|
دانیشتنی نێوان به‌رپرسانی کۆمه‌ڵه و یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان
له سۆئێد.
ڕۆژی
2007-05-18
دانیشتنێکی دۆستانه له نێوان به‌رپرسانی کۆمه‌له و یه‌کیه‌تی
نیشتمانی کوردستان له شاری ستۆکهۆڵم پیک هات. له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا
له که‌ش وهه‌وایه‌کی دۆستانه‌دا هاوکات له‌گه‌ڵ گۆرینه‌وه‌ی بیر‌وڕا
سه‌باره‌ت به هه‌ل‌و‌مه‌رجی سیاسی کوردستان، باسی ره‌ویشه‌کانی چالاکی
سیاسی هێزه کوردستانیه‌کان له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات و ده‌ورو نه‌قشی
بزاڤی کوردی له‌سه‌ر بیرورای گشتی جیهانی کرا. به له‌به‌رچاو گرتنی
ئه‌وه‌ی که کۆمه‌ڵه و یه‌کیه‌تی نیشتمانی ڕابۆردویه‌کی پڕر له
هاوخه‌باتی بۆ ماوه‌ی نزیک به سی ساڵیان له خۆیان تۆمار کردوه،
پێداگریه‌کی دوباره له‌سه‌ر ئه‌وه کراوه که له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات و
به‌رامبه‌ر به ڕای گشتی و مێدیای جیهانی پێویستیه‌کی زۆرتر هه‌یه که
هێزه کوردیه‌کان یه‌ک‌ده‌نگتر زاهیر بن. ئه‌م پێویستیه له نێوان دو
هێزی ناوبراودا، هه‌م زۆرتره و هه‌م له هه‌ل‌و‌مه‌رجێکی
ڕوخساوتردایه.
له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات هه‌ردوک حیزب له کۆمیته‌ی هێزه کورد و
کوردستانیه‌کان‌دا ئه‌ندامن و تێ‌ده‌کۆشن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و کۆمیته‌یه
بتوانێ له ئاست مه‌سه‌له گشتیه‌کانی پێوه‌ندی‌دار به کوردستانه‌وه
چالاکانه ده‌ور بگێڕێ.
له‌و دانیشتنه‌دا له لایه‌ن یه‌کیه‌تیه‌وه به‌ڕێزان، خه‌ڵاتی
شێخ‌جه‌ناب به‌رپرسی ڕاگه‌یاندن و عیلاقات، ئاری شێخ نوری به‌رپرسی
کۆمیته‌ی سۆئێد، عه‌بدولڕه‌زاق فه‌تاح کارگێڕی په‌یوه‌ندیه‌کان و
حه‌مه ڕه‌سوڵ مه‌حمود کارگێڕی په‌یوه‌ندیه‌کان، به‌شدار بوون. له
لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌وه هاوڕێیان جه‌عفه‌ر‌ئیلخانیزاده به‌رپرسی کۆمه‌ڵه
له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات، خالید سیاده‌ت به‌رپرسی کۆمیته‌ی سکاندیناڤی،
زاگرۆس خوسره‌وی به‌رپرسی پێوه‌ندیه‌کانی کۆمه‌ڵه له سکاندیناڤی و
حه‌مید زه‌مانی به‌رپرسی کۆمیته‌ی ستۆکهۆڵم به‌شدار بوون.
کۆمیته‌ی سکاندیناڤی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی
ئێران
ستۆکهۆڵم
2007-05-23
|