|
ڕۆژی کۆمه‌ڵه له شاری یۆتۆبوری وه‌ڵاتی سۆئید ڕێزی لێ‌گیرا!
ڕۆژی شه‌مه 7ی مانگی فوریه ڕۆژی کۆمه‌ڵه له شاری یۆتۆبۆری به
به‌شداری سه‌دان که‌س له مێوانان و دۆستان و پێشمه‌رگه دێرینه‌کان و
ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه و نۆێنه‌رانی حیزبه سیاسییه‌کان
وکه‌سایه‌تییه‌کان له که‌ش وهه‌وواییکی شاد و پر له دڵسۆزیدا ڕێزی
لێ‌گیرا!
ڕێ وڕه‌سمه‌که به دوای ساتێک بێده‌نگی بۆ ڕیزگرتن له کاک حه‌مه
حوسێنی که‌ریمی و هه‌مو گیانبه‌ختکردوانی ڕێگای ئازادی و سۆسیالیزم
به سرودی کۆمه‌ڵه وه ده‌ستی پێ‌کرد. له به‌شی یه‌که‌می
به‌رنامه‌که‌دا هاوری ساڵاری ئاشناگه‌ر وتاری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی
کۆمه‌ڵه‌ی پێشکه‌ش کرد. که تێدا ئاماژه‌ی به ئه‌وه کرد که ئه‌و ڕێ
وره‌سمه بۆ ڕێزلێنانه له 9ساڵ خه‌باتی نهێنی کۆمه‌ڵه وسی ساڵ
خه‌باتی ئاشکرای کۆمه‌ڵه وپه‌یمان تازه‌کردنه‌وه‌یه بۆ وه‌دیهێنانی
ئامانجه‌کانی کۆمه‌ڵه و درێژه‌دان به ڕێبازی کاک حه‌مه حوسێنی
که‌ریمی و هه‌مو ئه‌وانه‌ی گیانیان له پێناو ئامانجه به‌رزه‌کانی
کۆمه‌ڵه بۆ ڕزگاری له سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی و هه‌مو زۆڵم و زۆرییه‌ک
وڕێگا هه‌موار کردن بۆ سوسیالیزم وکۆمه‌ڵگایه‌کی شیاوی مرۆڤ‌دا به‌خت
کرد.
له وتاره‌که‌دا ئاماژه به قه‌یرانی ئابووری جیهانی وچۆنیه‌تی
هه‌ڵویستی به په‌له‌پرۆزانه وسه‌ر لێشیواونه‌ی کاربه‌ده‌ستانی
حکوومه‌تی ئیسلامیی ئێران له به‌رامبه‌ر به قه‌یرانی ئابوری جیهانی و
ئاڵۆ گۆری سه‌روک کۆماری ئامریکا کرا، هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه کرا که
ئێستا کێشه‌ی ئێران زۆرتر بۆته کێشه ومه‌سه‌له‌یکی جیهانی. له
درێژه‌ی وتاره‌که دا ئاستی ناخۆیی ئێران و ئاسه‌واری قه‌یرانی ئابوری
له ئێران وهاتنه خواری قیمه‌تی نه‌وه‌ت و ئاسه‌واری له سه‌ر ژیان و
گۆزه‌رانی خه‌ڵک باس لێ‌کرا. هه‌روه‌ها په‌نا بردنی حکوومه‌ت بۆ سه‌رکۆت
و تۆند و تیژی ودژایه‌تی زۆرتر له گه‌ڵ ئازادی و له‌لایه‌کی دیکه‌وه
حه‌ولی کاربه‌ده‌ستانی حکوومه‌ت بۆ له ناو بردنی ئاسه‌واره‌کانی
جینایه‌تی ساڵانی پێشوی له وانه له ناو بردنی ئاسه‌واری گۆره به
کۆمه‌ڵ نێژاروه‌کانی گۆڵزاری خاوه‌ران وله ناو بردنی ئاسه‌واری
تاوانه جینایه‌تکاره‌کانی ساڵانی 67 وپێشوی حکوومه‌تی ئیسلامیی ئێران
کرا. له سه‌ر گرینگی کوردستان و چه‌ند قات بوونی ئه‌و تۆند وتیژیانه
له کوردستان و سه‌ردیری ئه‌رکه‌کانی هه‌نوکه‌ییه‌کانی کۆمه‌ڵه قسه
کرا. که له‌وانه له سه‌ر ئه‌رکی کۆمه‌ڵه بۆ پێک هێنانی یه‌کگرتوویی
له ناو هێزی ئینسانی کۆمه‌ڵه و پێویستی کوردستان به یه‌ک کۆمه‌ڵه‌ی
به هێز ویه‌کگرتوو پێداگری کرا.
