![]() په‌یامی كومیته ژنانی كۆمه‌ڵه، به بۆنه‌ی 26 ڕێبه‌ندان ڕۆژی كۆمه ڵه‌وه
ئه‌گه‌ر له دایك بوونی كۆمه‌ڵه لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێی له بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازانه‌ی گه‌لی كورددا كردۆته‌وه و ئاسۆیه‌كی ڕوونتر وهیوایه‌كی به‌رزتری بۆ ئه‌و گه‌له ده‌ست نیشان كردوه،ئه‌گه‌ر چینی كرێكار‌و زحمه‌تكێشی كوردستان ووشیارتر بۆنه‌ته‌وه وكۆمه‌ڵه به پیشتیوانی خۆیان ده‌زانن و عه‌داڵه‌تخوازی و مرۆڤدۆستی له كۆمه‌له‌دا ده‌بیننه‌وه،ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵه و ڕێبازی كۆمه‌ڵه وه‌ك ڕه‌وتی پێشكه‌وتنخواز و نوێ و وه‌ك نمونه‌ی جه‌ساره‌ت و بوێری ناسراوه، بۆ ژنانی كوردستان، ئه‌م حیزبه و ئه‌م ڕه‌وته مژده‌ده‌ری ڕزگاری و سه‌ربه‌ستی و هانده‌ری ڕاپه‌ڕین و مافخوازیه. هه‌ر له ساڵه‌كانی پێش ڕوخانی ڕێژیمی شاوه له كۆر و كۆمه‌ڵی نهێنی ڕێكخراوی كۆمه‌ڵه‌دا ژنانی چالاك و تیكۆشه‌ر ده‌ور و نه‌قشیان نواند.به دوای ڕوخانی ڕێژیمی پاشایه‌تی و ده‌ستپێكردنی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازانه‌ی گه‌لی كورددا، به یارمه‌تی كۆمه‌ڵه وچه‌لاكانی ژنی ناو ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه،چه‌ندین ڕێكخراوی سه‌ربه‌خۆی ژنان وه‌ك كۆڕی ئافره‌تان و یه‌كیه‌تی ژنان له شاره‌كانی كوردستان پێك هات. ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ ژنانێكی زۆرتر له بواری جوراوجۆری خه‌بات له دژی كۆماری ئیسلامی هاتنه مه‌یدانی تێكوشانه‌وه.هه‌ر له سه‌ره‌تاكانی هێرشی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ داگیركردنی كوردستان، ژنان له زۆرێك له بواره‌كانی خه‌بات و به‌ربه‌ره‌كانی له دژی ئه‌م هێرشه چالاكانه به‌شداریان كرد. كۆمه‌ڵیكی زۆر له ژنانی خوێندكار‌و ڕووناكبیرو زحمه‌تكێش له هه‌مو شار‌و گونده‌كانی كوردستانه‌وه به كۆمه‌ڵه په‌یوه‌ست بوون وله به‌شه جۆراوجۆره‌كانی ڕێكخراوی كۆمه‌ڵه‌دا هه‌ڵسوڕانی سیاسیان ده‌ست پێ كرد. چه‌كدار بوون و پێشمه‌رگه بوونی ژنان له كوردستان تا ڕاده‌یه‌كی زۆر نامۆ بو.له هه‌ل و مه‌رجێكدا كه له ئێران زۆرترین زه‌خت خرابوه سه‌ر ژنان، كه ژنان ده‌بو به حوكمی قانونی حیجابی ئیجباری سه‌ر ورویان داپۆشن و له هه‌مو مافیك بێ به‌ش كرابون و له حالیكدا بۆ گه‌لی كورد هیچ ڕێگایه‌ك غه‌یری موقاوه‌مه‌تی چه‌كدارانه نه‌مابوه‌وه،كۆمه‌ڵه بڕیاری دا كه ژنان بێنه نێو ڕیزی پێشمه‌رگه‌وه، چه‌كدار بن و وێڕای پیاوان له خه‌باتی چه‌كداریدا به‌شداری بكه‌ن.له ماوه‌یه‌كی كورتدا سه‌دان ژنی تێكوشه‌ر چه‌كیان هه‌ڵگرت.ئیتر دسته پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه هه‌ر بریتی نه‌بون له پیاوان.ورده ورده نه‌ك هه‌ر له نێو ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌دا به‌ڵكو له لای هه‌مو خه‌ڵكی كوردستان، پێشمه‌رگه‌ی ژن بو به سیمای تێكوشه‌رێكی دڵسوز و فیداكار. ئه‌و نه‌سله له ژنان كه له ساڵانی سه‌ختی پێشمه‌رگایه‌تیدا له ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌دا خه‌باتیان كرد،ئه‌وكه‌سانه بوون كه لاپه‌ڕیه‌كی تازه‌یان له ڕه‌وتی ڕزگاری ژنانی كوردستاندا كرده‌وه.