|
به‌رێوه‌چوونی مه‌رسمی باشکۆی رۆژی کۆمه‌ڵه له هۆله‌ند
کات ژمێری
7ی
ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی
21
مانگی فوریه‌ی ساڵی
2009
مه‌راسمێکی گه‌رموو گۆر بۆ رێز گرتن له رۆژی کۆمه‌ڵه به به‌شداری
زیاتر له250
که‌س له شاری رۆتردامی هۆله‌ند به‌رێوه چوو. له مه‌راسمی گه‌رموو
گۆری رۆژی کۆمه‌ڵه‌دا سه‌رتا هاورێ فایه‌ق مه‌حموودی وێرای به‌خیرهاتنی
به‌شدار بووانی مه‌راسمی رۆژی کۆمه‌ڵه، ریزی به‌رنامه‌کانی پێشکه‌ش
کرد. پاشان هاورێ محه‌مه‌دی میسری ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی
کۆمه‌ڵه به بۆنه‌ی رۆژی کۆمه‌ڵه‌وه وتارێکی پێشکه‌ش کرد. هاورێ
محه‌مه‌د له به‌شێک له وتاره‌که‌یدا ئاماژه‌ی به ئه‌وزاعی سیاسی
ئیران و ئه‌و بۆحرانانه‌ی که کۆماری ئیسلامی داوێنگیری بوه،
هه‌روه‌ها ئاڵوگۆر و روداوه‌کان له ناوچه‌که‌دا و کوردستان کرد‌و
ئه‌رکه‌کانی کۆمه‌ڵه له له‌م رابیته‌دا روون کرده‌وه. پاشان پیام و
بروسکه‌ی پیراۆزبایی حیزب و رێکخراوه سیاسیه‌کان، له‌وانه حیزبی
دیمۆکراتی کوردستان، پارتی ئازدی کوردستان، یه‌کیتی نیشتیمانی کوردستان
و حیزبی سویالیستی هۆله‌ند له لایان نوێنه‌رانی ئه‌و حزبانه‌وه
پێشکه‌ش کرا.
جێگای ئاماژه‌یه که له ماوه‌ی به‌رنامه‌کدا چه‌ندین پارچه شێعر
تراکتی شۆرشگێرانه پێشکه‌ش کرا. کاک جه‌عفه‌ر صالع نووسه‌ر له
کوردستانی سوریه و هه‌روه‌ها کاک کمال هه‌رێه‌ک پارچه شێعڕێکیان به‌م
بۆنه‌وه پێسکه‌ش کرد.
به‌شی دوهه‌می به‌رنامه‌ی رۆژی کۆمه‌ڵه به ئیجرای گۆرانی و
هه‌ڵپه‌رکێک کوردی به به‌شداری هۆنه‌رمه‌ندانی ده‌نگ خۆش کاک نیاز
شه‌یدا، کاک مه‌سعوودی کازمی، کاک به‌ختیار و پێشه‌نگ رازاێه‌وه، که
ئه‌م به‌شه له مراسمی رۆژی کۆمه‌ڵه هه‌تا کات ژمێری دووی پاش نیوه
شه‌و درێژه‌ی هه‌بوو.
ته‌شکیلاتی هۆله‌ندی کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی
ئێران


 |