![]() راپۆرتی 8ی مارس رۆژی جیهانی ژنان! به‌بۆنه‌ی 8ی مارس رۆژی جیهانی ژنان رۆژی دوو شه‌ممه 8ی مانگی 3 شه‌و ئاهه‌نگێک به بشدار کۆمه‌ڵێکی به ر چاو له ژنان و پیاوان و حیزب و که‌سایه‌تی سیاسی و ئازادی خواز له شاری یۆتۆبۆری سوید به رێوه چوو. سه‌ره‌تا مه‌راسمه‌که به راگرتنی ده‌قیقه یه‌ک بێده‌نگی بۆ رێز گرتن له گیانی ئه‌و ژنانه‌ی که بۆ مافی خۆیان و ئازادی به‌رابه‌ری خه‌باتیان کردووه و گیانیان به‌خت کردووه. پاشان چه‌ند په‌یام وه‌ک په‌یامی ژنان و هێزه سیاسیه‌کانی کوردی که کۆمه‌ڵه‌ی شورشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێرانیش تێدا بشدار بوو به‌و بۆنه‌وه بۆ بشدار بوان خوێندرانه‌وه‌و له په‌یامه‌کان باسیان له‌و ژنانه کرا که له ساڵی 1857 له شاری نیۆرکی ئه‌مرێکا به هۆی ئاگر که‌وتنه‌وه له کارگه‌یه‌کی د‌روستکردنی جلوبه‌رگ که ئه‌و ژنانه‌ی له‌وه‌ی کاریان ده‌کرد زۆربه‌یان سوتان و گیانیان له ده‌ست دا. له په‌یامی هێزه سیاسیه کورده‌کاندا وه‌ک مێژو باس له سه‌رهه‌ڵدانی شورشی بۆلشه‌ویکی له روسیه‌و تێکۆشانی ژنان کرا که له ساڵی 1917 دا ژنانی لادێکانی ته‌واوی روسیه چالاکانه له یه‌که‌مین کۆنفرانسی ژناندا بشداریان کرد،باس له خه‌بات و تێکۆشانی به‌رده‌وامی ژنانی کورد بۆ ئازادی و مافی به‌رانبه‌ری ژن و پیاو کرا. دوای ئه‌وه له لایان گروپی خوێندکاران که له ده‌ره‌وی شاره‌وه هاته‌بوون به گروپی هه‌ڵپه‌رکی و دابه‌شکردنی شێرێنی پێشوازیان له مه‌راسمه‌که کرد. پاشان مه‌راسمه‌که به شیعر و گورانی و هه‌ڵپه‌رکی تا شه‌و ده‌ره‌نگانێک ئیدامه‌ی هه‌بوو.
کۆمه‌ڵه‌ی شورشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران کۆمیته‌ی یۆتۆبۆری 9/3/2010
|
|||||
|