![]() راگه‌یاندنی كۆمیته‌ی ژنانی ته‌شكیلاتی كۆمه‌ڵه
له پێناوی رێكخستنی چالاكانه‌تر‌و هه‌وڵ‌و تێكۆشانی زیاتر، كۆبوونه‌وه‌ی به‌ربڵاوی ژنانی ته‌شكیلاتی كۆمه‌ڵه به‌ڕێوه‌چوو‌و له‌م كۆبوونه‌وه‌دا كۆمیته‌یه‌كی تازه بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كان هه‌ڵبژێردرا. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، چوارچێوه‌ی كار‌و هه‌ڵسووران دیاریكرا‌و كۆمیته‌ی هه‌ڵبژێردراو بۆ ئه‌ركه‌كان راسپێردرا. چوارچێوه‌ی ئه‌ركه دیاریكراوه‌كان بۆ ئه‌م قۆناغه تازه‌ی هه‌ڵسوورانی كۆمیته‌ی ژنانی ته‌شكیلاتی كۆمه‌ڵه بریتین له: - پێڕاگه‌یشتن به كێشه‌و گرفتی ژنانی ته‌شكیلاتی كۆمه‌ڵه - كردنه‌وه‌ی خولی جۆراوجۆری سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی‌و رۆشنبیری - رێكخستنی پێوه‌ندی‌و كاری هاوبه‌ش له گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی ژنان - هاندانی ژنان‌و ره‌خساندنی هه‌لومه‌رجی یه‌كسانی كاركردن له ته‌شكیلاتی كۆمه‌ڵه
كومیته‌ی ژنانی ته‌شكیلاتی كۆمه‌ڵه
|
|||||
|