![]() له چاوپێكه‌وتنی نێوان شاندێكی یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران و كۆمیته‌ی ژنانی ته‌شكیلاتی كۆمه‌ڵه‌دا چه‌ند پرسی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئێران و كوردستان تاوتوێ كران
به‌مه‌به‌ستی باس و هه‌ڵسه‌نگاندنی چه‌ند پرسی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ئێران و كوردستان، رۆژی سێ‌شه‌ممه، 20ی رێبه‌ندانی 1388ی هه‌تاوی به‌رانبه‌ر به 9ی فێوریه‌ی 2010ی زایینی، شاندێكی یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران به سه‌رپه‌ره‌ستیی هێرۆ جه‌ڵدیانی به‌رپرسی گشتیی یه‌كیه‌تیی ژنان، سه‌ردانی كۆمیته‌ی ژنانی ته‌شكیلاتی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێرانیان كرد. شاندی یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستان له لایه‌ن هه‌ڵاله به‌رزه‌نجه، رۆشنا جه‌وانمه‌ردی، كه‌ژاڵ ره‌حیمی ئه‌ندامانی به‌ڕێوه‌به‌ریی كۆمیته‌ی ژنانی كۆمه‌ڵه و لوولاو نادرپوور و ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه به گه‌رمی پێشوازی كرا. له‌و دیداره دۆستانه‌یه‌دا، شاندی هه‌ر دوو لا سه‌ره‌تا به تێر‌وته‌سه‌ڵی ره‌وشی ژنانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێرانیان له بواری جۆراوجۆردا تاوتوێ كرد. به‌تایبه‌ت ئه‌و شه‌پۆڵه نوێیه‌ی پێشیڵكاری مافی مرۆڤ و گرتن و ئه‌شكه‌نجه‌كردن و بێ‌سه‌رشوێنكردنه‌ی كه به‌ره‌ورووی هاووڵاتیان له ئێران‌و به‌تایبه‌ت به‌رچاوبوونی ئه‌و پێشڵكارییانه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆته‌وه. دواتر له سه‌ر پێویستی به‌ڕێوه‌بردنی به‌شكۆی 8ی مارس رۆژی جیهانی ژنان له كوردستاندا پێداگری كرا و 8ی مارس وه‌ك باشترین بۆنه و ده‌رفه‌ت زانرا بۆ خستنه‌رووی ویست و داوا ره‌وا و دیموكراتیكه‌كانی ژنان به شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نی و ئاشتیخوازانه و پێداگری ژنان له سه‌ر ماف و ئازادییه‌كانیان و نه‌هێشتنی زوڵم‌و چه‌وسانه‌وه‌و دامه‌زراندنی سیستمێك كه تێدا ئازادییه دێموكراتیكه‌كان، دێموكراسی و یه‌كسانی جێگر بێت. هه‌روه‌ها باس له گرنگیدانی خه‌ڵكی كوردستان به زمانی زگماكی خۆیان كرا‌و له‌و نێوه‌دا رۆڵی ژنان بۆ هاندانی منداڵانیان له‌پێناو بایه‌خدان‌و فێربوونی زمانی دایكی خۆیان به‌رز و شوێندانه‌ر هه‌ڵسه‌نگێندرا، و پێویسته ژنانی كورد وه‌ك ئه‌ركێكی نیشتمانی و پیرۆز سه‌یری ئه‌م پرسه بكه‌ن و به جیددی و كرده‌وه هه‌وڵی بۆ بده‌ن. له به‌شێكی دیكه‌ی دیداری نێوان شاندی یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و كۆمیته‌ی ژنانی ته‌شكیلاتی كۆمه‌ڵه‌دا جه‌خت له سه‌ر په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی دوو لایه‌نه و هه‌روه‌ها یه‌كگرتوویی‌و هاوخه‌باتی‌و هاوپه‌یوه‌ندیی هێز‌و رێكخراوه‌كانی ژنانی كوردستان له پێناو دادكۆكیكردن له مافه ره‌واكانیان كرایه‌وه. شایانی باسه له‌م سه‌ردانه‌دا، چنوور قادری، ئه‌ندامی هه‌یئه‌تی ئیجرایی و حه‌بیبه عه‌بدوڵایی و مه‌حبووبه ئیبتكار ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستان هاورێیه‌تی هێرۆ جه‌ڵدیانیان ده‌كرد.
کۆمیته‌ی ته‌شکیلاتی ژنانی کۆمه‌ڵه 2010-02-09
|
|||||
|