بانگه‌واز بۆ خۆپیشاندان
ـ بۆ مه‌حكووم كردنی ئه‌شكه‌نجه و كوشتنی وەحشیانه و بێحورمه‌تی پێكردن و راكێشانی ته‌رمی لاوی ئازادیخواز كه‌ماڵ ئاسفرین ناسراو به شوانه له‌لایه‌ن كاربه‌دەستانی كۆماری ئیسلامی.
ـ بۆ مه‌حكووم كردنی حكوومه‌تی نیزامی و سه‌ركوتی خوێناوی خه‌بات و خۆپیشاندانه‌كانی خه‌ڵكی قارەمانی مهاباد و شارەكانی‌تری كوردستان كه دژ به‌م جینایه‌ته درندانه‌ی به‌كرێگیراوانی رژیم وەرێخرابوون.
ـ بۆ پشتیوانی كردن له خه‌بات وداخوازه‌كانی خه‌ڵكی ئه‌م شارانه كه نزیكه‌ی دوو حه‌وتووە درێژه‌ی هه‌یه.
سه‌عات 2ی سێ شه‌ممه 26ی جوولای خۆپیشاندانێك له به‌ر مه‌قه‌ری un له شاری بۆن له Martin Lüther King 8 - Bad Godesberg – Bonn به‌رێوه ده‌به‌ین و داوا له رێكخراوه كوردەكان، ئێرانی‌یه‌كان و هه‌موو هێزێك و ئینسانێكی ئازادیخواز دەكه‌ین به‌شداری تێدابكه‌ن.
كۆمه‌ڵی كوردەكانی دەرەوەی ولات له ئاڵمان
ماڵی كورد و ئاڵمان
مه‌ڵبه‌ندی كولتوری كوردی كۆڵن
كۆمكار
پارتی سۆسیالیستی كوردستان ـ ئاڵمان
هه‌ڤاڵتی
حیزبی دێموكڕاتی كوردستانی ئێران ـ ئاڵمان
كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زەحمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران ـ ئاڵمان