|
ڕۆژی کۆمه‌ڵه له ستۆکهۆڵم ڕێزی لی گیرا!
ئێوارێی رۆژی شه‌نبه
31ی
مانگی ژانویه‌ی
2009
به به‌شداری زیاتر له
500
که‌س ڕێز له
26ی
ڕیبه‌ندان رۆژی کۆمه‌ڵه گیرا. له‌و بۆنه‌یه‌دا نوێنه‌رانی حیزب و
ڕێکخراوه سیایه‌کان، تێکۆشه‌رانی سیاسی، پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی
کۆمه‌ڵه و لایه‌نگران و ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه و کۆمه‌ڵێک له گه‌نجانی
کوردی دانیشتوی ستۆکهۆڵم به‌شداریان کرد.
به‌شی یه‌که‌می به‌رنامه‌که که به‌شێکی سیاسی بو به وتاری کۆمیته‌ی
ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد که له لایه‌ن هاوڕێ به‌دری
ته‌وحیدیه‌وه پێشکه‌ش کرا. لێکدانه‌وه‌یه‌کی کورتی قه‌یرانه‌کانی
ڕێژیمی ئێران و ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی بونه‌ته هۆی ماڵ‌وێران کردنی
زۆرینه‌ی خه‌لکی ئێران یه‌کێک له ته‌وه‌ره‌کانی وتاره‌که‌ی هاوڕێ
به‌دری بو:
هه‌تا ئێستاش هێچکام له بوحرانه‌کانی ئه‌و حکومه‌ته ڕو له کۆتایی
نیه. بوحرانی سیاسی، بوحرانی حکومه‌تی و له هه‌مویان گرینگتر بوحرانی
ئابوری رۆژ له گه‌ل ڕۆژ خراپتر و قولتر ده‌بنه‌وه.
له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا هه‌روه‌ک ساڵانی ڕابۆردو، کۆماری ئیسلامی
مه‌نفورترین و به‌دنێوترین حکومه‌تی جیهانه، په‌ره‌پێده‌ری سه‌ره‌کی
تێرۆریسم و ئیفراتیگه‌ری ئیسلامی له هه‌مو دنیا و به تایبه‌ت له
ئێراق و فه‌له‌ستین هه‌ر ئه‌وانن. له لایه‌که‌وه پشتیوانی ئه‌سڵی
حیزبوڵا و حه‌ماسن، له لایه‌کی دیکه‌وه په‌ره‌پیده‌ری کێشه‌ی شیعه و
سونین له ناوخۆی ئێران و له ووڵاتانی ده‌وروبه‌ریش. له هه‌مان کاتدا
که له کوردستان و به‌لوچستان بۆ وروژاندنی هه‌ستی خه‌ڵک، چه‌ند
مه‌لای سونی ده‌گرن و شکه‌نجه‌یان ده‌که‌ن هه‌ر له‌و ناوچه‌یه‌دا
ئه‌نساروئیسلام و ده‌سته‌جاتی تێرۆریستی سونی به هێز ده‌که‌ن.
له به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانیدا هاوڕی به‌دری ئاماژه‌ی به بزوتنه‌وه
کۆماڵایه‌تیه‌کان کرد و کوتی:
بزوتنه‌وه‌ی خوێندکاران و ژنان و کرێکاران به بێ ڕه‌حمیه‌وه سه‌رکوت
ده‌کرێ. له ساڵی ڕابۆردودا کریکارانی ئێران خه‌بات و تێکۆشانێکی
به‌رینیان له دژی کۆماری ئیسلامی و کارفه‌رمایان و بۆ ئه‌ستاندنی
مافه‌کانی خۆیان برده پێشی. ئه‌گه‌ر ساڵی
2007
مانگرتن و موبارزاتی کرێکارانی ئوتوبوسی تاران له دنیادا ده‌نگی
داوه، ساڵی
2008
ئه‌وه مانگرتنی
5000
کرێکاری نه‌یشه‌که‌ری هه‌فت‌ته‌په له به‌هاری رابۆردودا و گیران و
دادگایی کردنی پێنج که‌س له نوێنه‌رانی ئه‌وان بو که چوه سه‌ر تیتری
هه‌واڵه‌کانه‌وه.
وتاری هاوڕێ به‌دری به‌و قسانه‌وه کۆتایی پێهات:
ئێمه تێده‌کۆشین بۆ لێک نزیکبونه‌وه و یه‌ک گرتنه‌وه‌ی هه‌مو هێزی
ئینسانی کۆمه‌ڵه و رۆ له هه‌مو پێشمه‌رگه و تێکۆشه‌رانی دێرینی
کۆمه‌ڵه و هه‌مو ئه‌وانه‌ی دڵیان بۆ کۆمه‌ڵه لێده‌دا، ده‌ڵێێن که
کوردستان زۆرتر له هه‌میشه پیویستی به یه‌ک کۆمه‌ڵه‌ی به هێز و
یه‌کگرتو هه‌یه.