پته‌وتر کردنی هه‌وله‌کانی کۆمه‌ڵه بۆ پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی
کوردستانی له نیوان که‌سایه‌تی وهێزه سیاسییه‌کانی به‌ده‌ربه‌ستی
کوردستانی سه‌رای بیر وبۆچونی جیاواز وه‌ک ئه‌رکێکی گرینگی کۆمه‌ڵه بۆ
جاریکی دیکه ئاماژه‌ی پێکرا. هه‌روه‌ها پێکهینانی به‌ره‌یه‌کی
دیمۆکرات وسکۆلار وئازادیخواز له هێزه‌کانی دیموکرات و نه‌وته‌وه
زۆڵملێکراوه‌کانی ئێران بۆ دامزراندنی فێدارلیزم ودێمۆکراسی
ته‌وه‌ر‌ه‌یه‌کی دیکه له باسه‌کانی وتاره‌که بوو.
له کۆتایی وتاره‌که ئاماژه به ئه‌وه کرا که ئێمه وه‌ک کۆمه‌ڵه
به زانینی دژواری ڕێگایه‌ک که گرتوومانه‌ته به‌ر، شێلگیرانه
به‌رده‌وامین بۆ وه‌دیهێنانی ئامانجه‌کانی کۆمه‌ڵه، گه‌رچی بڕینی ئه‌و
ڕێگایه سه‌رکه‌وتنی گه‌وره وتێشکان وهه‌ڵه وده‌ستکه‌وتی تێدا بوه،
به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرینگه کۆمه‌ڵه شێلگیرانه بۆ وه‌دیهێنانی ئاڵوگۆری
بنه‌ره‌تی بۆ به‌رژه‌وندی گشتی کۆمه‌ڵگای کوردستان خه‌بات ده‌کا. بۆ
ئه‌و مه‌به‌سته‌ش روومان له ئێوه مرۆڤه به‌ده‌ربه‌سته‌کانه که له
گه‌ڵمان بن و پشت وپه‌نامان بن و یارمه‌تیده‌رمان بن، روومان له ئێوه
لاوانه تابه هێزو بیری نوی ئێوه وته‌جروبه‌ی ئێمه ئامانجه‌کانمان
وه‌دی بینن!
به دوای پێشکه‌ش کردنی په‌یامی پڕ له هه‌ست ودڵسۆزانه‌ی کۆمیته‌ی
هێزه کوردستانییه‌کان که بریتین له (یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان،
پارتی دیموکراتی کوردستان، حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، حیزبی
شیوعی کوردستان، حیزبی کوردی فه‌یلی عێراق، یه‌کتیا دیموکراتا کورد له
سوریا وحیزبی
زه‌حمه‌تکیشانی کوردستان، پارتی سوسیالیستی کوردستان
کۆمه‌ڵه) که له لایه‌ن نوێنه‌ری حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی
ئێرانه‌وه پێشکه‌ش کرا، به دواییدا بروسکه و په‌یامی فیدراسیونی
یارسانییه‌کانی سوئید خویندراییه‌وه ودواتر ئاماژه به بروسکه و
په‌یامی هێزه سیاسیه‌کانی دیکه له‌وانه حیزبی دیمۆکراتی کوردستان و
کۆمه‌ڵه‌ی سوسیال دیموکراتی کورد له سوئید و ناوه‌ندی کولتور وخویندنی
کوردی کرا. به سپاس وپێزانی له لایه‌ن کۆمه‌ڵه وه وه‌ڵام
درایه‌وه و ڕێ وره‌وسمه که له به‌شی دوومدا به ده‌نگی خۆشی کاک
فه‌ریبۆرزی که‌رمی و هه‌ستی پرسۆزی وچریکه‌ی هۆنه‌رمه‌ندی ده‌نگ خۆش
ئه‌رده‌ڵان، که‌ش وهه‌واییه‌کی وای خۆڵقاند، که شه‌وییکی شاد وپڕ له
خۆشی وهاوده‌نگی و ئۆمێدی له نێو دڵان‌دا پێک هێنا وتادره‌نگانێکی شه‌و
درێژه‌ی خایاند.
کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری ز‌ه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران
رێکخراوه‌ی شاری یۆتۆبۆری سوئید
2009-02-07

|