|
کۆبونه‌وه‌ی نیوان کۆمیته‌ی کۆمه‌ڵه و حیزبی دیموکرات کردستان!
ڕۆژی
12/2/2009
له سه‌ر بانگهێشتی کۆمیته‌ی حێزبی دیموکراتی کوردستان له ڕۆژئاوای کانادا
کۆبونه‌وه‌ێکی دۆستانه له نێوان کۆمیته‌ی ته‌شکیلاتی کۆمه‌ڵه‌ی
شۆرشگێری زه‌حمه‌تکیشانی کوردستانی ئێران و کۆمیته‌ی ته‌شکیلاتی حیزبی
دیموکراتی کوردستان له شاری ڤانکوڤه‌ری کانادا پێک هات که له لایه‌ن
حیزبی دێموکراتی کوردستانه‌وه به‌رێزان ئه‌نوه‌ری که‌ریمی به‌رپرسی
کۆمیته‌ی رۆژئاوای حیزبی دێموکراتی کوردستان و توانا قادری و خه‌لیلی
ئه‌شکانی ئه‌ندامانی کۆمیته و له لایه‌ن کۆمه‌له‌وه حه‌میدی
به‌هرامی نوێنه‌ری کۆمه‌له له ئامریکای باکور به‌شداری دیداره‌که
بوون.
له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا سه‌بارت به چالاکیه‌کان و هاوکاری نێوان
کۆمه‌ڵه و حیزبی دیموکراتی کوردستان به تایبه‌تی هێندیک بابه‌تی
په‌یوه‌ندیدار به پرسی کورد له‌م شاره بیر‌ورا ئالۆگور کرا و
هه‌روه‌ها هه‌ر دوولا ته‌کیدیان له سه‌ر هاوکاری و له یه‌ک نزیک
بونه‌وه‌یان کرده‌وه.
کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تکیشانی کوردستانی ئێران
رێکخراوی ڤانکوڤه‌ر
15/2/2009
|