E-Mail

په‌یامی کۆمیتهی هاوکاری هێزهسیاسیهکوردو کوردستانیهکان

لهشاری یۆتۆبۆری له‌ مه‌راسیمی ڕۆژی کۆمه‌ڵه‌(20090207)

 

بهڕێزان، ئامادهبووان ئهندامان و لایهنگرانی کۆمهڵهی شۆڕشگێڕی زهحمهتکێشانی کوردستانی ئێران

 

پێشهکی بهبۆنهی 26ی ڕێبهندان ڕۆژی کۆمهڵه له کانگای دڵمانهوه پیرۆزباییهکی گهرم ئاراستهی سهرجهم ئهندامان و کادیران و لایهنگرانتان دهکهین و سهری ڕێزو نهوازش بۆ هاوڕێی تێکۆشهروو گیانبهختکردوو کاکهحهمهحوسێنی کهریمی دادهنهوێنین کهوا یهکێکه لهدامهزرێنهری پارته تێکۆشهرهکهتان و گیانی خۆشی لهپێناو گهل و نیشتیمانهکهیدا بهخت کرد. هه‌روهها سهری ڕێزو نهوازش دادهنهوێنیین بۆ سهرجهم شه‌هیدانی کوردستان.

خوشکان، برایان/ دروست بوونی کۆمهڵه پاش چهندین ساڵ له خهباتی نهێنی، به ڕوداوێکی گرنگ و پێداویستیهکی مێژوویی دهژمێردرێت لهمێژوی گهلهکهماندا، چونکهحکومهتی ئێران وهک پیشهیی ههمیشهیی خهریکی قهتڵ و عام و ئیعدامات وکوشتن و بڕین و ئهشکهنجهدان و گرتنی دهیهها تێکۆشهر بووه لهزیندانهکانداو گیانی خۆیان لهم پێناوهدا بهخت کرد، سه‌ره‌ڕای ڕفاندن و ڕه شهکوژی و بێسهروشوێن کردنی دهیهها پێشمهرگهو خهڵکی بێتاوان و بهکارهێنانی ههموو جۆره زوڵم و زۆرێک لهلایهن دهوڵهتی ئێرانهوه دهرههق به گهلی کورد به‌گشتی و کرێکاران و جوتیاران و زهحمهتکێشان بهتایبهتی، له‌ به‌رئهوه دروست بوونی پارتێکی تیکۆشهرو خهباتگێرێ وهک کۆمه‌ڵه شانبهشانی پارتهکانی دیکه کهوا بهرگری لهکرێکاران و زهحمهتکێشان و گهلی کوردی چهوساوه بکات زۆر پێویست و مێژوویی بوو،زۆر گرنگیشه ههموو ساڵێک یادی کۆمهڵه بهرز ڕاگرین ویادی بکهینهوه.

میوانه بهڕێزهکان، ئامادهبووانی خۆشهویست/ ئهمڕۆ چه‌ندین ساڵ بهسهر دروست بوونی کۆمهڵهو دهیهها پارت و ڕێکخراوی تردا تێپهڕ دهبێت، بهڵام ڕژێمی کۆنهپهرستی ئێران تا ئێستاش دهستی لهکوشتن و بڕین و ئیعدامات و چهوساندنهوه‌ ههڵنهگرتوهو ڕۆژ لهدوای ڕۆژ کردهوهی خراپتر بهرامبهر بهگهلی کورد ئهنجام دهدات، ههر بهمهشهوه نهوهستاوه بهڵکوو بهردهوام بههاوبهشی لهگهڵ وڵاتی تورکیا بهبیانووی جۆراوجۆرهوه تۆپبارانی کوردستانی باشور واته کوردستانی عێراق دهکات و ههمیشه لهپیلاندایه بۆ ئاژاوهگێران و دروست کردنی دوبهرهکی و تێکدانی بارودۆخی کوردستان،زۆر مهبهستیانه ئهو ئهزموونهی کهوا بۆ کوردستانی عێراق ههڵکهوتوه لهناوی بهرن، لهبهرئهوه ئهبێت ئێمه لهههموو کاتێک زیاتر وریا بین و زۆر ژیرانه مامهڵه لهگهڵ پێشهات و ڕوداوهکاندا بکهین. پارت و ڕێکخراوه کوردیهکانیش سیاسهتێکی هاوبهشی یهکگرتووی کوردانهمان ههبێت و کوردو کوردستان لهسهروی ههموو بهرژهوهندیهکانمانهوهبێت. هیزو توانای پارت و ڕێکخراوهکوردیهکانیش جهماوهرهو به دورکهوتنهوهله داواو ڕۆڵی جهماوهر کوردو کوردستان له مهترسییدا دهبێت، لهبهرئهوهنابێت بههیچ شێوهیهک ڕۆڵی جهماوهر فهرامۆش بکرێت.

