|
گوزارشی ڕێپێوانی پشتگیری له زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی مانگرتو له
به‌ندیخانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران!
ڕۆژی شه‌مه
27/9/208
به بانگه‌وازی کۆمیته‌ی پشتگیری له زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی
مانگرتوانی کورد له به‌ندیخانه‌کانی کوماری ئیسلامی ئێران رێپێوانێک
له شاری یوتوبوری ولاتی سوید پێک هات؛ که کۆمه‌ڵه‌یه‌ی شۆرشگێری
زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێرانیش یه‌کێک له چالاکانی ناو کۆمیته و
پێک هێنانی رێپێوانه‌که بوو.
رێپێوانه‌که که کۆمه‌ڵیکی زوور به‌شداریان تێدا کرد
بوو سه‌عاتی ده‌وازده‌ی نیوه‌رۆ له ویتاپلاتسن کۆبونه‌وه و پاشان به
رێپێوان و شیعاردان به‌ره‌رو گوستاف ئادولف واته ناوه‌ندی شار
رێکه‌وتن. شیعاره‌کان که به زمانی کوردی و سوێدی دووپات ده‌کرانه‌وه
ئه‌وانه بوون ئێعدام کردن و ئه‌شکه‌نجه‌ی زیندانینی سیاسی و مه‌ده‌نی
نه‌مێنی و پزشکانی بێ سنور سه‌ردانی به‌ندیخانه‌کانی کۆماری ئیسلامی
ئێران بکه‌ن له نزیکه‌وه ئاگاداری زیندانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران
بن. پاشان له کۆتایدا له لایان کۆمیته‌وه به‌خێرهاتنی به‌شداربوان
کرا و قتعنامه‌ێک له لایان کۆمیته‌وه بۆ به‌شداربوان خوێندرایه‌وه و
داوا له پزشکان و رۆژنامه‌وانانی بێ‌سنور کرا که سه‌ردانی
به‌ندیخانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران بده‌ن تا له نزێکه‌وه ئاگاداری
زیندانینی به‌ندیخانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران بن.
کۆمهڵه‌ی
شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمیته‌ی یۆتۆبۆری
28.9.2008
 |