|
سه‌باره‌ت به پێویستیی هه‌نووكه‌یی
پێكهێنانی به‌ره یان رێككه‌وتنێكی گه‌وره‌ی كوردستانی
كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه له كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی خۆی
له رۆژانی رابوردوودا، بارودۆخی كوردستان و ئێران و ناوچه‌كه‌ی
به ته‌سه‌لی دایه به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه و ئه‌گه‌ره‌كانی
گۆڕانكاریی گه‌وره‌ی له ئێران و له كوردستان له ده‌وره‌ی
داهاتوودا به‌وردی تاوتوێ كرد و به له‌به‌ر چاو گرتنی
به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نه‌ته‌وه‌یی كورد و هه‌روه‌ها به
مه‌به‌ستی خزمه‌ت به یه‌كخستنی هه‌موو هێزوتواناكان له‌پێناو
هه‌ڵپێچانی رژیمی كۆنه‌په‌رستی كۆماری ئیسلامیی ئێران،
جارێكی دیكه له‌سه‌ر پێویستیی حاشاهه‌ڵنه‌گری پێكهێنانی
به‌ره‌یه‌كی كوردستانیی بنكه‌فراوان و به‌هێز له كوردستانی
روژهه‌ڵات پێداگری كرده‌وە.
كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئه‌و
ده‌ستپێشخه‌ری و هه‌نگاوانه‌ی تاووتوێ كرد كه له ماوه‌ی نزیك
به ده ساڵی رابوردوو له‌م پێناوه‌دا نواندوویه‌تی و كۆسپه‌كان
و گرفته‌كانی سه‌ر ئه‌م رێگه‌شی به‌وردی دایه به‌ر
لێكۆڵینه‌وه و ته‌ئكیدی كرده‌وه كه یه‌كخستنه‌وه‌ی هێز و
تواناكانی گه‌لی كورد له هه‌موو بوواره‌كانی سیاسی،
دیپلۆماسی، مه‌ده‌نی و پێشمه‌رگانه‌دا و چالاك كردنیان له
ئاستی كوردستانی، ئێرانی و نێونه‌ته‌وه‌ییدا له هه‌میشه
پێویستتره و هیچ كه‌مته‌رخه‌می و وه‌دواخستنێكیش هه‌ڵناگرێ.
وه‌كوو باره‌هاش باسمان كردووه، پێكهێنانی به‌ره یان
رێككه‌وتنێكی گه‌وره‌ی كوردستانی بێگومان ئه‌م به‌رهه‌مه
به‌نرخانه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وە:
الف- پته‌وی و یه‌كگرتوویی ریزه‌كانی گه‌لی كورد له
كوردستانی ئێران باشتر دابین ده‌كا، هیوا و ئاسۆیه‌كی روونتر به
خه‌ڵك ده‌به‌خشێ و به‌م جۆره وره‌ی خه‌باتكارانه‌ی كۆمه‌ڵانی
خه‌ڵك ده‌باته سه‌ر و تین و ته‌وژمی بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ی
فراوانتر ده‌كا و ئه‌گه‌ری هه‌ستانیان له كاتی گونجاو‌دا په‌ره
پێده‌دا.
ب- پیلانه‌كانی رژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ زه‌ربه لێدان و
خوڵقاندنی ناكۆكی و دووبه‌ره‌كایه‌تی و پرژوبڵاوی له‌نێو هێزه
سیاسییه‌كانی كوردستانی ئێران‌دا پووچه‌ڵ ده‌كاته‌وه و
به‌پێچه‌وانه هاوهه‌ڵوێستی و كۆده‌نگی له‌نێوان هێزه
سیاسییه‌كان له‌حاست رووداوه‌كاندا ده‌سته‌به‌ر ده‌كا.
