌ر كاری رژیمی ئیسلامی هێرشی كرایه سه‌ر، په‌نا پێدان به چالاكانی گه‌لانی دیكه‌ی ئێران له‌مانگ‌و رۆژه ره‌شه‌كانی ده‌یه‌ی ٦٠ی هه‌تاوی له‌و ناوچانه‌ی كه له‌ژێر چاودێری و كۆنتڕۆڵی رێكخراوه سیاسییه كوردییه‌كان له‌كوردستاندا بوون‌و ئه‌مڕۆكه ئه‌ندامییه‌تی ژماره‌یه‌ك له‌چالاكانی ژنانی كورد له‌كه‌مپه‌ینی یه‌ك میلیۆن ئیمزا‌و هه‌روه‌ها داسه‌پاندنی ده‌ستگیریی به‌ربڵاو و سزای قورس بۆ ئه‌وان به تاوانی راگه‌یاندنی هاوكاری له‌گه‌ڵ ئه‌م كه‌مپه‌ینه، خۆی به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ری ئه‌م یه‌كیه‌تییه خه‌باتكارانه دێرینه بووه. دواتریش ئه‌م چالێنجانه له دامه‌زراوه‌و رێكخراوه ناده‌وڵه‌تیی‌و هه‌روه‌ها به پێوه‌ست بوون به حیزبه سیاسییه‌كان درێژه‌ی په‌یدا كردووه‌و له‌ڕاستیدا مێژووی سیاسی كوردستانیان له‌پاوانخوازی ره‌گه‌زی ده‌رهێناوه. ئێستاكه به‌شداری ژنانی كورد له‌كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، فه‌رهه‌نگی‌و ئه‌ده‌بی زۆر به‌فراوانتر له رابردووه‌و ئه‌مڕۆكه ژنان له‌كوردستاندا سه‌باره‌ت به تێكۆشانه‌كانیان‌و سه‌باره‌ت به بوونی شه‌ڕێكی جیدی له‌كوردستان له‌بواری چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كان، هێزێكی حاشاهه‌ڵنه‌گرن. ژنی شاعیر، نووسه‌ر، هونه‌رمه‌ند‌و سیاسه‌تمه‌دار خوازیاری گۆڕانكارین. جێی خۆیه‌تی هه‌ر وه‌ك پێشتر جه‌ختم له‌سه‌ر كردووه باسی ئه‌وه بكرێت، پێداگری ژنان له‌به‌رگری له‌داواكارییه‌كانی خۆیان، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ك خواستێكی گشتی، نه‌توانێت پرسی تایبه‌تی چالاكی یه‌كسانیخوازانه‌ی ژنان بخاته په‌راوێزه‌وه. به‌كورتی ژنی كورد له قه‌فه‌سی ته‌نگی سه‌ركوت‌و به‌رته‌سكییه‌كاندا، به‌رده‌وام له‌هه‌ڵفڕیندا بووه. ئه‌مڕۆكه به‌دوای سێ ده‌یه چالاكی سیاسی، ده‌توانین دان به بوونی بزووتنه‌وه‌یه‌كی خاوه‌ن ئه‌زمونی ژنانی كورد دابنێن. بزووتنه‌وه‌یه‌ك كه ئاشنایه به پێناسه‌ی خۆی، زانیاری‌و زانستی هاوبه‌ش به‌مانای هاودڵی‌و هاوبیری به‌كۆمه‌ڵ بوون به باوه‌ڕگه‌ڵێك كه بزوێنه‌ر‌و توانای پێویستیان بۆ به‌رگری له‌مافی خۆیان پێ به‌خشێوه. یه‌كسانی‌و لابردنی هه‌ڵاواردنی ره‌گه‌زی، ته‌وه‌ری تێكۆشان‌و چالاكییه‌كانیان‌و له‌م رێگایه‌دا چالاكییه‌كانیان بۆ وه‌دیهێنانی خواسته‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی گشتیش وه‌گه‌ڕ خستووه. مۆدێلی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئاسۆگه‌ی گه‌یشتن به ئاسۆی ئامانجه‌كانی، تاڕاده‌یه‌كی زۆر رووناكه. بوونی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه وێڕای به‌رده‌وامبوونی جوڵه‌و نوێكارییه‌كان له به‌رگری به‌رامبه‌ر به سه‌ركوتی دارێژراو، تایبه‌تمه‌ندی «بزووتنه‌وه‌یه‌كی راسته‌قینه»ی پێ به‌خشیوه. به‌ڵێ ده‌زانین ئه‌مڕۆكه زیاتر له‌هه‌ر كاتێكی دیكه گوتاری یه‌كسانی ماف، یه‌كسانی ره‌گه‌زی، چالاكی مه‌ده‌نی‌و هه‌ستی یه‌كگرتوویی‌و هاوكاریش له‌بزووتنه‌وه‌ی ژنان‌و له‌چالاكییه گشتییه‌كان، هه‌مه‌لایه‌نه بۆته‌وه. به بڕوای ئێمه ئه‌م به‌ستێنه كه به نرخی ساڵانێك تێكۆشانی به‌رده‌وام‌و له‌خۆبردوویی گشت ئازادیخوازه‌كان به ده‌ست هاتووه، له‌زۆر بواره‌كان‌و بۆ وێنه له‌بواری به‌ره‌وپێشبردنی خواسته‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ژنان ده‌بێت باشتر‌و زۆرتر كه‌ڵكیان لێ وه‌ربگیردرێت. هه‌وڵدانێكی جیدی تر به مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌و روونككردنه‌وه‌ی داواكارییه‌كانمان بكه‌ینه