|
راگه‌یاندنى کۆتایى پلۆنۆمى دووهه‌مى کۆمیته‌ى ناوه‌ندیى کۆمه‌ڵه
به‌مجۆره ڕاده‌گه‌یه‌نین که کۆمیته‌ى ناوه‌ندیى کۆمه‌ڵه،
هه‌ڵبژێردراوى کۆنگره‌ى یازده‌هه‌م، دووهه‌مین کۆبوونه‌وه‌ى
به‌رینى خۆى له ڕۆژانى 25 هه‌تا 27ى مانگى مارسى ڕابردوو
به‌رێوه‌برد. له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا کۆمه‌ڵێک له گرینگ‌ترین
مه‌سه‌له سیاسى و حیزبییه‌کانى تایبه‌ت به قۆناغى ئێستا، که‌وته
به‌ر باس و بڕیاریان له‌سه‌ر درا.
ڕاپۆرتى سیاسى و ته‌شکیلاتى که له لایه‌ن هاوڕی
عه‌بدوڵا موهته‌دى پێشکه‌ش به پلۆنۆم کرا، یه‌که‌مین ته‌وه‌ره‌ى
دانیشتنه‌کانى ئه‌م پلۆنۆمه بوو. دۆخى سیاسیى ئێستا و له‌وانه
قووڵتر بوونه‌وه‌ى قه‌یرانى ئه‌تۆمیى ئێران و ته‌ریکترکه‌وتنه‌وه‌ى
جیهانیى کۆمارى ئیسلامى، ڕه‌وتى ڕوو له وێرانیى ئابوورى و
به‌رهه‌مهێنان له ئێران هاوکات له‌گه‌ڵ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ى ڕێژه‌ى
ئاوسان و به‌وپێیه‌ش گوشارى زیاتر بۆسه‌ر چینى که‌م داهاتى
کۆمه‌ڵگا و ئاشکرا بوونى پووچ و بێبنه‌مابوونى دروشمه
ئابوورییه‌کانى ده‌وڵه‌تى ئه‌حمه‌دىنه‌ژاد و په‌ره‌سه‌ندنى
ناڕه‌زاییه جه‌ماوه‌رییه‌کان، توندتر بوونه‌وه‌ى رکابه‌رى و
باندبازییه‌کانى ناو ده‌سه‌ڵات و له هه‌موان گرینگتر ڕه‌وتى ڕوو
له گه‌شه‌ى بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌کان له ئێران، له‌و خاڵانه
بوو که له‌م به‌شه‌دا تیشکیان خرایه سه‌ر و تاوتوێ کران.
کۆمیته‌ى ناوه‌ندیى کۆمه‌ڵه به گه‌رمى پشتیوانیى خۆى له خه‌بات
و به‌رخۆدانى قاره‌مانانه‌ى کرێکارانى شیرکه‌تی واحیدى
ئۆتۆبووسڕانیی تاران و هه‌موو خه‌باتى کرێکاریى ئه‌م ده‌وره‌یه
ڕاگه‌یاند و هاوپشتیى خۆى له‌گه‌ڵ کرێکاران و بنه‌ماڵه‌کانیان
ده‌ربڕى. پلۆنۆم هه‌روه‌ها پشتیوانى و هاوپشتیى خۆى بۆ خوێندکاران،
ژنان و مامۆستایان له هه‌موو ئێران ده‌ربڕى و داکۆکى له خواسته
ڕه‌واکانیان کرد. خه‌باتى گه‌لانى سته‌م لێکراو بۆ ده‌سته‌به‌ر
کردنى خواسته ڕه‌واکانیان، به گه‌رمى له لایه‌ن پلۆنۆمى
کۆمیته‌ى ناوه‌ندیی کۆمه‌ڵه‌وه پشتیوانیى لێ‌کرا و ئیعدام و
سه‌رکوته‌کانى ئه‌م دواییانه له ئه‌هواز و به‌لووچستان، به
توندى مه‌حکووم کران. کۆمیته‌ى ناوه‌ندیى کۆمه‌ڵه گه‌شه‌ى
به‌رچاوى به‌رخۆدانى جه‌ماوه‌رى و بزووتنه‌وه‌ى چینه
جۆراوجۆره‌کانى کۆمه‌ڵگاى وه‌ک یه‌کێک له گرینگ‌ترین
تایبه‌تمه‌ندییه سیاسییه‌کانى ئه‌م قۆناغه لێکدایه‌وه و جه‌ختى
له‌سه‌ر ئامانجى هاوبه‌ش و خه‌باتى هاوبه‌شى خه‌ڵکى ئێران بۆ
ڕووخاندنى کۆمارى ئیسلامى و دامه‌زراندنى حکوومه‌تێکى دیموکراتیک،
سکۆلار، فیدراتیڤ و عادیلانه کرده‌وه و ڕایگه‌یاند که گه‌لى کورد
خۆى به پاڵپشتى کرێکاران، مامۆستایان، خوێندکاران، ژنان و
نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌کان و هه‌موو بزووتنه‌وه عادیلانه و
ڕه‌واکان ده‌زانێت و کوردستان وه‌ک هه‌میشه سه‌نگه‌رى ئازادى و
هاوپه‌یمانى پته‌وى هه‌موو بزووتنه‌وه ڕه‌وا و دیموکراتیکه‌کانى
ئێرانه.
