کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمیته‌ی سویس

Komala Party- Iranian Kurdistan 
Switzerland Committee

کۆبوونەوەی ساڵانەی ئەندامانی کۆمه‌ڵه‌ له‌ وڵاتی سوئیس ‌

به‌سه‌رکه‌وتووییه‌وه‌ کۆتایی پێهات

 

لە سەر بانگهێشتی کومیتەی کۆمەڵە لە وڵاتی سوئیس، ئەندامانی کۆمەڵە لەم وڵاتە، لە شاری Neuchatel ئامادەبوون و کۆبوونەوەی ساڵانەی خۆیان سازدا. کۆبوونەوەکە سەعات 2ی دوانیوەڕۆ بە بەشداریی زۆرینەی ئەندامانی کۆمەڵە لە وڵاتی سوئیس دەستی پێکرد. سەرەتا دەقیقەیەک بێدەنگی ڕاگیرا بۆ ڕێز گرتن لە یادی هەموو گیانبەختکردووانی کۆمەڵە. دواتر هاوڕێ میرزا مورادی بەرپرسی کومیتەی پێشوو گوزارشێکی لە چالاکیی کومیتە لە ساڵی رابردوودا پێشکەش بە ئەندامان کرد. دواتر هەر یەک لە هاوڕێیان ئیقباڵ کەریمیان، خالید حسێن­زادە و فەرامەرز سەجیم ئه‌ندامانی کومیته‌، سەبارەت بە ئەرک و کارەکانی کومیتە لە دەوره‌ی پێشوودا ڕا و بۆچوونی خۆیان دەربڕی. لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا، هەر یەک لە ئەندامانی کۆمەڵە لە وڵاتی سوئیس قسە و باس و ڕەخنە و پێشنیارەکانی خۆیان باسکرد و سەرجەم کاری کومیتە لە دەورەی رابردوودا سەرکەوتوو زانرا. بەشداربووانی کۆبوونەوەکە گەلێک پێشنیاری بە نرخ و باشیان هێنایە گۆڕێ و کەم و کووڕییەکانی کومیتەی پێشوویان دایە بەر باس و لێکۆڵینەوە.

بە شوێن پشوودانێکی کورت، لە بەشی دووهەمی کۆبوونەوەکەدا ئەندامانی نوێی کومیتەی کۆمەڵە لە وڵاتی سوئیس هەڵبژێردران کە بریتین لە هاوڕێیان، بەختیار عەلیار، ئیقباڵ کەریمیان، میرزا مورادی، خالید حسێن­زادە و فەرامەرز سەجیم. شایانی باسە هاوڕێیانی ئەندام بە دڵێکی ئاواڵاوە لە پڕۆسەی هەڵبژاردنەکەدا بەشدار بوون و بێجگەلە ناوبراوانی سەرەوە کەسانێکی دیکەش خۆیان بۆ ئەندامێتی کومیتەی کۆمەڵە لە وڵاتی سوئیس کاندید کردبوو. پێویست بە وتنە کە سەرجەم ئەندامانی کۆمەڵە لە وڵاتی سوئیس سوور بوون لە سەر ئەوەی بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی کۆمەڵە خۆ ماندوو بکەن و لە جاران زیاتر هاوکاریی کومیتە بکەن.

هەروەها لەو کۆبوونەوەیەدا هاوڕێ ئامانج عەزیزکەندی وەک بەرپرسی کار و باری ڕۆژهەڵات تی­ڤی له‌ وڵاتی سوئیس و هاوڕێ ڕەزا پەزیرا وەک بەرپرسی کار و باری ڕێ و ڕەسمەکانی کۆمەڵە له‌ سوئیس دیاری کران. کۆبوونەوەکە سەعات 6ی پاشنیوەڕۆ بە سەر و دڵخۆشییەوە کۆتایی پێهات.

هه‌روه‌ها ڕۆژی یه‌شەممە 7ی مانگی سێپتامبری 2008، یەک هەفتە پاش کۆبوونەوەی ساڵانەی ئەندامانی کۆمەڵە لە وڵاتی سوئیس، ئەندامانی هەڵبژێردراو بۆ کومیتەی نوێ، لە شاری Zürich کۆبوونەوە بۆ ئەوەی پلانی خۆیان بۆ دەوره‌ی داهاتوو داڕێژن و هەروەها ئەرکەکانی کاری کومیتە لە نێوان خۆیاندا دابەش بکەن. کۆبوونەوەکە سەعات 10ی بەر لە نیوەڕۆ دەستی پێکرد. پاش قسە و باسێکی زۆر و هەڵسەنگاندنی چالاکییەکان لە دەورەی ڕابردوودا ئەرک و بەرپرسایەتییەکان دابەشکرا.‌ کومیته‌ی نوێی کۆمه‌ڵه‌ له‌ وڵاتی سوئیس پلانی خۆی بۆ ده‌وره‌ی داهاتوو داڕشت و بۆ ڕاپه‌ڕاندنی باشتری ئه‌رکه‌ پێ­سپێردراوه‌کان هه‌ندێک بڕیاری ده‌رکرد، کۆبوونه‌وه‌که سه‌عات 2ی پاشنیوه‌ڕۆ‌ به‌ سه‌رکه‌وتووییه‌وه‌‌ کۆتایی پێهات.

 

کۆمیتەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران - سوئیس

2008 / 9 / 10

 

Web: www.komala.org
E-mail:komala.suisse@yahoo.de
Tel:  0041 76 5016 106

© Komala