کۆمه‌ڵه له پێناو خۆش کردنی زه‌مینه بۆ یه‌کسانی بی ئه‌ملاولای مافی
ژنان له‌گه‌ل پیاوان و سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واری فه‌رهه‌نگی دواکه‌وتوانه
و پیاومه‌زنانه خه‌بات ده‌کا. لێره‌وه و له‌و تریبونه‌وه و له
لایه‌ن کۆمه‌له‌وه ڕوده‌که‌مه هه‌مو پیاوانی به‌رابه‌ریخوازی
کوردستان، تێکۆشه‌رانی سیاسی، سه‌رکردایه‌تی حیزبه‌کان، ڕۆژنامه‌نوسان
و هه‌روه‌ها ژنانی تێکۆشه‌ر که نه‌یه‌ڵین دیارده‌ی توندوتیژی دژ به
ژنان له کوردستان درێژه په‌یدا بکا. توندوتیژی و ئه‌زیه‌ت و ئازاری
ژنان له ژێر هه‌ر نێوێک و به هه‌ر شێوازێک بێ خاڵی نێگاتیڤی کولتوری
کوردی و مایه‌ی نه‌نگ و عه‌یبی کۆمه‌لگای ئێمه‌یه. کۆمه‌لگایه‌ک که
ژنان و منداڵانی خۆی سه‌رکویر و سه‌رکوت کا، هیچکات ناتوانێ خۆی ڕزگار
کا. توندوتیژی دژ به ژنان که به‌شی هه‌ره زۆری له کونجی ماڵدا و
به شاراوه‌یی ئه‌نجام ده‌درێ و هه‌واڵه‌که‌ی له نێو خێزاندا کپ
ده‌کرێ، له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا که‌م نیه. خه‌بات له دژی ئه‌و
دیارده‌یه ده‌که‌وێته سه‌رشانی هه‌مو ژن و پیاوێکی به‌رابه‌ریخواز.
پاشان نوێنه‌رانی ڕێکخراوه کوردی و ئێرانی و سۆئێدیه‌کان هه‌رکام
په‌یام و بروسکه‌ی پیرۆزبایی خۆیان به‌و بۆنه‌وه پێشکه‌ش کرد. له
نێوان وتاره‌کاندا چه‌ندپارچه شیعر و سرود پێشکه‌ش کرا.
به‌شی دوهه‌می ئه‌و به‌رنامه‌یه به‌شێکی هونه‌ری بو، که تێیدا
هونه‌رمه‌ندان کاک نه‌جمه‌دینی غوڵامی و کاک میکائیل به پێشکه‌ش کردنی
سرود و گۆرانی به‌رنامه‌که‌یان ڕازاندبوه‌وه. کاک نه‌جمه به ده‌نگه
پڕ هه‌سته‌که‌ی خۆی چه‌ند سرودێک له سروده‌کانی کۆمه‌ڵه، له‌وانه
سرودی فواد ڕۆڵه‌ی ئاگر و خوێنی پێشکه‌ش کرد که کاریگه‌ریه‌کی
تایبه‌تی کرده سه‌ر به‌شدار بوانی مه‌راسیمه‌که. هاوڕێ فاتمه‌ی
موحه‌مه‌دی، تێکۆشه‌ری دێرینی ڕیزه‌کانی کۆمه‌ڵه چه‌ند گۆرانی به
سۆزی پێشکه‌ش کرد و هونه‌رمه‌ندانی لاو، چیا و ژیار پارچه‌یه‌ک موزیکی
جوانیان پێشکه‌ش کرد. گۆرانی و سرود و هه‌ڵپه‌ڕکێ تا سه‌عات دوازده‌ی
شه‌و درێژه‌ی بو. به‌رنامه‌که له که‌ش وهه‌وایه‌کی زۆر گه‌رموگوڕدا
پاش شه‌ش سه‌عات چالاکی سیاسی و هونه‌ری کۆتایی پێهات.
به‌ڕێوه
چونی ڕێک و پێك و پڕ شکۆی مه‌راسیمی ڕۆژی کۆمه‌ڵه‌ی ئه‌و ساڵ به‌رهه‌می
چالاکی و تێکۆشانی کۆمه‌ڵێک له ئه‌ندامان و لایه‌نگران و دۆستانی
کۆمه‌ڵه بو. تیمی تێلێویزیۆنی ڕۆژهه‌ڵات تی‌ڤی هه‌مو ئه‌و
به‌رنامه‌یه‌ی تۆمار کردوه که له ڕۆژانی داهاتودا بڵاو
ده‌کرێته‌وه.
کۆمیته‌ی ڕیکخراوی کۆمه‌ڵه له ستۆکهۆڵم
2009-02-03


 |