|
راگه‌یاندنی كۆتایی سێهه‌مین پلێنۆمی كومیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه
له رۆژانی 10 تا 13ی مانگی ئاپریلی 2008، سێهه‌مین پلێنۆمی
كومیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه به به‌شداریی سه‌رجه‌م ئه‌ندامان و
جێگرانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردراوی كۆنگره‌ی 12ی كۆمه‌ڵه،
له كوردستان به‌ڕێوه چو‌و. ژماره‌یه‌ك له هاوڕێیان له
ده‌ره‌وه‌ی ولاَت
له رێگه‌ی ئینترنێته‌وه به‌شداریان كرد.
پلێنۆم (كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی) به‌دوای
كرانه‌وه‌ی ره‌سمی و بیستنی وتار و راپۆرتی سكرتێری گشتی،
به چڕوپڕی راپۆڕتی بواره جۆربه‌جۆره‌كانی كاروچالاكی كۆمه‌ڵه‌ی،
هه‌ر له په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه بۆ پشتگیری له
ئه‌ندامه‌تیی كۆمه‌ڵه له رێكخراوی ئه‌نترناسیۆناڵی
سۆسیالیسته‌وه بگره هه‌تا راگه‌یاندن و رۆژهه‌ڵات تی. ڤی،
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حیزب و رێكخستنه‌كانی نێوخۆی كوردستان وهتدی
دایه به‌ر باس‌و لێكۆڵینه‌وه كه لایه‌ن به‌رپرسانی تایبه‌ت به
خۆیانه‌وه پێشكه‌ش به پلێنۆم كرابوو. پێشه‌كی سپاس و ده‌ستخۆشی
له هه‌وڵی سه‌رجه‌م هاوڕێیانی كۆمه‌ڵه و هه‌موو هه‌ڵسووڕاوانی
نهێنی و پێشمه‌رگه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات كرا كه له‌م ماوه‌یه‌دا
سه‌ره‌ڕای كه‌م و كووڕی ماددی به‌و په‌ڕی فیداكاری و
تێكۆشانه‌وه كاریان كردبوو و كاریگه‌ریی زۆر موسبه‌تیان دانابوو.
له‌م نێوه‌داو له‌نێو سه‌رجه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی
كاروچالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه، هه‌روه‌ها وێڕای پێداچوونه‌وه‌ی
ورد‌و لێكدانه‌وه‌ی خاڵه به‌هێزو لاوازه‌كانی ئه‌م بوارانه،
جه‌خت له‌سه‌ر به‌هێزكردن‌و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك له
كه‌موكووڕییه‌كانی هه‌ر كام له‌م بوارانه‌ش كرایه‌وه. له ئاكامدا
سه‌رجه‌م راپۆڕتی بواره جیاوازه‌كانی چالاكی سیاسی و حیزبیی
كۆمه‌ڵه، له لایه‌ن هاوڕێ عه‌بدوڵلاَی
موهته‌دیه‌وه كۆبه‌ندی كرا‌و پێداگری له‌سه‌ر چه‌ند هه‌ڵوێستێكی
گونجاو له‌م بابه‌ته‌وه كرایه‌وه.
له به‌شێكی دیكه له پلێنۆمدا، كومیته‌ی ناوه‌ندی ره‌خنه‌ی له
كۆمه‌ڵێك كاری بێ‌پڕه‌نسیپانه و سه‌ره‌ڕۆیانه‌ی كاك عه‌بدوڵڵا
كۆنه‌پۆشی گرت كه به‌گوێره‌ی ئاگاداربوونه‌وه‌كان و
لێپرسینه‌وه‌كانی ره‌هبه‌ریی كۆمه‌ڵه له ماوه‌یه‌ك له‌وه
پێشه‌وه هاتبوونه ئاراوه. له‌راستیدا هه‌ر ئاگادار بوونه‌وه‌ی
سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵه له‌و خه‌لافكارییانه و ده‌ست پێكردنی
ئه‌م لێپرسینه‌وانه بوون كه بوو به هۆی نووسینی ده‌ست له‌كار
كێشانه‌وه‌ی نابراو و كۆمه‌ڵێك ئاژاوه‌گێڕی له ناوه‌وه و
ته‌ماسی گومان‌لێكراو له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه. به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی
كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه بۆ قه‌ناعه‌ت پێكردنی ناوبراو بۆ
هاوكاری له‌و لێپرسینه‌وه‌یه‌دا به‌ئاكام نه‌گه‌یشت و هه‌ر بۆیه‌ش
پلێنۆم به كۆی ده‌نگ بڕیاری دا ئیستعفاكه‌ی قبووڵ بكات.
له درێژه‌ی كاری خۆیدا و پاش په‌سند كردنی كۆمه‌ڵێك بڕیاری
حیزبی سه‌باره‌ت به بواره جیاجیاكانی هه‌ڵسووڕانی كۆمه‌ڵه له
به‌شێكی دیكه‌ی پلێنۆمدا، دوایین به‌شی سێهه‌مین پلێنۆمی كومیته‌ی
ناوه‌ندی بریتی بوو له هه‌ڵبژاردنی ده‌فته‌ری سیاسی‌و به‌م جۆره
پلێنۆم كۆتایی به چوار رۆژ دانیشتی خۆی هێنا و ئۆرگانه‌كان و
ئه‌ندامانی ئه‌و كۆمیته‌یه ئه‌رك و كاری ئاسایی خۆیان ده‌ست
پێكرده‌وه.
كومیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی
ئێران
27ی
خاكه‌لێوه‌ی 87ی هه‌تاوی، رێكه‌وتی 15ی ئاپریلی 2008ی زایینی
|