سه‌ره‌كیترینی كاره‌كانمان. كه‌ڵك له‌وزه‌و هێزی جیلی نوێی تازه به مه‌یدان هاتوو، وێڕای ئه‌زموون‌و زانستی جیلی كۆن وه‌ربگیرێت‌و هاوسه‌نگێیه‌كی گونجاو له‌نزیككردنه‌وه‌ی ئه‌م دوو جیله له‌یه‌كتر پێكبێنین. چالاكانی بزووتنه‌وه‌ی ژنانی ئێران‌و رووناكبیرانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره له‌چالاكی كۆمه‌ڵایه‌تی جێگای خۆیه‌تی‌و زۆر پێویسته كه به‌مه‌به‌ستی پێشبردنی چالاكی گه‌لێك له‌پێناوی وه‌دیهێنانی خواسته‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی ژنانی ئێران، پێكهێنانی یه‌كگرتوویی‌و هاوكاری زۆرتر له‌گه‌ڵ ژنانی چالاكی میلله‌ته‌كانی دیكه‌ی ئێران‌و بۆ نموونه ژنانی كورد كه خاوه‌نی پێشینه‌یه‌كی چالاكی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی درێژماوه‌ترن، زۆرتر هه‌نگاوی بۆ هه‌ڵگیرێت. ئه‌مڕۆكه راستی جیایی ئایین له‌ده‌وڵه‌ت، بووه به خۆاستێكی گشتی له‌كۆمه‌ڵگای ئێران‌و كاریگه‌ریی بێ ئه‌ملاوئه‌ولای ئه‌م خواسته، له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ژیانی تایبه‌تی ژنان، زیاتر له‌جاران بۆ هه‌مووان ئاشكرایه. مشت‌و مڕ له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له‌كاتی شۆڕشی مه‌شروتییه‌ت به‌ملاوه تائێستا له‌گه‌ڵ مافی ژن‌و ده‌ره‌نجامه‌كانی پێكهاتوو له‌م بابه‌ته گرێ دراوه. نه‌هێڵین جارێكی دیكه له‌رێگای هه‌ر گۆڕانكارێیه‌كی سیاسی له‌داهاتووی ئێران‌دا، ببین به قوربانیانی له‌به‌رچاوگرتنی «سه‌ره‌كیترینه‌كانی»، ئه‌و شته‌ی كه سی ساڵ له‌مه‌وپێش به‌سه‌رمان هات. به فورموڵه‌كردنی كۆكراوه‌یه‌ك له‌داواكارییه‌كانی ژنان له‌سه‌ر بنه‌مای شكڵه جۆراوجۆره‌كانی هه‌ڵاواردنی ره‌گه‌زی له‌ناوچه جیاوازه‌كاندا، بزووتنه‌وه‌ی ژنانی ئێران به فره ده‌نگی‌و فره ره‌نگی، گشتی تر‌و دێمۆكراتیزه‌تر بكه‌ین. ناتوانین ته‌نیا به ئاماژه‌كردن به خواسته‌كانی ژنان له تاران‌دا باسی ئه‌وه بكه‌ین كه هه‌ڵوێستی ژنان له‌ڕاوكرده‌وه‌دا، هه‌ڵگری وڵامێك بۆ هه‌موان ده‌بێت. هه‌ربۆیه به بڕوای ئێمه جێگای خۆیه‌تی به دارشتنی گه‌ڵاڵه‌ی پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتووی ژنان له‌چوارچێوه‌ی خواسته‌كان‌و ئاسۆگه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ژنانی ئێران له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌و هه‌ڵبه‌ت به هاوكاری فیكری چالاكانی ناوخۆی ولات، بارودۆخ بۆ به‌هێزتركردنی ئه‌م بزووتنه‌وه، له‌بواری فیكری‌و رێكخراوه‌یی زۆرتر پێكبێنین. روانگه‌و نوێكارییه‌كانمان به‌یه‌كه‌وه به‌ش بكه‌ین، ئه‌م به‌ره‌یه ده‌توانێت له‌گه‌یاندنی ده‌نگی بزووتنه‌وه‌ی ژنانی ئێران به گۆیی كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان، له‌رێك‌و پێككردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ژنانی ناوخۆ، له‌به‌هێزتركردنی یه‌كگرتوویمان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كاریگه‌ر بێت‌و ناوه‌ندێكی جێگای متمانه بۆ بیر‌و رای گشتی بێت. له‌داهاتووی هه‌ر گۆڕانكارییه‌كیشدا بتوانین وه‌ك رێكخراوێكی كارلێهاتوو له‌هه‌یبه‌تی پارێزه‌ریی به‌رژه‌وه‌ندی‌و هه‌ل‌و مه‌رجی هێزی كۆمه‌ڵایه‌تی ژنان ئاماده بێت‌و به كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌مكانیزمگه‌لێكی ئه‌وتۆ‌و به‌ركارهێنانی سیاسه‌تێكی گونجاو، رێگا بۆ پێگه‌و هه‌لومه‌رجی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ده‌وڵه‌تی گونجاو بۆ ژنان له ئه‌گه‌ری هه‌ر روودانی هه‌ر گۆڕانكارێیه‌ك له‌ئێراندا بخوڵقێنێت.