کۆبوونه‌وه‌ى به‌رینى کۆمیته‌ى ناوه‌ندى له پێوه‌ند به دۆخى
سیاسیى ئێستا جه‌ختى له سه‌ر پێویستیى هه‌وڵى زیاتر له
سێ
بواردا کرده‌وه:
له کوردستان، پلۆنۆم تیشکى خسته سه‌ر پێویستیى هه‌وڵى زیاتر له
ئه‌مساڵدا بۆ فه‌راهه‌م کردنى به‌ستێنه‌کانى پێکهێنانى به‌ره‌یه‌کى
کوردستانى و به‌ڕێوه‌بردنى کۆنفرانسێکى هه‌موو حیزب و لایه‌ن و
که‌سایه‌تییه خه‌باتکار و ناسراوه‌کانى کوردستان له‌م پێناوه‌دا
پێشنیار کرد.
له مه‌یدانى سه‌راسه‌ریدا، کۆمیته‌ى ناوه‌ندیى کۆمه‌ڵه جه‌ختى
کرده‌وه سه‌ر هه‌وڵى زیاتر بۆ پێکهێنانى هاوپه‌یمانه‌تییه‌کى
به‌رینى دیموکراتیک له ئێران که بتوانێ هه‌موو هێزه‌کانى
پشتیوانى دیموکراسى و ئازادى، له خه‌باتى هاوبه‌ش له دژى رژیمى
دیکتاتۆرى ده‌سه‌ڵاتدار یه‌کگرتوو بکات. هه‌روه‌ها دڵنیایى خۆى
ده‌ربڕى له‌وه‌ى که ئه‌گه‌ر حیزبه کوردییه‌کان یه‌کگرتووانه کار
بکه‌ن، ده‌توانن ڕۆڵێکى کارا بۆ پێکهێنانى ئه‌م هاوپه‌یمانه‌تى یان
به‌ره سه‌راسه‌ریه بگێڕن.
پلۆنۆم هه‌روه‌ها له‌سه‌ر بایه‌خى زۆرى کێشه‌ى نه‌ته‌وه‌کان له
داهاتووى ئێران دوا و له‌مباره‌یه‌وه تیشکى خسته سه‌ر پێویستیى
چالاکیى هه‌رچى زیاتر له کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌کانى ئێرانى فیدراڵ‌دا
و هه‌وڵ بۆ گه‌شه و به‌هێزکردن و ناساندنى هه‌رچى زیاترى ئه‌و
کۆنگره‌یه و گرینگیى هه‌ڵسووڕان بۆ نزیکایه‌تى و تێگه‌یشتن و
هاوپشتیى خه‌باتکارانه‌ى نێوان کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌کان له‌گه‌ڵ
به‌شه‌کانى دیکه‌ى ئۆپۆزسیۆنى ئێران.