ج- كورد و بزووتنه‌وه رزگاریخوازانه‌كه‌ی له كوردستانی
رۆژهه‌ڵات وه‌كوو ته‌وه‌رێك یان كۆڵه‌كه‌یه‌ك بۆ پێكهاتنی
ئیئیتلافێكی دێمۆكراسیخوازیی به‌رین له‌نێو ئۆپۆزیسیۆنی ئێران‌دا
به‌هێزتر و ته‌یارتر ده‌كا و هه‌روه‌ها جێگه و پێگه‌ی كورد و
داخوازییه ره‌واكانی هه‌ر له ئێستاوه و بۆ داهاتووی ئێرانیش
پته‌وتر و مسۆگه‌رتر ده‌كا. به له‌به‌ر چاو گرتنی ئه‌وه‌ش كه
كورد له پرۆسه‌ی گۆڕانی رژیمی سیاسی له ئێران و دیاریكردنی
نیزامی سیاسی داهاتووی وڵات‌دا ناتوانێ ته‌نیا وه‌كوو چاودێرێك
له په‌راوێزدا بمێنێته‌وه به‌ڵكوو ده‌بێ هه‌ر له ئێستاوه
وه‌كوو هێزێكی بڕیارده‌ری ئه‌و ئاڵوگۆڕانه بێته مه‌یدان،
پێویسته وێڕای هه‌وڵدان بۆ یه‌كخستنی ریزه‌كانی نێوخۆی، له
بوواری دامه‌زراندنی ئیئتیلاف یان هاوپه‌یمانییه‌كی
دێمۆكراسیخواز له ئاستی ئێران و دارشتنی به‌رنامه و
چالاكییه‌كانیشیدا نه‌قشی شیاوی خۆی ببینێ.
د- ته‌وژمێكی زۆرتر به هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كان بۆ ناساندنی
گه‌لی كورد له كوردستانی ئێران و داخوازییه ره‌واكانی له‌سه‌ر
شانۆی جیهانی ده‌به‌خشێ و له ئه‌گه‌ری هه‌موو گۆڕانكارییه‌كدا
سه‌ری كوردی ئێرانی چاكتر له قالان پێ دێته ده‌ر.
ه- له ئه‌گه‌ری گۆڕانكاریی گه‌وره‌دا تا راده‌یه‌كی زۆر رێگه
له ئاڵۆزی و تێكه و لێكه و گرژی و رووداوی ناخۆش ده‌گرێ و
ته‌بایی و هاوئاهه‌نگی ده‌خوڵقێنێ، ئه‌منییه‌ت و ئاسایشێكی
زۆرتر بۆ هه‌موو شارۆمه‌ندان دابین ده‌كا و به‌و شێوه‌یه‌ش
توانایه‌كی زۆرتر و ناو و ناوبانگێكی باشتر بۆ گه‌لی كورد
فه‌راهه‌م ده‌كا.
و- دێمۆكراسی و فره‌چه‌شنی و ئازادی سیاسی و مافه
مه‌ده‌نییه‌كانی تاكی كوردستان و رێزگرتن له مافی مرۆڤ له
كۆمه‌ڵگای داهاتووی كوردستان ده‌پارێزێ و ئیلتیزامی هه‌مووان
به‌و پره‌نسیپانه گارانتی ده‌كا و به‌م شێوازه به هه‌موو جیهان
نیشان ده‌دا كه كورد و بزووتنه‌وه رزگاریخوازانه‌كه‌ی نه‌ك
ته‌نیا له‌حاست دوژمن‌دا به‌باشترین شێوه ده‌وه‌ستنه‌وه و مافی
نه‌ته‌وه‌یی خۆیان پێداگری ده‌كه‌ن، به‌ڵكوو له‌ناوخۆی
كوردستانیشدا ئاڵاهه‌ڵگری دێمۆكراسی و مافی مرۆڤ و ئازادییه
سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌ده‌نییه‌كانن و ده‌توانن
كۆمه‌ڵگایه‌كی دێمۆكرات و مۆدێرن و پێشكه‌وتوو به‌رهه‌م بێنن و
شیاوی هه‌موو مافێك و له‌وانه مافی به‌ڕێوه بردنی خۆیانن.
