رێزگرتن له 8ی مارس رۆژ جهانی ژن له هۆله‌ند!
له سه‌ر بانگه‌وازی ته‌شكیلاتی هوله‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كۆردستانی ئێران رۆژی یه‌ك شه‌ممه 12 مانگی مارس ساڵی 2006 له رۆتردام مه‌راسمێكی گه‌رمووگۆر به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ژنه‌وه به به‌شداری ژنانوو پیاوانی ئازادیخواز‌و شۆرشگێر و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب به‌رێوه چوو له‌م مه‌راسمه‌دا كه زیاتر له 150 كه‌س به‌شدارییان تێدا كردبۆو، سه‌ره‌تا هاورێ مۆژگان به‌خێرهاتن كردنی به‌شداربووانی مه‌راسمه‌که، پرۆگرامی ئاهه‌نگی رۆژی جیهانی ژنی پێشكه ش كرد.
پاشان هاورێ ئه‌دیبه له لاێان ته شكیلاتی هۆله‌ندی كۆمه‌ڵه‌وه وتارێكی پێشكه‌شی به شداربووان كرد.هه روه ها په یامی پیرۆز بایی حیزبوو ڕێكخراوه سیاسیه‌كان له‌وانه یه‌كیتی نیشتیمانی كۆردستان،یه‌كیتی ئافره‌تانی كۆردستان، رێكخراوی لاوانی كۆمه‌ڵه له هۆله‌ند،هه‌روها وتارێك له لاێه‌ن هاورێ مۆسته‌فا به‌همه‌نی پێشكه‌ش كرا.
به شی دۆمی پرۆگرامی 8ی مارس له هۆله‌ند ئاهه نگوو هه‌ڵپه‌ركێ به به‌شداری هۆنه‌رمه‌ندان خاخان و سیروس ئیمامی تا دره‌نگان درێژه‌ی هه‌بوو.
ته‌شكیلاتی هۆله‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كۆردستانی ئێران