|
گوزارشی کۆبوونەوەی کومیتەی هاوکاریی هێزە کوردستانییەکان لە وڵاتی
سوئیس
لە گەڵ گرووپی پاڕڵمانتارانی سوئیس بۆ پرسی کورد
سەعات
1.15ی
پاشنیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە
1ی
ئۆکتۆبری
2008ی
زایینی، کومیتەی هاوکاریی هێزە کوردستانییەکان له وڵاتی سوئیس کە
پێکهاتبوون لە نوێنەرانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی
ئێران، حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران، یەکێتی نیشتمانی کوردستان،
یەکێتی دیمۆکڕاتی کورد لە سورییه، حیزبی شیوعی کوردستان، پارتی
سوسیالیستی کوردستان
PSK
و تهڤگهری سوسیالیستی کوردستان، وێڕای بەڕێز کاک نەوزاد کەریم
وتەبێژی ئەو کومیتەیە، بە پێی بڕیاری پێشوو، لەگەڵ گرووپی
پاڕڵمانتارانی سوئیسی بۆ پێوهندی گهلی کورد و ڕێکخراوی داکۆکی لە
گەلانی هەڕەشە لێکراو، لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی پاڕڵمانی سوئیس لە شاری
بێڕن کۆبوونەوەیەکیان پێک هێنا.
سەرەتا کاڕڵۆ سۆمارۆگا (Karlo
Sumarug)
سەرپەرەستی گرووپی پاڕڵمانتارانی سوئیس، خۆشحاڵیی خۆی له دیدار لەگەڵ
کومیتەی هاوکاریی هێزە کوردستانییەکان دەربڕی و گوزارشێکی لە کار و
چالاکیی ئەو گرووپە له پێوهندی لهگهل کورددا پێشکەش بە میوانان
کرد. سەرپەرەستی گرووپی پاڕڵمانتارانی سوئیسی بۆ پێهوهندی لهگهڵ
گهلی کورد، باسی سەفەری ساڵی ڕابردووی گرووپەکەی بۆ باشووری کوردستان
و دیدار و چاوپێکەوتنەکانی لەگەڵ بەرپرسانی کورد و حیزبە
کوردستانییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد و ئاکامی سەفەرەکەیانی بەرز
نرخاند. پاشان دوکتور فەوزی قەدوور نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان
لە سوئیس و ئەندامی گرووپی هاوکاریی سوئیسی و کورد، لە سەر وەزعی
ناوخۆی باشووری کوردستان قسە و باسێکی پێشکەش بە بەشداربووانی
کۆبوونەوەکە کرد. ناوبراو وێڕای ئاماژە بە هەندێک لە گیر و گرفتەکانی
ئەمڕۆی کوردستان و حکوومەتی هەرێم، تیشکی خستە سەر دۆخی ئەمنی کوردستان
و ئازادیی ڕادەربڕین و ڕۆژنامەوانی و دەسکەوتەکانی ئەمڕۆی گەلی کورد لە
باشووری کوردستان. پاشان هەر کام لە نوێنەرانی حیزب و لایەنە
کوردستانییەکان لە هەر چوار پارچەی کوردستان، وتەکانی خۆیان پێشکەش
کرد. بەڕێز کاک خالید حسێنزادە نوێنەری کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی
کوردستانی ئێران، لە بەشێک لە وتەکەیدا، ئاماژەی بە مانگرتنی بەرینی
زیندانیانی سیاسی و مهدهنیی کورد لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامیدا
کرد و ئاماژهی به دووباره بونهوهی قتلهزنجیرهییهکان کرد که
