|
به بۆنه‌ی کۆچی دوایی
کاک محه‌ممه‌دی مه‌لاوه‌یسی ناسراو به حەمەی سەقز
کاتێک کۆمەڵگایەک توشی قەیران دەبێت، ئەم قەیرانە ڕاستەوخۆ کاردەکاتە
سەر تاکەکانی کۆمەڵگاکەش. ئەم کار تێ‌کردنەش لە پەیوەندیەکانی
ئەندامانی ناو کۆمەڵگاکەشدا خۆ دەنوێنێ! توڕەیی، دەمارگرژی، لەناو
خۆدابون، ئیعتیاد، خۆکوژی، ... هەموی ئاسەواری کۆمەڵگایەکی ناسازن!
کاک محەممەدی مەلاوەیسیش (ناسراو بە حەمەی سەقز) یەکیک لە قوربانیانی
ئەم سیستەمە ناسازەیە کە باڵی بە سەر کۆمەڵگاکەماندا کێشاوه!
کاک محەممەد بۆ بەربەرەکانی لە گەڵ ئەم دیاردانەدا بو کە هەر لە
منداڵیەوە هاتە ریزی پێشمەرگەکانی کۆمەڵەوه که به بونه‌ی که‌م
ته‌منیه‌وه ماوه‌یه‌ک هه‌ر له ناو مه‌قه‌رکانی کۆمه‌ڵه ئه‌رکی پێ
ده‌سپێردرا تا ئه‌و ڕۆژه‌ی که وه‌ک ڵاویک توانی ده‌ست بداته چه‌کی
کۆمه‌ڵه و قاره‌مانانه له خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی‌دا به‌شداری بکا!
دوای ماوەیەک لە گوردانی کاوەی دیواندەرەدا سازمان درا. کاک محەممەد بە
تەواوی هەستیەوە و بەرپرسانە ئەرکەکانی بەڕێوە دەبرد. سه‌رئەنجام دوایی
هەڵۆدای هەندەران بو وە لە وڵاتی سوئید گیرسایەوه. ئەو لە شاری
یەوله‌ی سوئید دەژیا و کورێک و کچێکی هەبو. بەڵام بە داخەوە دێوەزمەی
مەرگ هەر زۆر زو بەرۆکی گرت و لە تەمەنی چل ساڵیدا (ڕۆژی
17ی
مانگی هه‌شت
2008)
کۆتایی بە ژییانی هات! یادی بەرز و بەڕێز بێت! بە هیوای ئەو ڕۆژەی هەمو
مرۆڤەکان لە دونیایەکی ئازاد و بەختەوەردا بژیین!
ئێمه له لایه‌ن کۆمیته‌ی ستۆکهۆڵم‌ی کۆمه‌ڵه‌وه سه‌ره‌خوشی خومان
به کچ و کوره‌که‌ی و بنه‌ماله و که‌س‌و کاری و هه‌مو پێشمه‌رگه‌کانی
کۆمه‌ڵه راده‌گه‌ینین.
کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمیته‌ی ستۆکهۆڵم
2008-08-21
|