خزمه‌تی گه‌وره‌ی ئه‌وان هه‌ر ئه‌وه نه‌بو كه وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك تێكوشانیان كرد، به‌ڵكو ئه‌وان به ژنانی ژێر ده‌سته‌ی كوردستان و به كۆمه‌ڵگای پیاو مه‌زنیان نیشاندا كه ژن زه‌عیفه نیه، كه ده‌توانێ له هه‌موو بواره‌كانی ژیان و خه‌باتدا شان به شانی پیاوان پچێته پێشێ.ئه‌وان ئه‌و كه‌سانه بوون كه بیرۆكه‌ی نه‌گۆڕبوونی چاره‌نوسی كۆیله‌تی ژنانیان خسته ژێر پرسیاره‌وه و ئاسۆیه‌كی ڕۆۆنتریان ده‌ستنیشان كرد.ئه‌و ده‌سكه‌وتێكی ژنانی كوردستانه كه له مێژوی ئه‌و خه‌ڵكه‌دا ده‌مێنێته‌وه. ئه‌مرۆ پاش نزیكه‌ی سێ ده‌یه له خه‌باتی جه‌ماوه‌ری،كۆمه‌ڵگای ئێران و كوردستان ئاڵ وگۆڕی زۆری به‌سه‌رداهاتوه،ژنان به ڕاده‌یه‌كی زۆرتر له ڕابۆردو چونه‌ته نیو بازاری كاره‌وه،ڕێژه‌ی كچان له خوێند نگه و زانكۆكان له كۆران كه‌متر نیه. ئه‌مڕۆ ئاستی ووشیاری ژنان له كوردستان له ئاست مافه‌كانی خۆیان به پله‌یه‌كی زۆر چۆته سه‌ڕی و پێیه‌ش ڕۆحی سه‌ربزێوی و وه‌ستانه‌وه چ له به‌رابه‌ر ڕه‌سم ویاسای كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی كۆماری ئیسلامی دا وچ له به‌رابه‌ر زه‌خت و زۆری پیاو مه‌زنی نێو كۆمه‌ڵگای كوردستاندا په‌ره‌ی سه‌ندوه. به‌كورتی بڵێین ئه‌مڕۆ ئێمه شاهیدی به خۆداچونه‌وه ووشیاربوونه‌وه‌یه‌كی زۆرتر‌و به گشتی ئال وگۆڕێگی به‌رچاوتر له نێوژنانی كوردستانداین.كومیته ژنانی كۆمه‌ڵه، شان به‌شانی هه‌موو ژنانی تێكوشه‌ر تێده‌كۆشێ بۆ شكڵ پێدان، پیك هێنان و په‌ره‌سه‌ندنی ڕێكخراوی سه‌ربه‌خۆی ژنان. ئه‌گه‌ر چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك پێش له ئێستا توانیمان پێشمه‌رگه بوونی ژنان بسه‌لمێنین،خۆڕاگری پۆڵاینمان له گرتوخانه‌كان له خۆمان نیشاندا و ئه‌گه‌ر توانیمان له زانستگاكان و خوێندنگاكان ببینه زۆرینه، بێ گومان ئێستاش ده‌توانین ده‌نگێكی به هێز بین بۆ پێش گرتن به هه‌رچه‌شنه ئه‌زیه‌ت و ئازارێكی ژنان.له وڵاتیك كه ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی به گرتنه پێشی سیاسه‌تی ماجه‌راجۆیانه و شه‌ڕخوازانه هه‌ر ڕۆژه‌ی گیچه‌ڵێك و كێشییه‌ك ده‌نێته‌وه،هیچ ڕێگاك غه‌یری ڕوخاندن و وه‌لانانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته نیه.31 ساڵ ده‌سه‌ڵاتداری كۆماری ئیسلامی نیشانی‌دا كه هیچ ڕێفۆرم و چاكسازیه‌ك له ده‌وڵه‌تی ئێران‌دا كاریگه‌ری نیه.ڕوخاندنی ئه‌م ڕێژیمه دژی ژنه پێش مه‌رجی سه‌ره‌كی ڕزگاری ژنانه.كومیته ژنانی تشكیلاتی كۆمه‌ڵه وه‌ك به‌شێك له بزوتنه‌وه‌ی فێمێنیستی ژنان تێده‌كۆشێ بۆ لێك نزیك كردنه‌وه و لێك گرێدانی بزوتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.هه‌ر به‌و جۆره‌ی كه پیشتیوانی له بزوتنه‌وه رزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ركی هه‌مومانه، پیشتیوانی له بزوتنه‌وه‌ی ژنان و پێش گرتن به‌و هه‌مو ناڕه‌واییه‌ی كه ده‌رحه‌ق به ژنان ده‌كرێ ئه‌ركی هه‌مو مرۆڤێكی ئازادیخوازه.
سه‌ركه‌وتوو بێت خه‌باتی ژنانی كوردستان بۆ ئازادی پیرۆز بێت 26 رێبه‌ندان،رۆژی كۆمه‌ڵه |
|||||
|