![]() 8ی مارس، ڕۆژی جێهانی ژنان، لههۆلهند ڕێزی لێ گیرا!!!
به‌بانگه‌وازی ڕێکخراویئێرانی، هۆله‌ندی "یه‌کیه‌تی ژنانی ئازادیخواز"، ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه7ی مارس، مه‌راسێمێکی باشکۆ، له‌چه‌شنی خۆپیشاندان و ڕێپێوان،له‌به‌ر مه‌قه‌ڕی شاره‌داری شاری ڕۆتردام، له‌کاتژمێری 2ی دوانیوه‌ڕۆه، ده‌ستی پێ کرد و پاش ڕێپێوان و درۆشم وۆتنهوه، لهشهقامهسهرهکیهکانی ناوه‌ڕاستی ئه‌م شاره‌دا، گۆێزرایهوهبۆ ناو ساڵۆنی کۆبوونه‌وه‌و جه‌ژن گێڕان. ساڵۆنی کۆبوونه‌وه‌کان شۆێنێک بوو که‌پێشتر دیاری کرابوو، و له‌لایه‌ن ژنانی کۆردی باکوور و ژنانی تۆرکیهوهبهئامادهکردنی نان و خۆراکی خۆماڵی، به‌شێوه‌یکی شه‌رقیانه و سهلێقهیکی جوان و سه‌ره‌نج ڕاکێش، که‌به‌بۆنه‌ی ئه‌م ڕۆژهپیرۆزهوه، ڕازابوه‌وه، ئاماده‌کرابوو. له‌م به‌شه‌ی مهراسێمهکهدا له‌لایه‌ن پێکهێنهرانیهوه، له‌سه‌ر میژووی 8ی مارس و بزووتنه‌وه‌ی خه‌باتکارانه‌ی ژنان له‌سه‌ر تاسه‌ری جه‌هان، و ده‌وری "کلارا زێتکین" و "کۆلۆنتای"بۆ سه‌قامگیر کردنی ئه‌م ڕۆژهلهکۆبوونهوهی ڕێکخراوی "ئێنتێرناسیۆناڵ"ی دووه‌م له‌ساڵی 1910ی زاینی‌دا، کۆرتهباسێک بۆ به‌شدار بۆوان پێشکه‌ش کرا. پاشان په‌یامی پیرۆزبایی و ڕێزلێنانی کۆڕ و کۆمه‌ڵ و ڕێکخراوهپارێزهر و داکۆکیکارانی مافی ژنان خۆێنرایه‌وه، له‌درێژه‌دا کۆڕی هه‌ڵپه‌رکی ژنانی کۆردی باکوور، بهنمایشێکی ده‌سپێک لهجۆرهههڵپهرکێکانی ئه‌م ناوچه‌ی کۆردستانهدا، مهراسێمهکهیان ڕازانده‌وه‌و به‌چه‌پڵه‌لێدان و که‌یف و شادی به‌شدار بۆوانهوه، پێشوازییان لێ کرا. دوایین به‌شی مه‌راسێمه‌که گۆرانی و هه‌ڵپه‌ڕکێ بوو که‌تا دره‌نگانێ شه‌و درێژه‌ی کێشا. پیویست بهۆوتنهکه: له‌م مه‌راسێمه‌دا زۆرتر حێزب و ڕێکخراوه‌و تاکهچهپ و باوهڕمهندهکانی مافی ژنان به‌شدار بوون که‌بریتین بوون له‌مانه: 1. کۆمه‌له‌ی فه‌رهه‌نگی "ئالهویت"ی ڕه‌ین مۆند. 2. بزووتنه‌وه‌ی دێمۆکراتیکی ژنانی ئۆرووپا. 3. یه‌کیه‌تی ژنانی فیلیپین-ماکی باکا-N D F P 4. یه‌کیه‌تی ژنانی خه‌باتکاری ترکیهپێک هاتوو له‌ژنانی کۆرد و تۆرک. 5. شه‌فه‌قی سوور. 6. کۆڕی ئاماده‌کاری کۆنفێڕانسی جه‌هانی ژنان-هۆله‌ند. 7. کۆمێسیۆنی ژنان-فێکساو. 8. ڕێکخراوی جه‌هانی 8ی مارسی ژنانی ئێرانی و ئه‌فغانی. 9. ته‌شکیلاتی هۆله‌ندی کۆمه‌ڵه شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران 10.جه‌معێکی به‌رچاو له‌تێکۆشه‌رانی قه‌دیمی و هه‌ڵسووڕاوانی کرێکاری ئێران. 11. ڕێکخراوی داکۆکیکاری مافی په‌نابه‌ران-پڕایم
کۆمه‌له‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێسانی کۆردستانی ئێران ته‌شکێلاتی هۆله‌ند 8/3/2010
|
|||||
|