|
گوزارشێک له ڕێ و ڕه‌سمی بیست و شه‌شی ڕێبه‌ندان ڕۆژی کۆمه‌ڵه
له وڵاتی سوئیس
ڕۆژی شه‌ممه چوارده‌ی مانگی فێبرییه له شاری زۆریج ڕێز گیرا له
بیست و شه‌شی ڕێبه‌ندان ڕۆژی کۆمه‌ڵه. مه‌ڕاسمه‌که به به‌شداریی
کۆمه‌ڵێک له کوردانی دانیشتووی وڵاتی سوئیس، نوێنه‌رانی ڕه‌وت و
ڕێکخراوه کوردستانییه‌کان له هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستان، ئه‌ندامان و
لاینگرانی کۆمه‌له سه‌عات
18:30
ده‌ستی پێ‌کرد. ڕێ و ڕه‌سمی ڕۆژی کۆمه‌ڵه به خوێندنه‌وه‌ی پارچه
شێعری ڕێبوارێک له هۆنراوه‌کانی شاعیری ئازادیخوازی کوردستان کاک
ئامانج عه‌زیزکه‌ندی، له لایه‌ن هاوڕێ به‌ختیار عه‌لیار یه‌کێ له
پێشکه‌شکارانی ڕێ‌وڕه‌سمه‌که ده‌ستی پێ‌کرد و دواتر هاوڕێ له‌یلا حیسام
شه‌ریعه‌تی ڕیزی به‌رنامه‌کانی ڕاگه‌یاند. له دوای ڕاگه‌یاندنی ڕیزی
به‌رنامه‌کان سروودی بانگه‌واز سروودی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی
زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران بڵاو کرایه‌وه و دواتر ده‌قیقه‌یه‌ک
بێده‌نگی ڕاگیرا بۆ ڕێز گرتن له یادی گیانبه‌ختکردووانی کۆمه‌ڵه.
بێده‌نگییه‌که به سروودێک شکێندرا و دواتر هاوڕێ فه‌رامه‌رز سه‌جیم
به‌رپرسی کومیته‌ی کۆمه‌ڵه له وڵاتی سوئیس سه‌باره‌ت به بیست و
شه‌شی ڕێبه‌ندان ڕۆژی کۆمه‌ڵه قسه و باسێکی پێشکه‌ش به به‌شداربووان
کرد.
ده‌اتر په‌یامی ڕه‌وت و ڕێکخراوه سیاسییه‌کان له لایه‌ن
نوێنه‌رانیانه‌وه خوێندرایه‌وه. خاڵی جێگه‌ی سه‌رنج ئه‌وه بوو که
کومیته‌ی هاوکاریی هێزه سیاسییه‌کان له وڵاتی سوئیس که له هه‌شت
حیزبی سیاسی له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان پێکهاتووه، په‌یامی
هاوبه‌شیان خوێنده‌وه.
به‌شی دووهه‌می مه‌ڕاسمه‌که‌ش ته‌رخان کرا بۆ شایی و هه‌ڵپه‌ڕکێی
به‌شدارانی مه‌ڕاسمه‌که و هونه‌رمه‌ندان کاک نه‌به‌رز بابان، کاک زیاد
ڕواندزی و کاک سیروس ئیمامی به یارمه‌تی مۆسیقاژه‌ن کاک ڕه‌وه‌ز
ئیسماعیل کۆیی ئاهه‌نگه‌که‌یان ڕازانده‌وه. ڕێ‌و ڕه‌سمی ڕۆژی کۆمه‌ڵه
سه‌عات 23:30 له ناو شادی و خۆشیی به‌شداربوواندا کۆتایی پێهات.
حیزب و لایه‌نه‌کانی سیاسییه‌کانی به‌شدار له مه‌ڕاسمی بیست و شه‌شی
ڕێبه‌ندان بریتی بوون له:
1.
یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان
2.
پارتی دیمۆکڕاتی کوردستان
3.
حیزبی دیموکڕاتی کوردستانی ئێران
4.
پارتی سوسیالیستی کوردستان - تورکیه
5.
حیزبی شیوعی کوردستان
6.
پارتی یه‌کێتی کورد له سوریه
7.
یه‌کێتی دیمۆکڕاتی کورد له سوریه
8.
پارتی پێشڤه‌ڕۆی کورد له سوریه
9.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
10.
ڕیکخراوی چاک، دژ به ئه‌نفال و جینۆسایدی گه‌لی کورد
11.
به‌ره‌ی دێمۆکڕاتیکی گه‌لی عه‌ره‌ب - ئه‌حواز
12.
کانوونی دیمۆکڕاتیکی په‌نابه‌رانی ئێرانی له سوئیس
هه‌روه‌ها چه‌ند لایه‌نی دیکه‌ش په‌یام و برووسکه‌ی پیرۆزباییان به
بۆنه‌ی بیست و شه‌شی ڕێبه‌ندان ڕۆژی کۆمه‌ڵه بۆ کومیته‌ی کۆمه‌ڵه له
سوئیس ناردبوو.
کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران
کومیته‌ی سوئیس
15.02.2009
 |