|
راگه‌یاندنی رێكخراوی ژنانی كۆمه‌ڵه به مه‌به‌ستی: 1- داكۆكی له مافه‌كانی ژنان له كۆمه‌ڵگای
كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی ژنان و پشتیوانی له خه‌باتی ئه‌وان دژ
به سته‌م و هه‌ڵاواردنی جنسی له رژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران، 2- رێكخستنی ژنانی تێكۆشه‌ر و پێشكه‌وتنخوازی
كوردستان له ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران‌دا،
3- ناساندنی مێژووی خه‌باتكارانه‌ی ژنانی
كۆمه‌ڵه له سێ ده‌یه‌ی رابوردوودا، 4- بردنه سه‌ری ئاستی وشیاری ژنانی ریزه‌كانی
كۆمه‌ڵه و هه‌وڵ دان بۆ به‌شداریی گونجاویان له هه‌موو بووارهكان و ئاسته‌كانی
چالاكیی حیزبی‌دا، كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه، هه‌ڵبژێردراوی كۆنگره‌ی
یازده‌هه‌م، له یه‌كه‌مین پلێنۆمی خۆی دا بڕیاری پێك هێنانی رێكخراوی ژنانی
كۆمه‌ڵه‌ی په‌سند كرد. چۆنیه‌تی كار و پێڕه‌وی ناوخۆی ئه‌م رێكخراوه‌یه له
داهاتوودا به ئاگاداریی هه‌مووان ده‌گات.
كۆمه‌ڵه‌ی
شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران نۆڤامبری
2006 |
|||||
|