|
26ی
رێبه‌ندان، ڕۆژی كۆمه‌ڵه له بریتانیا رێزی لێ گیرا
ئێواره‌ی رۆژی
21ی
مانگی فوریه له ساڵۆنی مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیری شاری له‌نده‌ن له
بریتانیا به به‌شداری زیاتر له
200
كه‌س له‌دانیشتوانی كورد و هه‌روه‌ها نۆێنه‌رانی حیزب، كه‌سایه‌تی
ولایه‌نه سیاسیه‌كان مه‌راسمێكی باشكۆ له یادی
39
سال خه‌باتی ئاشكرا و نه‌هێنی كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تكێشانی
كوردستانی ئێران، به‌رێوه چوو.
خانمی تێكوشه‌ر چیمه‌نی ره‌حیمی وه‌كو به‌رێوبه‌ری به‌رنامه‌كه پاش
به‌خێر هاتنی میوانان هۆنراوه‌یه‌كی شاعێری خوشه‌ویست و به ناوبانگی
كورد، شێركۆ بێكه‌سی پێشكه‌ش به هه‌مووان كرد وبه شوێنی‌دا ریزی
به‌رنامه‌كه‌ی راگه‌یاند. مه‌راسمه‌كه به راگرتنی یه‌ك ده‌قه بێ
ده‌نگی بۆ رێزگرتن له یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی كۆمه‌ڵه ده‌ستی
پێ كرد. ده‌نگی سروودی ره‌سمی بانگه‌واز كوتایی به بێده‌نگیه‌كه
هێنا. پاشان هاورێ فاروق بابامیری ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی كۆمه‌ڵه
وتارێكی سه‌باره‌ت به بارودوخی سیاسی كوردستان و ئێران و
تایبه‌تمه‌ندی وه‌زیفه‌ی حیزبه سیاسیه‌كان له‌م سه‌رده‌مه‌دا، پێشكه‌ش
به به‌شداربووان كرد. هاورێ فاروق بابامیری سیاسه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی
به‌رانبه‌ر به هه‌ڵسوران بۆ پێك هێنانی به‌ره‌یه‌كی كوردستانی،
به‌ره‌یه‌كی دیموكراسی خوازی له ئاستی ئێران و هه‌روه‌ها پێویستی
چالاكی زورتر و پته‌وتری نه‌ته‌وه‌كانی ئێران له كۆنگره‌ی
نه‌ته‌وه‌كاندا به رۆشنی روون كرده‌وه و داوای له هه‌مو حیزب
وكه‌سایه‌تی ولایه‌نه ئێرانی و كوردستانیه‌كان كرد كه بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته هه‌وڵه‌كان چڕوپڕتر بكه‌نه‌وه. له پاش وتاره‌كه‌ی كاك
فاروق كاك كه‌ماڵ خاته‌می چالاكی سیاسی و خه‌باتكاری له‌مێژینه‌ی
بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه له ئێران په‌یامێكی دۆستانه و به‌نرخی
سه‌باره‌ت به مێژووی پڕ له ده‌سكه‌وتی كۆمه‌ڵه و جێگه وپێگه‌ی ئه‌م
رێكخراویه له بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان و ئێران ئاراسته‌ی
به‌شداربووان كرد. كاك كه‌ماڵ كۆمه‌ڵه‌ی وه‌كو ئه‌ستێره‌یه‌كی سووری
ئاسمانی ئازادی ئێران وه‌سف كرد و كوتی كه ده‌وری بزوتنه‌وه‌ی
كوردستان كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له سه‌ر جوڵانه‌وه‌ی ئازادیخوازانه
له شۆێنه‌كانی دیكه‌ی ئێرانیش هه‌بووه و هه‌یه. دواتر كاك دڵشاد
حافێز له لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی یه‌كیه‌تی
نیشتمانیه‌وه په‌یامی خوی ئاراسته‌ی شۆڕشگێرانی كۆمه‌ڵه كرد وبه
یادیك له رۆژه سه‌خته‌كانی هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌ی ئێران و عێراق تیشكی
خسته سه‌ر هاوكاری و هاوخه‌باتی به‌نرخ ودێرینه‌ی ئه‌و دوو رێكخراوه
له هه‌ر دوو پارچه‌ی كوردستانی رۆژهه‌ڵات و باشوور. له درێژه‌ی
به‌رنامه‌كه‌دا په‌یام و بروسكه‌ی پیرۆزبایی حیزب و رێكخراوه‌كان له
لایه‌ن نۆێنه‌رانیانه‌وه راسته‌وخو خۆێنرایه‌وه و یان وتاریان
پێشكه‌ش كرد. ئه‌م حیزب و كه‌سایه‌تیانه بریتی بوون له:
1.
یه‌كیه‌تی نیشتمانی كوردستان - رێكخراوی بریتانیا
2.
حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران
3.
كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی یه‌كیه‌تی نیشتمانی كوردستان
4.
رێكخراوی مافی ژنی كورد، مافی مروف - بریتانیا
5.
جنبش ملی بلوچستان
6.
انجمن فرهنگی و مدنی كردهای خراسان
7.
ڕۆژنامه‌وان و نووسه‌ری ئێرانی به‌رێز عه‌لیره‌زا نوریزاده
8.
جبهه مردم بلوچستان
9.
پارتی ئازادی كوردستان
10.
حزب همبستگی دمكراتیك اهواز
11.
حزب مردم بلوچستان
به‌شی دووهه‌می به‌رنامه‌كه هۆنه‌ری بوو. ئه‌م به‌شه كه له لایه‌ن
هاورێ هۆنه‌رمه‌ند ئومید شه‌ریفی تێكوشه‌ری ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌وه
سازمان درابوو، له كه‌ش و هه‌وایه‌كی پڕ له هه‌ست و دۆستانه‌دا تا
كۆتایی كاتی به‌رنامه‌كه درێژه‌ی خایاند. ده‌نگی پڕ له هه‌ستی ئومێد
شه‌ریفی و به‌شداری كۆمه‌ڵێكی به‌رچاو له كچ و كۆڕانی لاو له‌م
یاده‌دا جێگای سه‌رنج بوو و سیمایه‌كی شاد و گه‌رمی به مه‌جلیسه‌كه
به‌خشیبوو.
ئه‌م مه‌راسیمه كاتژمێر
12ی
شه‌و كۆتایی پێ هات.
كومیته‌ی رێكخراوی كۆمه‌ڵه- بریتانیا
فه‌ریه‌ی
2009
 |