|
سه‌ردانی كومیته‌ی ژنانی ته‌شكیلاتی كۆمه‌ڵه له یه‌كێتی ژنانی پارتی
رۆژی چوارشه‌ممه 9ی به‌فرانبار ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی كومیته‌ی ژنانی كۆمه‌ڵه به هاورێیه‌تی هه‌یئه‌تی رێكخراوه‌ی ژنانی حزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران سه‌ردانی یه‌كێتی ژنانی پارتی دێمۆكراتی كوردستانیان له شاری هه‌ولێر كرد و لایه‌ن سكرتێر و زۆرێك له ئه‌ندامانی ئه‌ویه‌كیه‌تییه‌وه به گه‌رمی پێشوازییان لێ كرا. كومیته‌ی ژنانی ته‌شكیلاتی كۆمه‌ڵه له‌و سه‌ردانه‌دا كه پێكهاته‌بوون له رۆشنا جه‌وانمه‌ردی و هه‌ڵاڵه به‌رزه‌نجی له لایه‌ن "كوردستان موكریانی" سكرتێری یه‌كێتی ژنانی كوردستان مه‌كته‌بی سكرتارییه‌تی پارتی و جه‌وانه بابان به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانیان و زۆرێكی دیكه له ئه‌ندامانی ئه‌و رێكخراوه‌یه پێشوازیان لێكرا. له‌م دیداره‌دا كه چه‌ند سه‌عاتێكی خایاند بارودۆخی ئێستای ژنان له كوردستانی رۆژهه‌ڵات و باشوور درانه به‌ر باس و لێكدانه‌وه و بیرورایان له سه‌ر ئاڵوگۆر كرا و پێداگری له سه‌ر هاوكاری و لێك نزیك بوونه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری نێوان یه‌كێتی ژنانی پارتی و كومیته‌ی ژنانی كۆمه‌ڵه كرایه‌وه.
كومیته‌ی ژنانی ته‌شكیلاتی كۆمه‌ڵه
|
||||
|