ز- كوردی رۆژهه‌ڵات بۆ هاوكاری و هاوخه‌باتی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی
كوردستان، كه دسكه‌وتی گشتمانه و پاراستنه‌كه‌شی ئه‌ركی
سه‌رشانی هه‌موومانه، و هه‌ر وه‌ها له‌گه‌ڵ هه‌موو هێزه
كوردستانییه‌كان له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان، وه‌كوو
یاریزانێكی دیارتر و به‌تواناتر ده‌رده‌خا و به‌و جۆره توانا و
قودره‌تی مانۆری گه‌لی كورد له ئاستی ناوچه‌ییدا ده‌باته
سه‌ر و زیاتری ده‌كا.
به‌كورتی، به‌ره‌یه‌كی كوردستانی كه بتوانێ نه‌ك ته‌نیا
حیزبه سیاسییه‌كان به‌ڵكوو هه‌موو رێكخراوه مه‌ده‌نی و
سینفییه‌كان و كه‌سایه‌تییه سیاسی و رۆشنبیری و سینفی و
ئایینیه جۆراوجۆره‌كانی خوازیار له‌خۆ بگرێ، له هه‌میشه زیاتر
بۆته ئه‌ركێكی مێژوویی، نه‌ته‌وه‌یی، خه‌باتكارانه و
پێشكه‌وتنخوازانه كه پێویسته ده‌ست و بردی لێبكرێ و پاش گوێ
نه‌خرێ.
پلێنۆمی دووهه‌می كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی
زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران، وێرای پێداگری له‌سه‌ر ئه‌و
بابه‌تانه و دووپات كردنه‌وه‌ی ئیلتیزامی خۆی، ئۆرگانه
په‌یوه‌نده‌یداره‌كانی خۆی راده‌سپێرێ كه هه‌وڵی چڕوپڕی
خۆیان له پێناو پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی كوردستانی یان لانیكه‌م
رێككه‌وتنێكی ستراتێژیك و پته‌و وه‌كوو قۆناغی یه‌كه‌م و
زه‌مینه خۆش كردن بۆ هه‌نگاوه گه‌وره‌تره‌كانی داهاتوو بخه‌نه
گه‌ڕ. له كۆبوونه‌وه‌كانی پلێنۆمدا هه‌روه‌ها پێشنیار و رێكاری
گونجاو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تاوتوێ كرا، به‌ڵام به‌باشتر زانرا
كه ئه‌و هه‌نگاوانه نه‌ك یه‌كلایه‌نه به‌ڵكوو له ته‌گبیر و
راوێژ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی دیكه‌دا بڕیاریان له‌سه‌ر بدرێ.
كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه له هه‌مان كاتدا ئه‌و راستییه‌ش
ناشارێته‌وه كه ده‌ستێك به‌ته‌نیا ته‌قه‌ی نایه و هه‌وڵه‌كانی
تا ئێستاش سه‌ره‌ڕای به‌كه‌ڵك بوونیان هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه سه‌ر
نه‌كه‌وتوون، به‌ڵام گۆڕانگارییه‌كانی ناوچه‌كه و ئه‌زموونی
ساڵانی رابوردووی هه‌موو لایه‌ك، به لێكدانه‌وه‌ی ئێمه، وای
كردووه ئێستا ئاماده‌یی بۆ وه‌ها هه‌نگاوێك له جاران زۆر زیاتر
بێت و هه‌ر ئه‌مه‌ش ئێمه بۆ نواندنی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی تازه
هان ده‌دا.
به واتایه‌كی تر، هه‌ڵگرتنی هه‌نگاوێكی وه‌ها گه‌وره‌ی
مێژوویی نه‌ك كاری حیزبێك و لایه‌نێك به‌ڵكوو ئه‌ركی هه‌مووان و
به‌تایبه‌ت له‌سه‌ره‌تادا ئه‌ركی حیزبه سیاسییه‌كانه و به
دڵنیاییشه‌وه وه‌ها هه‌نگاوێك له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مووان دایه
و پێشكه‌وتنی خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی كورد له
كوردستانی ئێران و گه‌شه‌ی هه‌مووانی پێوه ده‌بێت.
كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی
كوردستانی ئێران
٣ی ره‌زبه‌ری ١٣٩٠ی هه‌تاوی رێكه‌وتی ٢٥ی سێپتامبری ٢٠١١ی
زایینی
|