|
ڕاگه‌یاندنی کۆمیته‌ی ڕێکخراوی کۆمه‌ڵه له‌ده‌ره‌وه‌ی ولات
سه‌باره‌ت به سه‌پاندنی سزای ئیعدام به‌سه‌ر
"فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، عه‌لی حه‌یده‌ریان و فه‌رهاد وه‌کیلی‌دا.
خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان!
کۆر و کۆمه‌ڵه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان، مرۆڤ دۆستان وپارێزه‌رانی مافی
مرۆڤ!
حه‌وتو و مانگ نیه که‌له كوردستان هه‌واڵی گرتن،
ئه‌شكه‌نجه‌و ئیعدامی چالاكانی سیاسی له‌بواره جوراوجۆره‌كانی
خه‌باتی جه‌ماوه‌ریدا، بڵاو نه‌بێته‌وه‌و شه‌پۆلێك له‌قین‌و توڕه‌یی
له ناو گشت ئازادیخوازانی كوردستان‌و ئێران هه‌ڵنه‌خڕێنێ. ئیعدامی
سیاسی له كوردستان درێژه‌ی هه‌یه. له كاتێكدا هه‌موو دونیا‌و
رێكخراوه‌كانی پارێزه‌ری مافی مرۆڤ، ئیدانه‌ی سزای نائینسانی ئیعدام‌و
پێشێلكردنی مافی مروڤ له ئێران‌دا ده‌كه‌ن، له كاتێكدا قه‌یرانی
كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و ئابوری سه‌رانسه‌ری كۆمه‌ڵگای ئێران و
ده‌سه‌لاتی سیاسی له و ولاته‌دا گرتۆته‌وه، سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری
ئیسلامی به بێ هیچ شه‌رم‌و شكۆیه‌ك راست وه‌ك هێزێكی داگیركه‌ر
درێژه به به‌ڕێوه‌بردنی سزای ئیعدامی سیاسی له كوردستان ده‌دات.
له حه‌وتوی رابردودا فه‌رزادی که‌مانگه‌ر ماموۆستایکی شاری کامیاران
و، دوو چالاكی سیاسی دیكه به ناوه‌کانی
عه‌لی حه‌یده‌ریان و فه‌رهاد وه‌کیلی له لایه‌ن دادگاکانی رژیمی
جینایه‌تکاری کۆماری ئیسلامیه‌وه
حوكمی سزای ئیعدامیان به‌سه‌ردا سه‌پاوه.
ئێمه بڕیاری سزای نائینسانی ئیعدام به‌سه‌ر فه‌رزادی که‌مانگه‌ر و
عه‌لی حه‌یده‌ریان و فه‌رهاد وه‌کیلی و هه‌روه‌ها هه‌مو تێکۆشه‌رانی
سیاسی و چالاکانی بواری کۆمه‌لایه‌تی و مافی مرۆڤ به‌توندی
مه‌حكوم ده‌كه‌ین وبه‌م بۆنه‌وه داوا له هه‌موو حیزب و رێكخراوه
وچالاكانی مافی مرۆڤ له‌کوردستان و ئێران ده‌كه‌ین جۆن ده‌نگی
ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌دژی سزای ئیعدامی هیوا بوتیمار و عه‌دنانی
حه‌سه‌ن پوور به‌رز کرده‌وه، له به‌رامبه‌ر ئه‌و ئیعدامانه‌شدا
بێده‌نگ نه‌بن و به تووندی مه‌حكوومی بكه‌ن.
کومیته‌ی ڕێکخراوی کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئیران-
ده‌ره‌وه‌ی وڵات
17ی جولای 2008
|