|
ڕێکخراوی لاوانی کۆمه‌ڵه له نۆروێژ چالاکی هونه‌ری نیشان‌دا
له‌سه‌ر بانگ هێشتنی ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بی
”مردم
بلوچستان”
بۆ به‌رنامه‌یه‌کی هونه‌ری سه‌باره‌ت به
به‌لوچستان، هاوڕێیانی ڕێکخراوی لاوانی کۆمه‌ڵه له نۆروێژ چه‌ند
چالاکی هونه‌ریان پێش‌که‌ش کرد.
له سه‌ره‌تاوه هاوڕێ هیوا عیزه‌تی هونه‌رمه‌ندی لاو و موزیک‌ژه‌ن،
په‌یامی ڕێکخراوی لاوانی خوێنده‌وه. پاشان هاوڕی خه‌باتی قوڕه‌یشی
هونه‌رمه‌ندی لاو و ده‌نگ خۆش به موزیکی هاوڕێ هیواوه چه‌ند گۆرانی و
سرودی پێش‌که‌ش کرد که زۆر به گه‌رمی له لایه‌ن به‌شدار بوانه‌وه
پێشوازی لێ‌کرا.
پێویسته ئاماژه به‌وه بکه‌ین که ڕێکخراوی لاوانی کۆمه‌ڵه له
نۆروێژ، تێده‌کؤشێ کۆمه‌ڵه و بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازانه‌ی کوردستان،
له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات به هه‌موان بناسێنێ. به‌شداری ئێمه له
به‌رنامه‌یه‌کی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری به‌لوچه‌کاندا، جیاواز له‌و
مه‌به‌سته پشتیوانیه‌کیشه له خه‌ڵکی مه‌حروم و زوڵم لێکراوی
به‌لوچستان.
ڕێکخراوی لاوانی کۆمه‌ڵه - نۆروێژ
2007-06-11
|