ڕاگەیاندنی کۆمیتەی شاری ستۆکهۆڵمی کۆمەڵە  

بە بۆنەی هەشتی مارسەوە

 

هەرچەند ستەم و هەڵاواردن لە سەر ژنان لە سەرتاسەری جیهان وە بە تایبەت لە وڵاتی ئێمە هەر بەردەوامە، بەڵام چەندو چونیەکەی لە هەر شوێنەکەوە بۆ شوێنێکی کە بە گوێرەی ڕادەی پێش‌کەوتنی کۆمەڵایەتیوە جیاوازە! خەبات و تێ‌کۆشانیش بۆ لابردن و کەم کردنەوەی ئەم ستەمەش هەر بەردەوامە! هەرچەند بە هێمنانە بەڵام هەر بەرەو پێش دەچێت! لە بەر ئەوەی ستەم و هەڵاواردن بەر بە بەرەو پێش‌چوونی کۆمەڵگا دەگرێت! کۆمەڵگایەک کە ستەم و هەڵاواردنی تێدابێت ئەندامانی ئەو کۆمەڵگایە ناتوانن هەست بە بەختەوەری و ئاسایش بکەن! هەشتی مارس بیانویەکە کە ستەم و هەڵاواردن دەرحەق بە ژنان و کارکردی ئەم ستەمە لە سەر دواکەوتویی کۆمەڵگا زۆرتر بخرێتە بەر چاوو. سرنجی ڕای گشتی بۆ گرینگی ئەم پرسە ڕابکێشرێ، تا بتوانین هەنگاوی گەورەتر بۆ هاوسانی ژن و پییاو هەڵ‌گرین!

لە ئەنجامدا هەشتی مارس پیرۆزبێت لە هەمو ئەو کەسانەی کە خوازیار و تێ‌کۆشەری یەکسانی مافی ژن و پییاون!

 

کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران

کۆمیته‌ی ستۆکهۆڵم

2010-03-03