![]() په‌یامی رێكخراوی ژنانی كۆمه‌ڵه به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی كرێكار
ئه‌مڕۆ ئه‌و رۆژه‌یه كه گۆشه‌یه‌كی بچووك له ئیراده‌ی سوپای مه‌زنی به‌رهه‌میهێنه‌رانی راسته‌قینه‌ی سه‌روت و ئیمكاناتی كۆمه‌ڵگا نمایش ده‌كرێت و پێداویستی یه‌كریزی و یه‌كگرتوویی سه‌رجه‌می چینی كرێكار له هه‌موو كارخانه و كارگه و ناوه‌نده كرێكارییه‌كان دووباره ده‌بێته‌وه. ئه‌مڕۆ یه‌كی ئه‌یار، رۆژی جیهانی كرێكار، رۆژی پێداگری كردن له‌سه‌ر ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌یه كه پرۆسه‌ی دیموكراتیزاسیۆنی كۆمه‌ڵگا به‌بێ گرنگیدان به ماف و داخوازییه كرێكارییه‌كان و له‌هه‌مانكاتدا به بێ به‌شداریكردنی راسته‌قینه‌ی ئه‌وان، وه‌همێكی گه‌وره و ئه‌زمونێكی بێ سه‌ره‌نجامه و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیش وه‌ك به‌ردی بناغه‌ی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری، یه‌كێك له به‌نرخترین و پیرۆزترین به‌ها دیموكراتیكه‌كانی مرۆڤی هاوچه‌رخه. كرێكارانی ئێران له هه‌لومه‌رجێكدا جه‌ژنی یه‌كی ئه‌یاری ئه‌مساڵ به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه كه ئابووری وه‌ك بوارێكی بنچینه‌یی و گرنگ، له ناوه‌ندی قه‌یرانێكی بێ چاره‌سه‌ر به‌سه‌رده‌بات. نه‌بوونی پلانی ئابووری گونجاو، هاورده‌كردنی به‌لێشاوی كاڵا ده‌ره‌كییه‌كان، مۆنۆپۆلكردنی ئابووری وڵات له لایه‌ن سوپای پاسداران، گرنگیدان به پیشه‌سازی میلیتاریستی، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی هه‌ڵاوسان، ده‌ركردنی به‌لێشاوی كرێكاران و ده‌یان هۆكاریتر، ره‌وتێكی خێراتری به هه‌ژاری داوه و كه‌لێنی چینایه‌تی به‌رچاوتر له هه‌میشه له كۆمه‌ڵگادا ئاماده‌یه. سه‌ره‌تایترین و له‌هه‌مانكاتدا گرنگترین مافه‌كانی كرێكاران و له پێشه‌وه‌ی هه‌موویان هه‌بوونی رێكخراو و دامه‌زراوه سه‌ربه‌خۆ كرێكارییه‌كان، روبه‌رووی تووندترین كارادنه‌وه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌ڕۆ بۆته‌وه و به‌ده‌یان چالاك و هه‌ڵسووراوی كرێكاری به تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ ئه‌م مافانه، روبه‌رووی ئه‌شكه‌نجه و زیندانی كردن بوونه‌وه. به‌ڵام ته‌نیا پیاوان كرێكار نین و له گه‌ردوونه‌ی ئابووری داته‌پیو و قه‌یراناوی ئێران، ژنانی كرێكاریش ده‌ورێكی چالاك و كاریگه‌ریان هه‌یه. سه‌رجه‌می ئه‌و نه‌هامه‌تی و كێشانه‌ی كه به‌رۆكی به كرێكاران گرتووه، بۆ ژنانی كرێكار دووقات و به‌رچاوتره و ژنانی كرێكار سه‌ره‌كیترین و یه‌كه‌مین قوربانییه‌كانی هێرشی ده‌وڵه‌ت و خاونكارانن. له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی سیستمی ئیسلامی، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ژنانی كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی هه‌لومه‌رجی گونجاوی شوێنی كار، نه‌بوونی حه‌قده‌ستی یه‌كسان له‌به‌رامبه‌ر كاری یه‌كسان، تووندوتیژی و زۆر گرفتی دیكه به‌ناچار مه‌یدانه‌كانی كاركردنیان به‌جێهێشتووه و هیچ یاسایه‌ك پشتگیری له مافه‌كانیان ناكات. به‌پێی ئاماره ره‌سمییه‌كانی ناوخۆی ئێران، ژنانی كرێكار له ریزی پێشه‌وه‌ی شه‌پۆلی به‌لێشاوی ده‌ركردن له‌سه‌ر كاره‌كانیان و به‌له‌به‌رچاوگرتنی بوونی كێشه‌یه‌ك گرنگی وه‌ك هه‌ڵاواردنی جنسییه‌تی، داهاتووێكی تاریك بۆ ژیانی ژنانی كرێكاری له‌سه‌ر كارده‌ركراو، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ. كۆمه‌ڵێك داواكاری ره‌وای وه‌ك حه‌قده‌ستی یه‌كسان له‌به‌رامبه‌ر كاری یه‌كسان، كه‌ڵكوه‌رگرتن له مه‌ره‌خه‌سی و پشووی دوگیانبوون، ده‌رفه‌تی كاركردنی یه‌كسان بۆ ژنان و زۆر خواستیتر، ماف و موتالباتی سه‌ره‌كی ئه‌مڕۆی ژنانی كرێكاری ئێرانه. زۆریه‌ك له‌م مافانه، داواكاری هاوبه‌شی ژنانی كرێكار و بزووتنه‌وه‌ی ژنانه و هه‌ربۆیه له زۆر بواردا بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و بزووتنه‌وه‌ی ژنان هه‌ڵگری ئیستراتژییه‌كی هاوبه‌ش و وێكچوونێكی موتالیباتین. ئه‌م بابه‌ته‌ش بۆ جارێكی‌تر هه‌مگه‌رایی و پێویستی هاوئاهه‌نگی و پشتیوانی سه‌رجه‌می بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئێران له یه‌كتر به‌رجه‌سته‌تر ده‌كاته‌وه و ئه‌م مه‌سه‌له ده‌توانێ بونیادنه‌ری خولقاندنی ده‌ره‌فه‌ته دیموكراتیكه‌كان بۆ ئاینده‌ی كۆمه‌ڵگای ئێران بێ. ئه‌م هاوئاهه‌نگییه له سه‌رده‌می ئه‌مرۆكه‌ی حه‌یاتی سیاسیی ئێران و ئاماده‌بوونی بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسیی زیندوو له كۆمه‌ڵگا، ده‌توانێ به‌ردی بناخه‌ی هه‌ڵپێكانی سه‌رجه‌می بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كان بایه‌خدارتر بكات و به‌له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رجه‌می چین و توێژه كۆمه‌لایه‌تی و ئابوورییه‌كان، شۆڕشی گه‌وه‌ری گۆڕانخوازی و دیموكراسیخوازی ئێران به‌سه‌ره‌نجامی شیاوی خۆی بگه‌یه‌نێت. عه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئازادی، ده‌بێ ببێته گوتاری سه‌رجه‌م بزووتنه‌وه كۆمه‌لایه‌تی و سیاسییه ره‌سه‌نه‌كان و پشكێكی گه‌وه‌ری ئه‌م چه‌مكانه‌ش له ئه‌ستۆی كرێكار و بزووتنه‌وه‌ی كرێكارییه. ئێمه وه‌ك رێكخراوی ژنانی كۆمه‌ڵه، به نوێنه‌رایه‌تی له‌لایه‌ن ژنانی ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌وه پڕ به‌دڵ پیرۆزبایی یه‌ك ئه‌یار له سه‌رجه‌می كرێكارانی كوردستان، ئێران و جیهان ده‌كه‌ین و گه‌یشتن به دونیایه‌كی باشتر هه‌وێنی خه‌بات و چالاكی هه‌موو ساته‌كانی ژیانی ئێمه پێكدێنێت. بژی یه‌كی ئه‌یار بۆپێشه‌وه به‌ره‌و بنیاتنانی جیهانێكی به‌رابه‌ر و دادپه‌روه‌ر
رێكخراوی ژنانی كۆمه‌ڵه ١ی ئه‌یاری ٢٠١٠ی زاینی |
|||||
|