بهڕێزان، خۆشهویستان/وهک ئاگادارن ئهمڕۆڕژێمی کۆنه‌په‌رستی ئێران نوقمی دهیهها قهیرانی ئابوری و سیاسی و کۆمه‌ڵایهتی و نێودهوڵهتی بووهو ڕیژهی بێکاری و ململانێ له‌سهر دهسهڵات و پێشێل کردنی مافی مرۆڤ و مافی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان به گشتی و دهیهها کێشهی‌تر بینهقاقای ئهم ڕژێمهی گرتوهو کار گهشتوهته سهر ئهوهی کهوا ڕژێمی ئێران متمانهی به بهردهوام بوون و مانهوهی لهئێران دا نهماوهو تهنها بهکوشتن و بڕین و داپڵۆسین خۆی وهکو شێره بهفرینه‌هێشتوه‌تهوه و پێویستی بهخۆرێکی بهتینی وهک کۆمهڵهو پارته‌تێکۆشه‌ره کوردو ئۆپۆزیسۆنه‌‌کانه بهبهرنامهیهکی هاوبهش‌و به یهکگرتوویی ئهم ڕژێمه کۆنهپهرسته لهناوببهن، بۆ ئهم مهبه‌ستهش ناکرێت هێزهی دهرهکی فهرامۆش بکرێت.

میوانهبهڕێزهکان، خوشکان، برایان / ئهگهر ئێمه باس لهوهحشیگهری و کۆنهپهرستی ئهم ڕژێمهبکهین ئهوا بهچهندین کتێب کۆتایی نایهت، بهڵکو لهکۆتاییدا ئێمه وهک کۆمیتهی هاوکاری هێزهسیاسیهکوردو کوردستانیهکان لهشاری یۆتۆبۆری جارێکی‌تر پیرۆزبایی لهخۆمان و کادران و ئهندامان و پێشمهرگه‌قاره‌مانهکانی کۆمهڵه دهکهین و هیوادارین ههمیشه لهپێشهنگی خه‌بات و تێکۆشان و بزوتنهوهی جهماوریدا بن تاوهکوو بتوانێت بههاوکاری پارت و ڕێکخراوهکانی‌تر گۆڕی یهکجارهکی بۆ ئهم ڕژێمه فۆندهمێنتالیسته ههڵبکهنێت و ژیانێکی ئازادو ئاسودهو بهختهوهر دور له ههموو چهوساندنهوهیهک بۆ سهرجه‌م گهلانی ئێران بڕهخسێت و گهلی کوردیش بهسهرجهم مافهکانی بگات. ئیتر سهرکهوتووبن.

 

کۆمیتهی هاوکاری هێزهسیاسیهکوردو کوردستانیهکان لهشاری یۆتۆبۆری

کهلهم هیزهسیاسیانهپێکهاتووه:

 

1.    حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

2.    پارتی سۆسیالیستی کوردستان

3.    پارتی دیموکراتی کوردستان

4.    یهکێتی نیشتمانی کوردستان

5.    حیزبی شوعی کوردستان

6.    حیزبی زهحمهتکێشانی کوردستان

7.    حیزبی کوردی فهیلی عێراقی

8.    پارتیا یهکێتیا دیموکراتا کورد لهسوریا

9.    کۆمهڵهی شۆڕشگێری زهحمهتکێشانی کوردستانی ئێران