|
ڕاپۆرتی به‌رێوه‌چونی خۆپیشاندان له شاری ڤه‌نکوڤه‌ری کانه‌دا له
پشتیوانی له زیندانیه سیاسی و مه‌ده‌نیه‌کانی مانگرتو
رۆژی یه‌کشه‌مه
5ی
ئۆکتوبه‌ر له کاتژمێر
1تا
3ی
پاش نیوه‌رۆ ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له کورده‌کانی چالاک له بواری سیاسی
و فه‌رهه‌نگی و ئه‌ندامانی رێکخراوه سیاسی و مه‌ده‌نیه‌کانی نیشته‌جێی
شاری وانکوڤه‌ر له ناوه‌ندی ئه‌م شاره له سه‌ر شه‌قامی رابسۆن و
بوڕاڕد کۆ بونه‌وه.
خۆپیشانده‌ران وێرای هه‌لگرتنی کۆمه‌لێک دروشم به زمانی ئینگلیسی له
پشتیوانی له زیندانیه‌کان و داوای ئازاد کردنیان و هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی
بریاری له سێداره‌دان بو زیندانیانی سیاسی و هه‌روه‌ها سه‌رهه‌ڵدانی
شیعار سه‌رنجی کۆمه‌لێکی زور له خه‌لکی ئه‌م شاره‌یان بۆ بارودۆخی
زیندانه‌کان له ئێران و به‌تایبه‌تی زیندانیه کورده‌کان راکێشا. له
کۆتائیدا به‌یانیه‌یه‌ک له لایه‌ن کومیته‌ی پشتگیری له زیندانیه
سیاسیه‌کان که چه‌ندین خالی له‌به‌ر گرتبو له‌وانه: هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی
حوکمی له سێداره‌دانی زیندانیه سیاسیه‌کان له ئێران، ئازاد کردنی
ده‌سبه‌جێی زیندانیه سیاسی و مه‌ده‌نیه کورده‌کانی مانگرتو، رێگا به
ئه‌منێستی ئینترنه‌شنال و رێکخراوی چاوه‌دێری مافی مرۆڤ بدرێت له گه‌ل
زیندانیه‌کان دیدار بکه‌ن، هه‌روه‌ها داوا له ده‌وله‌تی کانه‌دا کرا
گوشار بخاته سه‌ر حکومه‌تی ئێران بو ولام دانه‌وه‌ی داخوازی زیندانیه
مانگرتوه‌کان و هه‌روه‌هابه‌یانیه‌یه‌ک له لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌ی جیهانی
ئاشتی و مافی مرۆڤ پێشکه‌ش کرا که پێشوازی باشی لێ‌کرا.
شایانی باسه که کومیته‌ی پشتیوانی له زیندانیه سیاسیه‌کان پێک
هاتبو له:
1.
کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمتکێشانی کوردستانی ئێران
2.
حیزبی دیموکراتی کوردستان
3.
ریکخراوی خه‌باتی کوردستانی ئێران
4.
کۆمه‌ڵه‌ی کامیونیتی کورد له بریتیش کلۆمبیا
5.
کۆمه‌ڵه‌ی لاوانی کوردی بریتیش کلۆمبیا
6.
ناوه‌ندی چاک
کۆمیته‌ی کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران –
ڤه‌نکوڤه‌ر
5ی
ئۆکتۆبه‌ری
2008


 |