|
چاو پێکه‌وتن و دانیشتنی به‌رپرسانی کۆمه‌ڵه
و پارتی دێمۆکراتی کوردستانی عێراق له سۆئێد
له ڕیکه‌وتی
2007-05-28
له شاری ستۆکهۆڵم له نێوان به‌رپرسانی پارتی دێمۆکراتی کوردستانی
عێراق و کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران
کۆبونه‌وه‌یه‌کی دۆستانه به مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی پێوه‌ندی و
هاوکاری له ئاستی سکاندیناڤی‌دا به‌ڕێوه‌چو. پێویستی پشتگری هێزه
سیاسیه‌کانی پارچه‌کانی تری کوردستان له ماده‌ی 140که داوای
گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک و چه‌ند ناوچه‌ی‌تری کوردستان بۆ سه‌ر هه‌رێمی
کوردستان ده‌کا، یه‌کێک له ته‌وه‌ره‌کانی باسه‌کانی کۆبونه‌وه‌که بو.
هه‌ر دوو حیزبه‌که ئه‌ندامی کۆمیته‌ی هێزه کورد و کوردستانیه‌کانن،
که ئه‌وه وه‌ک ده‌رفه‌تێک بۆ کاری هاوبه‌ش له جیهه‌تی به‌رجه‌وه‌ندی
گشتی گه‌لی کورددا پێ‌داگری له سه‌ر کرا. له کۆتایی ئه‌م دانیشتنه‌دا
بڕیار درا که ئه‌و کۆبونه‌وانه له ئێستا به‌ولاوه به‌رده‌وامی
هه‌بێ و بناغه‌یه‌ک بێ بۆ هاوکاری زیاتر.
کۆمه‌ڵه شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمیته‌ی مه‌ڵبه‌ندی سکاندیناڤی
2007-05-30
|