|
راپۆرتی به‌ریوه چونی مه‌راسمی
26ی
ریبه‌ندان رۆژی کۆمه‌ڵه
له وڵاتی نۆ‌رویژ
کات ژمێری
7ی
ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی
21
مانگی فوریه‌ی ساڵی
2009
مه‌راسمێکی گه‌رموو گۆر بۆ رێز گرتن له ڕۆژی کۆمه‌ڵه به به‌شداری
زیاتر له
200
که‌س له شاری ئۆسلۆی پیته ختی ولاتی نۆ‌رویژ به‌رێوه چوو.
له
مه‌راسمی گه‌رموو گۆری ڕۆژی کۆمه‌ڵه‌دا سه‌رتا هاورێ ئاژین چابوک وێرای
به‌خیرهاتنی به‌شدار بووانی مه‌راسمی رۆژی کۆمه‌ڵه، ریزی به‌رنامه‌کانی
پێشکه‌ش کرد. به دوای ئه‌وه‌دا کۆری لاوانی کۆمه‌ڵه سرودی
کۆمه‌ڵه‌یان پیشکه‌ش به ئاماده‌بوان کرد. پاشان هاورێ ماجد پاشایی
ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه به بۆنه‌ی رۆژی کۆمه‌ڵه‌وه
وتارێکی پێشکه‌ش کرد. هاورێ ماجد له به‌شێک له وتاره‌که‌یدا ئاماژه‌ی
به ئه‌وزاعی سیاسی ئیران و ئه‌و بۆحرانانه‌ی که کۆماری ئیسلامی
داوێنگیری بوه، هه‌روه‌ها ئاڵوگۆر و روداوه‌کان له ناوچه‌که‌دا و
کوردستان کرد‌و ئه‌رکه‌کانی کۆمه‌ڵه له له‌م رابیته‌دا روون کرده‌وه.
پاشان پیام و بروسکه‌ی پیراۆزبایی حیزب و رێکخراوه سیاسیه‌کان،
له‌وانه کومیته‌ی هاوکاری
هیزه کوردستانیه‌کان له ولاتی نۆ‌رویژ، حیزبی دیمۆکراتی کوردستان.
خه‌باتی شۆرشگیری کۆردستان، و حیزبی سوری نۆ‌رویژ له لایان نوێنه‌رانی
ئه‌و حیزبانه‌وه پێشکه‌ش کرا.
جێگای ئاماژه‌یه که له ماوه‌ی به‌رنامه‌کدا چه‌ندین پارچه شێعر‌و
تراکتی شۆرشگێرانه پێشکه‌ش کران.
به‌شی دوهه‌می به‌رنامه‌ی رۆژی کۆمه‌ڵه به ئیجرای گۆرانی و
هه‌ڵپه‌رکێ کوردی به به‌شداری هۆنه‌رمه‌ندانی ده‌نگ خۆش کاک نه جمه
دین غولامی و شیرکۆ مه ریوانی رازاێه‌وه، که ئه‌م به‌شه له
مراسمی رۆژی کۆمه‌ڵه هه‌تا کات ژمێری 12 پاش نیوه شه‌و درێژه‌ی
هه‌بوو.
په‌یام و بروسکه‌ی ئه‌و ریکخراوانه به‌ده‌ستمان گه‌یشتبو که له
لایه‌ن به‌ریوه‌به‌ری مه‌راسمه‌که خۆیندرایه‌وه.
1.
پارتی سه‌ربه‌ستی کۆردستان
2.
حیزبی شیوعی کۆردستان
3.
ریکخراوی چاک
4.
حزب مردم بلوچستان
5.
کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئیرانی فدرال له نۆ‌رویژ
ته‌شکیلاتی نۆرویژی کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران






 |