|
هه‌واڵی گیان له ده‌ست دانی كاك نه‌بی مێنبه‌ری
به داخه‌وه ئاگادار بوین كه كاك نه‌بی مینبه‌ری ته‌مه‌ن
37
ساڵان خه‌ڵكی ئاوایی نییه‌ر برای هاوڕێی تێكۆشه‌ری ناو ڕیزه‌كانی
كۆمه‌ڵه هاوڕی فه‌رهاد مینبه‌ری، له كاتی كاركردن له تۆنێلێك‌دا له
جوانرۆ، به هۆی هه‌ڵمژینی گازه‌وه رۆژی پێنج‌شه‌مه رێكه‌وتی2007-06-07
گیانی خۆی له ده‌ست‌داوه. ڕوداوی دڵته‌زێنی گیان له ده‌ست دان و
سه‌ده‌مه دیتن له سه‌ر کار له ئێران و کوردستان دیارده‌یه‌کی
ئاساییه که ڕۆژانه گیان و له‌ش‌ساغی کرێکاران ده‌خاته
مه‌ترسیه‌وه.کاک نه‌بی له دوای مه‌رگی خۆی هاوسه‌ر و سێ منداڵی لی
به‌جێ ماوه، که له کۆمه‌ڵگای بێ‌ڕه‌حم و بی په‌نای ئێران‌دا،
ده‌که‌ونه به‌رده‌می چاره‌نوسیکی نادیاره‌وه.
ئێمه
وه‌ک کۆمیته‌ی کۆمه‌ڵه له نۆروێژ له گه‌ڵ هه‌مو ئه‌ندامان و
لایه‌نگرانی کۆمه‌ڵه له‌و ووڵاته، سه‌ره‌خۆشی خۆمان پێش‌که‌ش به
هاوڕێی خۆشه‌ویستمان کاک فه‌رهاد و باقی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌یان
ده‌که‌ین.
کۆمه‌له‌ی
شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران- کۆمیته‌ی نۆروێژ
2007-06-11
|