له کۆتایى ته‌وه‌ره‌ى دۆخى سیاسى و به سه‌رنج به یه‌کده‌نگى
له‌مباره‌یه‌وه، پلۆنۆم ڕه‌زامه‌ند بوو به‌وه‌ى سه‌ردێڕى ئه‌و
مه‌سه‌لانه‌ى له‌سه‌رى یه‌کده‌نگن، له ڕۆژانى داهاتوودا له
دووتوێى بڕیارنامه‌یه‌کدا بڵاو بکرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به کاروبارى ته‌شکیلاتى و حیزبى، پلۆنۆم چه‌ندین
ڕاپۆرتى له به‌شێک له چالاکییه حیزبییه‌کان له ده‌وره‌ى
ڕابردودا خوێنده‌وه و هه‌روه‌ها به‌ره‌وپێش چوونى کاره‌کان له
بوارى به‌ڕێوه‌بردنى به‌شه‌کانى سه‌نه‌دى ریزبه‌ندیى کاره‌کان، که
له پلۆنۆمى پێشوودا په‌سند کرابوو، تاوتوێ
کرا. له‌م به‌شه‌دا پلۆنۆم هه‌روه‌ها پێداگرى کرد له‌سه‌ر پێویستى
یه‌کڕیزى و پاراستن و پته‌وتر کردنى یه‌کیه‌تیى حیزبى هاوکات
له‌گه‌ڵ دابین کردنى هه‌ل و مه‌رجى له‌بار بۆ دیالۆگ و قسه و باسى
نه‌زه‌رى و سیاسى له ناوخۆى کۆمه‌ڵه‌دا.
یه‌کێکى دیکه له ته‌وه‌ره‌کانى پلۆنۆمى دووهه‌مى کۆمیته‌ى
ناوه‌ندیى کۆمه‌ڵه، کۆنگره‌ى داهاتووى کۆمه‌ڵه بوو که
له‌مباره‌یه‌شه‌وه به هاوده‌نگیى گشتى، بڕیار درا.
یه‌کێکیتر
له بابه‌ته‌کانى ئه‌م پلۆنۆمه، لێکدانه‌وه‌ى دۆخى کاناڵی
ته‌له‌ڤزیۆنى ڕۆژهه‌ڵات تی‌ڤی بوو، که له‌م به‌شه‌شدا کۆمه‌ڵێک
ڕاپۆرت پێشکه‌ش کرا و قسه و باسیان له‌سه‌ر کرا. کۆى کۆمیته‌ى
ناوه‌ندى له‌سه‌ر ئه‌وه کۆک بوون که ئه‌م میدیایه خزمه‌تێکى
شیاوى به سیاسه‌ت و فه‌رهه‌نگ و کارى راگه‌یاندن له کوردستان
کردووه و بووه‌ته هۆى غوروور و هیواى خه‌ڵکى کوردستان و هه‌ر
به‌و بۆنه‌یه‌وه سپاسى ماندووبوونى هه‌موو کارگێڕانى ڕۆژهه‌ڵات
تی‌ڤى
و هه‌موو ئه‌و که‌سانه کرا که یارمه‌تیده‌رى ئه‌م پڕۆژه‌یه
بوون. هاوکات کۆمیته‌ى ناوه‌ندى قامکى نایه سه‌ر که‌م
و
کووڕیه‌کانى ئه‌م ده‌زگایه و یه‌کده‌نگ بوو له‌سه‌ر پێویستیى
گۆڕانکارى له پێناو باشتر کردنى چۆنیه‌تى به‌رنامه‌کان،
بایه‌خدانى زیاتر به به‌شى هه‌واڵه‌کان و به‌رنامه سیاسییه‌کان،
تیشک خستنه سه‌ر بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، ناوخۆیى
کردنه‌وه‌ى زیاتر له ناو ئێران‌دا و ڕێکوپێک کردنى پێویست. له‌م
پێوه‌نده‌شدا کۆمیسیۆنێک بۆ شیکارى و گه‌ڵاڵه‌کردن و به‌ڕێوه‌بردنى
ئه‌م ئه‌رکانه له
تی‌ڤى
هه‌ڵبژێردرا.
له کۆتاییدا وه‌ک هه‌میشه، پلۆنۆمى دووهه‌مى کۆمیته‌ى ناوه‌ندیى
کۆمه‌ڵه، ئه‌ندامانى ده‌فته‌رى سیاسیى و سکرتێرى گشتیى هه‌ڵبژارد
و به‌مجۆره دواى سێ ڕۆژ کارى پڕاوپڕ و لێکدانه‌وه و بڕیاردان له
بواره گرینگه‌کانى چالاکى سیاسى و حیزبى، کۆتایى به کاره‌کانى
خۆى هێنا.
کۆمه‌ڵه‌ى شۆڕشگێڕى زه‌حمه‌تکێشانى کوردستانى ئێران
15/1/1386
،
2007-04-04
|