|
دیداری هاوبه‌شی رێبه‌ریی كۆمه‌ڵه‌و حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران
سه‌ر له به‌یانی رۆژی سێ‌شه‌ممه رێكه‌وتی ٢٠ی مانگی دسامبری
٢٠١١ به‌رامبه‌ر به ٢٩ی سه‌رماوه‌زی ١٣٩٠ی هه‌تاوی، هه‌یئه‌تێكی
رێبه‌ریی حێزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران به سه‌رپه‌رستی به‌رێز
"حه‌سه‌نی شه‌ره‌فی" جێگری سكرتێری گشتی‌و پێكهاتوو له به‌رێزان
محمد قادری نه‌زیف ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی و محه‌مه‌د ساحێب،
ئه‌سعه‌د ئه‌حمه‌دی‌و شاهۆ فه‌رازمه‌ند ئه‌ندامانی كومیته‌ی
ناوه‌ندیی، سه‌ردانی باره‌گای ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه‌یان كرد.
هه‌یئه‌ته‌كه به گه‌رمی له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له هاورێیانی
كومیته‌ی ناوه‌ندیی و جێگرانی كومیته‌ی ناوه‌ندی به سه‌رپه‌رستی
به‌رێز عه‌بدوڵڵا موهته‌دی پێشوازیان لێكرا.
له سه‌ره‌تای دیداره‌كه بارودۆخی سیاسی ئێران چ له سه‌ر
گۆڕانكارییه‌كانی ناخۆ‌و چ له سه‌ر ئاخرین كێشه‌كانی ئێران له
گه‌ڵ دونیای ده‌ره‌وه تاو‌وتوێ كرا‌و ته‌ئكید كرایه‌وه كه
ئاراسته‌ی گۆڕانكارییه‌كان به‌ره‌و خوڵقاندنی ده‌رفه‌تی تازه
ده‌ڕوا‌و پێویسته كه هه‌ردوولایه‌ن پێوه‌ندییه‌كانیان‌و هاوكارییان
له سه‌ر پرسه جیاجیاكانی پێوه‌ندیدار به دۆخی سیاسی ئێران‌و
ناوچه‌كه چڕتر بكه‌نه‌وه. به تایبه‌ت لێره‌دا له سه‌ر به‌ناو
هه‌ڵبژاردنه‌كانی سێ مانگی داهاتووی مه‌جلیس‌و ئیجماعی
به‌رفراوانی ته‌حریم‌و به‌شداری نه‌كردنی لایه‌نه جۆراوجۆره‌كانی
ئۆپۆزیسیون و خه‌ڵكی ئێران باسكرا‌و گرینگی هاوهه‌ڵوێستی حیزبه
كوردییه‌كان خرایه به‌ر باس‌و لێكۆڵینه‌وه.
سه‌باره‌ت به هاوكاری و پێوه‌ندی له گه‌ڵ ته‌یفه جۆراوجۆره‌كانی
ئۆپۆزیسیونی ئێران له سه‌ر گرینگی ده‌ور‌و نه‌قشی كورد و
بزووتنه‌وه‌كه‌ی وه‌ك هه‌وێنی یه‌كگرتوویی و لاینگری له
سیكۆلاریسم و دیموكراسی باسكرا و هه‌ردوولا ساغ بوونه‌وه له سه‌ر
هاوكاری كردن‌و تا ئه‌و جێگایه‌ی بگونجێ هاوهه‌ڵوێستی له ته‌عامول
له گه‌ڵ ئۆپۆزیسیونی ئێرانی بێته ئاراوه.
له سه‌ر كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فێدرال جه‌خت كرایه‌وه له
سه‌ر درێژه پێدان به‌و هاوكاری و هاوئاهه‌نگیی هه‌ر دوو لایه‌ن.
هه‌روه‌ها ته‌ئكید كرایه‌وه كه ده‌ورونه‌قشی حیزبه كوردییه‌كان
له‌و بواره ده‌بێ به‌رده‌وام بێ له راگرتنی ئه‌م كۆنگره‌یه له
سه‌ر رێبازی ئێرانێكی فێدرال‌و دێمۆكرات.
پاش تاوتوێ كردنی چه‌ند باسێكی گرینگی دیكه چاوپێكه‌وتنه‌كه
كۆتایی پێهات و هه‌یئه‌ت رێبه‌ڕیی حیزبی دێموكرات به گه‌رمی له
لایه‌ن هه‌یئه‌تی كۆمه‌ڵه‌وه به‌ڕێ كران.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه

|