![]() په‌یامی رێكخراوی ژنانی كۆمه‌ڵه،به بۆنه‌ی ٣١ جۆزردان رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه
ئه‌مڕۆ ریك ٣٢ ساڵ به‌سه‌ر گیانبه‌ختكردنی هاوڕێی تێكوشه‌رو ماندویی نه‌ناس، قاره‌مانی خۆراگری له زیندانه‌كانی رژیمی شا، كاك سه‌عیدی موعینی ناسراو به كاك خانه تێپه‌ردبێت.كاك خانه‌ی موعینی، هه‌روه‌كوو سیمایه‌كی نموونه‌یی كۆمه‌ڵه له‌خه‌باتی نهێنی وخۆڕاگری قاره‌مانانه له‌حاست زیندان وئه‌شكنجه بوو، رچه‌شكێنی خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تیی كۆمه‌ڵه ویه‌كه‌مین شه‌هیدی ئه‌م رێبازه‌ش بوو.هه‌روا كه ئاگادارن ئه‌مسال له كاته‌كه‌دا ره‌یز له یادی كاك خانه ده‌گرین كه ئێرانی ئه‌مڕۆ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌ژێر دیكتاتۆریی ره‌شی عه‌بای ئاخونده‌كان وچه‌كمه‌ی سوپای پاسدارانه‌وه به‌سه‌ر ده‌با و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه پشتی كۆمه‌ڵانی كڕێكارو زحمه‌تكێش و كه‌م داهاتی كۆمه‌ڵگا له ژێر باری قورسی گرانیی سه‌رسووڕهێنه‌رو بێكاری وقه‌یرانی ئابووریدا چه‌ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام له هه‌مان كاتیش‌دا له وه‌ستانه‌وه و به‌ره‌نگاری وبه‌گژاچوونه‌وه نه‌كه‌وتووه وبه‌تایبه‌ت له ساڵی رابووردوو ده‌نگی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاران، ژنان، كرێكاران، نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كان وبزوتنه‌وه‌ی رۆشنبیری خه‌ریكن زۆرتر و زیاتر،خۆراگرترو سه‌رسه‌ختانه‌تر له جاران سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن.ئه‌م بارودۆخه وشیاری، یه‌كگرتوویی وتێكۆشانێكی هه‌رچی زیاتر له هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و له ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ش ده‌خوازێ. هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه هه‌میشه هه‌ڵگری بیری نوێ و پێشكه‌وتنخواز، پارێزه‌ری دێمۆكراسی و مافه‌كانی كۆمه‌ڵانی به‌رینی خه‌ڵك و ئاڵاهه‌ڵگری خه‌باتی رزگاریبه‌خشی كوردستان بووه. میژووی بزوتنه‌وه‌ی سێ ده‌یه‌ی رابوردووی كوردستان ده‌رخه‌ری ئه‌م راستییه‌ن، ئه‌م هێزه ریشه‌ی له ناو جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكدایه وهیچ دابڕانێكی كاتی ناتوانی په‌یوه‌ندی قووڵی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه وجه‌ماوه‌ری سته‌مدیتووی كوردستان كاڵ وكه‌مڕه‌نگ كاته‌وه. رێكخراوی ژنانی كۆمه‌ڵه به بۆنه‌ی ٣١ جۆزردان وێڕای رێز گرتن له یادی ئه‌و و هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ریزه‌كانی و رێبازی كۆمه‌ڵه له گشت مه‌یدانه‌كانی خه‌باتی شۆڕشگیڕانه له كوردستان،جاریكی دیكه سڵاو ورێزی خومان پێشكه‌ش به بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان، زیندانیانی سیاسی و كه‌مئه‌ندامانی شۆڕش و بنه‌ماڵه‌ی هه‌موو پێشمه‌رگه كۆن ونوێی كۆمه‌ڵه ده‌كه‌ین.وهه‌روه‌ها داوا له هه‌موو ژنانی یه‌كسانیخواز، هه‌موو لاوانی شۆرشگێڕ، هه‌ڵسووڕاوانی بزوتنه‌وه‌ی خوێندكاری، تێكوشه‌رانی سیاسی وخوازیارانی ئازادی ومافی مرۆڤ ده‌كه‌ین كه خه‌باتی خۆیان په‌ره پێبده‌ن و یه‌كگرتووتر وبه وره‌یه‌كی به‌رزتره‌وه بێنه مه‌یدان. با باشترین وبه‌نرخترین سوننه‌ته‌كانی خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان، باشترین وبه‌نرخترین سوننه‌ته‌كانی خه‌باتی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه بكه‌ین به رێنوێنیكه‌ری خه‌باتی پڕ جۆش وخرۆشی داهاتوومان.
پیرۆزبێ ٣١ جۆزردان، رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه به‌رزوبه‌ڕێز بێ یادی گیانبه‌ختكردووانی كۆمه‌ڵه مه‌رگ و نه‌مان بۆ رژیمی كونه‌په‌رستی كۆماری ئیسلامی ئێران ریكخراوی ژنانی كۆمه‌ڵه
|
|||||
|