|
به‌ڕێوه چونی مه‌راسمی ڕۆژی کۆمه‌ڵه له فینلاند
سه‌ر له ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه
2009-02-14
له شاری ڤانتای سه‌ر به هێلسینکی، له وڵاتی فینلاند، مه‌راسمی ڕێز
گرتن له ڕۆژی کۆمه‌ڵه به به‌شداری زیاتر له
200
که‌س که له ڕێگه‌ی دور و نزیکه‌وه هاتبون به‌ڕێوه چوو،
مه‌راسمه‌که له کاتژمێر
7
ئێواره‌دا به ده‌قیقه‌یه‌ک بێده‌نگی بۆ ڕێز گرتن له یادی
گیانبه‌ختکردوانی کۆمه‌ڵه ده‌ستی پێ‌کرد و به خوێندنه‌وه‌ی سرودی
کۆمه‌ڵه بێدنگیه‌که شکێندرا. پاشان له لایه‌ن هاوڕێ خالید سیاده‌ت
ئه‌ندامی کومیته ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه وتاری ڕۆژی کۆمه‌ڵه پێشکه‌ش کرا.
له‌و وتاره‌دا هاوڕی خالید قسه و باسێکی له سه‌ر بارودۆخی ئیستای
ئێران، بوحرانه‌کانی کۆماری ئیسلامی و ئه‌و بزوتنه‌وه
کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی که به‌ره‌نگاری ئه‌و ریژیمه بونه‌وه پێشکه‌ش کرد.
له به‌شێکی دیکه‌ی وتاره‌که‌یدا هاوڕێ خالید باسی بارودۆخی
شۆرشگێرانه‌ی کوردستانی کرد و کوتی که پێکهاتنی به‌ره‌ی کوردستانی
ده‌توانێ دڵگه‌رمیه‌کی زۆر بدا به خه‌ڵکی کوردستان و ئاماده‌ییه‌کی
باشتر بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی مافه دێمۆکراتیک و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی
ئه‌وان پێک بێنێ و هه‌ر له‌و ئاسته‌دا باسی له یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌مو
هێزی ئینسانی کۆمه‌ڵه کرد و کوتی که کوردستان زۆرتر له هه‌میشه
پیویستی به کۆمه‌ڵه‌ی یه‌کگرتو هه‌یه.
دوای وتاره‌که‌ی هاوڕێ خالید، په‌یامی حیزب و ڕێکخراوه سیاسیه‌کان،
که بریتی بوون له حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، حیزبی دێمؤکراتی
کوردستان ئێران، یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان، پارتی دێمۆکراتی کوردستان،
ڕێکخراوی فیداییانی خه‌ڵکی ئێران (اکثریت) و هه‌روه‌ها ڕێکخراوی چاک،
خوێندرایه‌وه. جێی ئاماژه‌یه که به‌شێکی زۆر له به‌شدار بووان بریتی
بوون له پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی کۆمه‌ڵه و بنه‌ماله‌ی سه‌ربه‌رزی
گیانبه‌ختکردووان له ووڵاتی فینلاند. به‌شی دوهه‌می مه‌راسمه‌که،
به‌شی هونه‌ری و کۆتایی به‌رنامه‌که بوو که بریتی بو له هه‌ڵپه‌ڕکێ
و موزیک که له لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانی خۆشه‌ویست: چیا مه‌ده‌نی، دارا،
جه‌لال نه‌قشبه‌ندی و ئه‌مێر خه‌یات ڕازابوه‌وه. به‌م جۆره کاتژمێر
12.30
دوای
5
کاتژمێر چالاکی گه‌رمو گوڕی هونه‌ری و سیاسی مه‌راسمی یادکردنه‌وه‌ی
26ی
ڕێبه‌ندان له وڵاتی فینلاند کۆتایی پێهات.

 |