به زۆری له تاران و شاره گهورهکانی ئێراندا به دهستی
بهکرێگیراوانی لیباس شهخسی بهڕێوه چووه و ئهمجارهیان له
کوردستان خهریکه دوپات دهبێتهوه و ئیشارهی به ڕهشهکوژیی لانی
کهم سێ کهس له شارهکانی کودستان کرد و داوای لە گرووپی
پاڕڵمانتارانی سوئیس بۆ پرسی کورد کرد پشتیوانی خۆیان لە زیندانیانی
سیاسی کورد درێغ نەکەن و زەخت بخەنە سەر کۆماری ئیسلامی ههتا ملکەچی
ویست و داخوازییەکانی ئەو بەندکراوانە بێت و بۆ برگری له و کوشتاره
نامرۆڤانهیهی کۆمای ئیسلامی ههنگاو ههڵگرن. ههروهها له
چاوپێکهوتنێکی تایبهت دا هاوڕێ خالید حسێن زاده نۆنهری کۆمهڵه
لهگهڵ بهڕێز دوکتور ئویگێن داڤید
Dr. Eugen David))
جێگری سهروکی ئهو گرووپه پاڕلمانتارانهدا بهڵێنی وهرگرت که له
داهاتوودا زیاتر له سهر مهسهلهی کورد و پێشێلکاریهکانی مافی مرۆڤ
له کوردستان و ئێران به تایبهت کار بکا و له سهر چۆنیهتی
کارکردنیان پێکهوه بیروڕایان گۆڕیهوه.
پاڕڵماتنارانی سوئیسی بەشدار لەو کۆبوونەوەیە هەر کامە، لە وتەکانیاندا
خوشحاڵی خۆیان لەو چاوپێکەوتنە دەربڕی و داوایان لە کومیتەی هاوکاریی
هێزە کوردستانییەکان کرد لەگەڵ ئەو گرووپە پاڕڵمانتارە سوئیسییە لە
پێوەندی هەمیشەییدا بن. شایانی باسە یەکێ لە ژنە پاڕڵمانتارە
سوئیسییەکان کە لە سەفەری ساڵی ڕابردووی گرووپەکەیان بۆ باشووری
کوردستان بەشدار بوو، وێڕای باسکردنی ئاکامەکانی ئەو سەفەرە و لایەنە
بە نرخەکانی، ڕەخنەی لە دۆخێک گرت کە ژنانی کوردستان بە هۆکارگەلی
ئایینی و کلتووری لە ژێر گوشاردان و ئاواتی ئەوەی خواست و داوای کرد بۆ
باشتر کردنی دۆخی ژنانی کوردستان هەنگاوی کاریگەرتر هەڵگیرێ و لە ڕێگەی
ئەو کومیتەوە بانگێهێشتی گشت لایەن و ڕێکخراوەکانی پارێزەری مافی ژنان
لە کوردستانی کرد بۆ بە دی هێنانی ئەو ئامانجە هەنگاو هەڵگرن.
شایانی باسە وێڕای کومیتەی هاوکاریی هێزە کوردستانییەکان، چەند گرووپی
دیکەی کوردستانی لەوانە، ڕێکخراوی چاک دژ بە ئەنفال و جینۆسایدی گەلی
کورد، بەشدار بوون. نوێنەری رێکخراوی چاک لە قسە و باسەکەی خۆیدا،
داوای لە گرووپی پاڕڵمانتارانی سوئیس بۆ پرسی کورد کرد کارەساتی ئەنفال
وەک جینۆسایدی نەتەوەیی بناسێنن و لایەنی سوئیسیش لە بەرانبەر ئەو
داوایەدا بەڵێنی لێکۆڵینەوەی زیاتری لە بواری قەزایی و حقووقی دا.
کۆبوونەوەکە سەعات
14.45ی
پاشنیوەڕۆ لە ناو ڕەزامەندیی هەر دوو لایەندا کۆتایی پێ هات و وەفدی
میوان لە لایەن گرووپی پاڕڵمانتارانی سەوئیسیەوە بەڕێ کران.
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران _ سوئیس
2008-10-02
چهند وێنه لهو چاوپێکهوتنه





 |