![]() خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان ژنانی تێكۆشه‌ری و چالاكانی بواری مافه‌كانی مرۆڤ جارێكی دیكه رژیمی دڕنده و دژه كوردی كۆماری ئیسلامی ،ده‌ستی به‌خۆێنی رۆله‌كانی نیشتمانه‌كه‌مان سوور كرد. ئه‌م جاره له كرده‌وه‌یه‌كی دژه مرۆیانه ٥ كه‌سی بی تاوانی دیكه به ناوه‌كانی فه‌رزاد كمانگر، عه‌لی حیدریان، فه‌رهادوه‌كیلی و شیرین علم هولی و مێهدی ئیسلامیان به تۆمه‌تی بێ بنه‌ما و به مه‌به‌ستی چاوتر ترسین كردنی خه‌ڵك له‌سێداره دران . رژیمی دیكتاتۆری كۆماری ئیسلامی پێی وایه كه به له سێداره‌دانی زیندانیانی سیاسی كورد ده‌توانیت بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازانه‌ی كوردستان له خه‌بات و تێكۆشان بێ هیوا بكات و به هیوه‌ر كردنه‌وه‌ی باروودۆخه‌كه دریژه به ده‌سه‌ڵاتی ره‌ش و دیكتاتۆری خۆی بدات. بۆ هه‌مووان ئاشكرایه كه رژیمی كۆماری ئیسلامی به‌رده‌وام له بزوتنه‌وه‌ی رزگاری به‌خش و دیموكراسی خوازی خه‌ڵكی كورد تۆقاوه وله‌م پێناوه‌دا له هیچ كرده‌وه‌یه‌كی وه‌حشیگه‌رانه له‌وانه،ئیعدام، ئه‌شكنجه‌و دوور خستنه‌وه وده‌ستبه‌سه‌ركرن خۆی نه‌پاراستووە، بێ ئاگا له‌وه‌ی كه ئه‌م كرده‌وه نامرۆڤانه‌یه نه‌ته‌نیا له سه‌ر خۆراگری وتێكۆشانی خه‌ڵكی كوردستانه‌دا كاریگه‌ی نابێت، به‌ڵكو دانیشتوانی كوردستان بۆ گه‌یشتن به ماف و داخوازییه‌كانیان سورتر ده‌كات. به‌م بۆنه‌وه رێكخراوی ژنانی كۆمه‌ڵه شۆرشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئیران له‌سێداره‌دانی ٥ كه‌س له چالاكانی سیاسی مه‌حكووم ده‌كات و داوا له رێكخراوه دێمۆكراتیكه‌كان و رێكخراوه‌كانی مافی مروڤ وچالاكانی ئازادیخواز و تێكۆشه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی ژنان ده‌كات كه ئه‌م كرده‌وه جینایه‌تكارانه‌یه‌ی رژیم مه‌حكووم بكه‌ن و رق و تووره‌یی خۆیان له دژی رژیمی دیكتاتۆر و كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی ده‌رببڕن وهه‌وڵی خۆیان بۆهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمه سه‌پێندراوه‌كانی دیكه له دژی چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی بخه‌نه‌گه‌ر وچیتر مه‌جالی ئه‌وه به رژیمی سه‌ركوتگه‌رو دژه‌ئینسانی كۆماری ئیسلامی نه‌ده‌ن كه به‌رده‌وام بێت له كوشتن و بڕی شارۆمه‌ندانی بێ تاوانی ئێرانی به تایبه‌ت رۆڵه تێكۆشه‌ره‌كانی كوردستان.
مه‌رگ ونه‌مان بۆ رژیمی دیكتاتۆری ویلایه‌تی فه‌قیه سڵاو له گیانی پاكی شه‌هیدانی رێگه‌ی ئازادی گه‌لی كورد و گه‌لانی ئیران
رێكخراوی ژنانی كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
|
|||||
|