|
به‌شداری کۆمیته‌ی ستۆکهۆڵم له بۆنه سیاسیه‌کاند!
به‌شداری کۆمیته‌ی ستۆکهۆڵم له
ساڵیادی پارتی دێمۆکراتی کوردستان!
وه‌فدێکی کۆمه‌ڵه که پێکهاتبو له هاوڕێیان زاگروس خوسره‌وی ئه‌ندامی
کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و که‌ماڵ بلوری به‌رپرسی کۆمه‌ڵه بۆ په‌یوه‌ندی
له‌گه‌ڵ حیزبه کوردستانیه‌کان، ئاماده‌ی ئاهه‌نگی
62
ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی دێمۆکراتی کوردستان بوون و پیرۆزبایی
کۆمه‌ڵه‌یان پێشکه‌شی ئه‌م یاده کرد که له ڕۆژی
23ی
مانگی ئاگۆست له ستۆکهۆڵمی پایته‌ختی سۆئێد به‌ڕێوه چوو.
به‌شداری کۆمیته‌ی ستۆکهۆڵم له
کۆڕی ماته‌مینی به‌ڕێز فاتیح ڕه‌سوڵ تێکۆشه‌ری دێرینی کوردستانی عێراق!
رۆژی
30
مانگی ئاگۆست له شاری ستۆکهۆڵم مه‌راسیمێک بۆ یادکردنه‌وه‌ی به‌ڕێز
فاتیح ڕه‌سوڵ له لایه‌ن حیزبی شیوعیه‌وه به‌ڕێوه چو. هاوڕێیانی
کۆمیته‌ی ستۆکهۆڵم ئاماده‌ی ئه‌و مه‌ڕاسیمه بوون و بروسکه‌ی
سه‌ره‌خۆشی کۆمه‌ڵه‌یان پێشکه‌ش به بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێز فاتیح ڕه‌سوڵ و
حیزبی شیوعی کوردستان کرد. له هه‌مان کۆڕدا هاوڕێ که‌ماڵ بلوری
ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ستۆکهۆڵم و به‌رپرسی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ حیزبه
کوردستانیه‌کان به نوێنه‌رایه‌تی کۆمیته‌ی هێزه سیاسیه کورد و
کوردستانیه‌کان وتارێکی پێشکه‌ش کرد.
كۆمیته‌ی ڕێکخراوی کۆمه‌ڵه له شاری ستۆکهۆڵم
2008-09-03
|