ژنانی كورد له تاراوگه ماوه‌یه‌كه به مه‌به‌ستی شكڵ پێدانی ئه‌م به‌ره‌یه‌و رونكردنه‌وه‌ی لایه‌نه پۆزێتیڤه‌كانی، له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌چالاكانی بزووتنه‌وه‌ی ژنان له‌ده‌ره‌وه‌ی ئێران دیالۆگیان كردووه. سه‌ره‌نجام وێڕای یه‌ك‌و به یارمه‌تیدانی یه‌كتر، گه‌ڵاڵه‌و «مانیفێست»ی بزووتنه‌وه‌ی ژنانی ئێران به كۆمه‌ڵگای ئازادیخواز‌و چالاكانی رێگه‌ی به‌ربه‌ره‌كانێ له‌گه‌ڵ زۆره‌ملیی‌و هه‌ڵاواردنی جنسی له‌ئێراندا پێشكه‌ش بكه‌ین. ئێمه له‌هه‌نووكه‌وه تا داهاتووی پێكهێنانی گۆڕانكاری له‌ئێراندا پێویستیمان به‌م مانیفێسته هه‌یه. تۆماری ئه‌م به‌ڵگه‌یه وێڕای چالاكی به‌كرده‌وه‌مان، به‌رگری له‌ئێمه‌و بزووتنه‌وه‌كه‌مان له‌به‌رامبه‌ر له‌په‌راوێزخستنی مه‌سه‌له‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی له‌داهاتووی گۆڕانكارییه‌كانی ئێران تاڕاده‌یه‌كی زۆر ده‌كات. تێكۆشانی ئێمه وه‌ك ژنانی كورد ته‌نیا بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافی میللی‌و فێمێنیستی له‌چوارچێوه‌ی ناوچه‌كه‌ماندا نییه، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ین كه به‌ده‌ستهێنانی داواكارییه‌كانی میلله‌ته‌كان به‌بێ گه‌یشتن به‌خواسته‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ژنان، كرێكاران، خوێندكاران‌و سه‌رجه‌م چین‌و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا‌و به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی لایه‌نه‌كانی دێمۆكراسی له‌ئێراندا ئه‌گه‌ر به‌دیش نه‌كرێ، بێ شك به‌رته‌سك‌و ناسه‌قامگیر ده‌بێت. بۆ دارشتنی ئه‌م مانیفێسته ده‌بێت جاڕنامه‌ی جیهانی مافی مرۆڤ له‌پێوه‌ند به كه‌مكردنه‌وه‌ی هەڵاواردنی جنسی‌و پێكهێنانی هه‌لومه‌رجی ئینسانیترله‌ژیانی ژنان، بنه‌مای گۆڕانكارییه‌كان دابنێن. رووباره بچوكه‌كانی تێكۆشانمان له‌م رێگایه‌وه‌و له‌ڕێگه جۆراوجۆره‌كانی چالاكی مه‌ده‌نی بكه‌ین به ده‌ریایه‌كی مه‌زن بۆ ئازادی‌و رزگاری. له‌م رێگایه‌شدا دیسان ژنانی كورد، خوازیاری هاوكاری‌و یارمه‌تیدانن. ئێستاكه ئێمه له‌دامه‌زرادنی «رێكخراوی مافی ژنی كورد، مافی مرۆڤ» سه‌رقاڵی تۆماركردنی داواكارییه‌كانی ژنانی كورد له‌كوردستانی ئێرانین. ئه‌زموونی لانیكه‌م سی ده‌یه‌ی رابردوو به‌یه‌كه‌وه به‌ش ده‌كه‌ین‌و به‌م ئه‌زموونانه له‌پێناوی پێكهێنانی په‌یوه‌ندێیه‌كی دۆستانه‌و تێكۆشان به‌كار دێنین. ئاواش ده‌نگمان باشتر‌و زوڵاڵتر به‌گوێ هه‌موو كه‌س ده‌گات. گۆڕه‌پانی پڕبڕشتی بزووتنه‌وه‌ی ژنان، په‌ره‌سه‌ندنی چالاكییه‌كانی خه‌ڵكی ئێران له‌ناوخۆدا‌و ده‌یان فاكتۆری دیكه‌ی سیاسیی كۆمه‌ڵایه‌تی، ماوه‌یكی زۆر پێداویستی وه‌ها هه‌نگاوگه‌لێكی گشتی‌و مه‌ده‌نی له‌چالاكانی سیاسی داوا ده‌كات.
|
|||||
|