كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
کۆمیته‌ی هۆله‌ند

Komala Party- Iranian Kurdistan
Committe in Holand

      

 

دیدارى نیوان کومه‌له‌ و پارتى ئازادى کوردستان

 

روژى چوارشه‌مه‌ ریکه‌وتى 21 ژانویه‌ى 2009 له‌ شارى ئایندهوفنى ولاتى هوله‌ند هه‌یئه‌تیکى پارتى ئازادى کوردستان به‌ سه‌رپه‌رشتى به‌ریز ئه‌فشار ئه‌قده‌سى و ئه‌ندامه‌تى به‌ریزان چیمه‌ن که‌مالى ئه‌ندامى مه‌جلیسى گشتى و به‌رپرسى کومیته‌ى هوله‌ند و بیژه‌ن زیبایى به‌رپرسى کومیته‌ى ئالمان و که‌مال که‌ریمى ئه‌ندامى کومیته‌ى هوله‌ند سه‌ردانى کومه‌له‌یان کرد.

هه‌یئه‌تى پارتى ئازادى کوردستان له‌ لایه‌ن هاورییان ئه‌حمه‌د مورته‌زایى به‌رپرسى ته‌شکیلاتى ئوروپاى ناوه‌ندى کومه‌له‌ و توفیق ئه‌لیاسى به‌رپرسى ته‌شکیلاتى کومه‌له‌ له‌ هوله‌ند پیشوازییان لیکرا.

له‌ دانیشتنیکى دوستانه‌دا باس له‌ پته‌وترکردنى په‌یوه‌ندى نیوان هه‌ر دو لا کرا. هه‌روه‌ها باس له‌ هه‌ل و مه‌رجى سیاسى ئیستاى ئیران و کوردستان کرا.

هه‌ماهه‌نگى و هاوکارى هه‌رچى زیاترى هه‌ردولا بو ناساندنى کیشه‌ى گه‌لى کورد به‌ ناوه‌ند و ریکخراوه‌ پیشکه‌وتنخوازه‌ ئوروپاییه‌کان ته‌وه‌ریکى دیکه‌ى باسه‌کان بو.

له‌ کوتاییدا هه‌یئه‌تى پارتى ئازادى کوردستان له‌ لایه‌ن هاورییانى کومه‌له‌وه‌ به‌ گه‌رمى به‌رى کران.


 

کومه‌له‌ى شورشگیرى زه‌حمه‌تکیشانى کوردستانى ئیران - کومیته‌ى هوله‌ند

 

© Komala 2009