|
پرسه و سه‌ره‌خۆشی
به داخ و په‌ژاره‌ی زۆره‌وه هه‌واڵمان پێ گه‌یشت که خاتوو مێهری
دانش، هاوسه‌ری هاوڕێ قوباد محه‌ممه‌دی و کوڕه نازدار و
چاوگه‌شه‌که‌یان دیار محه‌ممه‌دی له ڕووداوێکی دڵته‌زێندا له نێوان
تورکیه و یونان به هۆی نوقم بوونی به‌له‌مه‌که‌یان له ئاودا گیانیان
له ده‌ست داوه. هه‌روه‌ها چه‌ند که‌سی دیکه له دۆستان و لاینگرانی
کۆمه‌ڵه که له خزمه‌کانی هاوڕێ قوباد محه‌ممه‌دی بوون، به
ناوه‌کانی غه‌زاڵه، سوره‌یا، نه‌شمیل و نه‌سرین محه‌ممه‌دی و
هه‌روه‌ها په‌رویز ناسری و نه‌وزاد شێخ وه‌یس له‌و ڕووداوه‌دا تێدا
چوون و له ئاودا خنکاون.
به‌م بۆنه‌یه‌وه کومیته‌ی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی
کوردستانی ئێران له وڵاتی سوئێس، له له‌یه‌ن هه‌موو کادر و ئه‌ندامان
و لاینگرانی کۆمه‌ڵه له سوئیس، خه‌م و په‌ژاره‌ی خۆی ده‌رده‌بڕێ و
سه‌ره‌خۆشی له خانه‌وادی به‌ڕێزی خاتوو مێهری دانش و به تایبه‌ت
هاوڕێ قوباد محه‌ممه‌دی ده‌کات و له خه‌میاندا به‌شداره. هه‌وه‌ها
سه‌ره‌خۆشی ده‌که‌ین له خانه‌واده‌ی ئه‌و چه‌ند که‌سه‌ی دیکه‌ش و له
خه‌میاندا خۆمان به‌شدار ده‌زانین.
داوا له هه‌موو هاوڕێیان و لاینگران و دۆستانی کۆمه‌ڵه و هه‌موو
کوردستانییه به‌ڕێزه‌کان ده‌که‌ین به به‌شداریکردن له پرسه و
سه‌ره‌خۆشیی ئه‌و ئازیزانه، یان به نووسینی په‌یامی سه‌ره‌خۆشی له
سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌کان و به پێوه‌ندیی گرتن له ڕێگای ته‌له‌فوونه‌وه،
باری قورس و گرانی ئه‌م خه‌مه گه‌وره‌یه له سه‌ر شانی خانه‌واده‌ی
ئه‌و ئازیزانه سووک بکه‌ن.
کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران - کومیته‌ی سوئیس
2008-12-07
|