![]() په‌یامی رێكخراوی ژنانی كۆمه‌ڵه، به بۆنه‌ی 8 مارس رۆژی جیهانی ژن رژیمی كۆماری ئیسلامی 31 ساڵ ده‌سه‌ڵاتی خۆی به سه‌ركوت وپێشێل كردنی ماف وكه‌رامه‌تی مرۆڤی ژن له ئێران تێپه‌ڕكرد. ئیستا له كاتێكدا ساڵه‌وه‌گه‌ڕی ئه‌م رۆژه رێز لێده‌گرین كه بزووتنه‌وه‌ی ژنان له مانگه‌كانی رابردوودا به كۆنه‌په‌رستانه‌ترین شێواز‌و زیادتر له جاران،كه‌وتۆته به‌ر شاڵاوی سه‌ركوتی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی ئه‌حمه‌دی نژاده‌وه.خوێندكارانی زانستگا، چالاكانی مه‌ده‌نی،هه‌ڵسوڕاوانی سیاسی وفه‌رهه‌نگی ورۆژنامه‌وانی له هه‌موولایه‌كه‌وه وه‌به‌ر تیغی سانسۆر‌و یاسای دواكه‌وتووانه‌ی كۆماری ئیسلامی كه‌وتوون و هیچ سنورێكی بێشه‌رمی نه‌ماوه كه كاڕگێران و سه‌كوتگه‌رانی حكومه‌تی به دژی بزووتنه‌وه‌ی ژنان نه‌یان به‌زاندبێ. له كاتێكدا كۆنه‌په‌ڕه‌ستی ئایینی به پشت ئه‌ستووری یاسا‌و ده‌وڵه‌ت و هێزی نیزامی سه‌ركوتگه‌ر، هه‌یمه‌نه‌ی دزێوی خۆی به‌سه‌ر هه‌موو تان وپۆی كۆمه‌ڵگای ئێران‌دا سه‌پاندووه‌و، له كاتێكدا چه‌مكی زیندانی سیاسی بۆ ژنان وكچانی ئازادیخواز جارێكی دیكه زیندووكراوه‌ته‌وه‌و به‌ندی زیندان گه‌وره‌كان له چالاكانی بزووتنه‌وه‌ی ژنان ئاخێنراوه،ئه‌وه خه‌بات وچالاكی بزوتنه‌وه‌ی ژنان له بواره جیاوازه‌كان، كه‌وتۆته ململانییه‌كی گه‌وره له گه‌ڵ حاكمییه‌ت و كۆنه‌په‌ره‌ستی زاڵ به سه‌ر یاساكاندا.كه‌مپه‌ینی یه‌ك میلیۆن ئیمزا، به‌ڕێوه‌بردنی مه‌راسم و كۆڕوكۆمه‌ڵی به‌ربلاوی ژنانی پێشكه‌وتنخواز و خۆپیشاندانی به‌رهه‌ڵستكارانه به‌دژی سه‌ركوتگه‌ری ده‌سه‌لات و ده‌ركه‌وتن له كۆڕوكۆمه‌ڵه جیهانییه‌كاندا، هێمای جم وجۆڵ و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی پان وبه‌رینی بزوتنه‌وه‌ی ژنانه له ئاستی كۆمه‌ڵگادا. ئه‌م وه‌خه‌به‌رهاتنه كۆمه‌ڵایه‌تییه گه‌وره‌یه‌ی نیوه‌ی كۆمه‌ڵگا كه سه‌لانێكی زۆره له‌ژێر عه‌باو چادری ره‌شی داسه‌پاودا، مه‌جالی ده‌نگ هه‌ڵبڕینیان پێ نه‌ده‌درا،نیشاندری ئه‌و راستییه‌یه كه بزوتنه‌وه‌ی حه‌قخوازانه‌و به‌رابه‌ریخوازانه‌ی ژنان بۆ پێداگری له‌سه‌ر مافه‌ره‌واكانیان، سه‌رسه‌ختانه‌تر له هه‌ركاتێك له‌م مێژووه بێڕه‌حمه‌دا، هه‌نگاوی كاریگه‌رتریان هه‌ڵێناوه. له كوردستان ژنان نه‌ته‌نیا له ژێر گه‌لیك سته‌می جیاوازی وه‌ك سته‌می چینایه‌تی و جنسی ومه‌زهه‌بیدا ده‌چه‌وسێنه‌وه،به‌ڵكو ئه‌وانیش وه‌ك ئه‌ندامانی نه‌ته‌وه‌یه‌كی بنده‌ست و له ژێرناوی كورد بوونیشدا به‌ره‌وڕووی حاكمییه‌ت ده‌بنه‌وه‌و ده‌بێ هه‌زینه‌ی بۆ بده‌ن. به‌ڵام ژنانی ئێران به گه‌شتی و ژنانی كۆرد به‌تایبه‌تی یه‌كیك له دژوارترین وله هه‌مان كاتدا پرئه‌زموونترین سه‌رده‌می خه‌باتی خۆیان تێپه‌ڕكرد. ئاخێزیان كرد وگیران وئازارو ئه‌شكه‌نجه دران، گیانیان به‌خت كرد و به‌مجۆره مۆری خه‌بات وكۆڵنه‌دانی خۆیان له ره‌وتی رووداوه‌كانی ئه‌و سێ ده‌یه له مێژووی ئێران دا وبه پێكهێنانی ئاڵ وگۆری نه‌ك زۆر گه‌وره، كاریگه‌ریی خۆیان له سه‌رفه‌زای سیاسی وبردنه سه‌ری ئاستی وشیاری و فه‌رهه‌نگی گشتی داناوه. رێكخراوی ژنانی كۆمه‌ڵه به بۆنه‌ی 8 مارس پیرۆزبایی ده‌كا له ژنانی كوردستان وئێران و رێز‌و پێزانینی خۆی، ئاراسته‌ی ئه‌و ژنه تێكوشه‌رو كۆڵنه‌ده‌رانه ده‌كات كه بوێرانه به‌رهه‌ڵستكاری سه‌ركوت و زه‌بروزه‌نگی داموده‌زگای سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی بوونه‌وه‌و به ته‌حه‌مولی زیندان و ئه‌شكه‌نجه، ئالای خه‌باتی ژنانی ئێران و كوردستانیان بۆ یه‌كسانی، هه‌روا به‌رزو شكاوه راگرت. هه‌روه‌ها سڵاو رێزی خۆمان بۆ هاورێیانی ژنی ناو رێزه‌كانی كۆمه‌ڵه چ له ناو هێزی پێشمه‌رگه، چ له رێكخستنه‌كانی نهێنی و یان له ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌نێرین كه سوننه‌تی شۆڕشگیرانه‌ی هاوڕێیانی گیانبه ختكردوی ژن له كۆمه‌ڵه‌یان، به خه‌باتی خۆیان له ناو رێزه‌كانی كۆمه‌ڵه زیندوو راده‌گرن و به بێ راڕایی درێژه‌ده‌ری ئه‌و رێگایه‌ن.
پێرۆز بێ 8 مارس رۆژی جیهانی ژن سه‌ركه‌وتووبی بزووتنه‌وه‌ی ئازادی و رزگاری ژن رێكخراوی ژنانی كۆمه‌ڵه مارسی 2010
|
|||||
|